.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سڵاو هاوڕێیان پێویستم به ڕاپۆرتێكه له‌سه‌ر (( پارچه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ر یاخود هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ر )) بێت به‌س با تۆزێك زۆربێت ...
زۆر سوپاس تان ده‌كه‌م.


له‌سه‌ر هێڵ نییه






(IT) ئاى تى چیه؟!
زۆرجار گوێبیستى ئه‌م زاراوهیهدهبین له‌سه‌ر شاشه‌ى كهناڵهجیهانیهكان یاخود له‌ناو سایته‌كاندا .
(IT) كورتكراوه‌ى وشه‌ى (Information Technology)یه ، واته (تهكهنهلۆژیاى زانیاری) ئه‌و زانسته‌ى په‌یوه‌ندى به كۆمپیوته‌ر ، ئینته‌رنێت ، ته‌له‌فۆن ، تۆرِ (Network)ى ئه‌لكترۆنیه‌وه هه‌یه، ئهمرِۆ له‌وڵاته پێشهكهوتووهكاندا زۆر بایه‌خ به (ئاى تى) ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌درێت خه‌ڵك له‌م زانسته نزیك كرێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى كاروباره‌كان لهورِێگایهوه ههڵسورِێنن به‌و كاره زۆر كات و داراییان بۆ دهگهرِێتهوه ، بۆ نمونه خه‌ڵك كه‌متر پێویستیان به پۆست و بانك ده‌بێت ، له‌ماڵه‌وه ده‌توانن نامه بنێرن ، قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه ، شتومه‌ك بكرِن ، كۆنفرانس بگێرِن ، فیلم سه‌یركه‌ن ، گوێ له‌گۆرانى بگرن ، ئێزگه‌ى رِادیۆیى دانێن ، گوێ له‌هه‌موو بڵاوكراوه‌یه‌كى بیستراو بگرن ، چاپه‌مه‌نیه‌كان بخوێنه‌وه، یارى بكه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌سه‌رانسه‌رى دنیا هاوكات په‌یوه‌ندى بكه‌ن ، بیرورِاى خۆیان دهرببرِن و كه‌سیش نه‌توانێت سانسۆریان بكات . (ئاى تى) ئاسانكارى ده‌كات بۆ ئه‌و كارانه‌و هه‌زاران كارى تریش كهخهیاڵیش ناتوانێت بیر لهسنورهكانى ئاى تى بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر جێگاى سه‌رنجه ئه‌و ئاماره رِێژهییه كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (مایكرۆسۆفت)ه‌وه ئاماده‌كراوه سه‌باره‌ت به‌گرنگى دان به (ئاى تى)و ئه‌و به‌ره‌وپێشچونه چاوهرِاننهكراوهى به‌تایبه‌تى له‌م ساڵانه‌ى دوایدا ئه‌وه‌تا وه‌ك له‌م هێكارییه رِونكراوهتهوه رِێژهى به‌كارهێنه‌رانى كۆمپیوته‌ر له‌ساڵى (1999 بۆ 2005) چه‌ند زیادى كردووه.
هه‌ر له‌هه‌مان ئامارى رِێژهیشدا ئاماژه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه كراوه سه‌باره‌ت به زیادبونى رٍِێژهى به‌كارهێنه‌رانى
ئاى تى :
* رِۆژانه زیاتر له 560 هه‌زار به‌كارهێنه‌رى نوێى كۆمپیوته‌ر زیاد ده‌كات.
* ئێستا زیاتر له 945 ملیۆن به‌كارهێنه‌رى ئینته‌رنێت هه‌یه له‌جیهاندا.
* هه‌تا ئێستا زیاتر له 900ملیۆن ئامێرى كۆمپیوته‌ر فرۆشراوه له‌جیهاندا.
* هه‌موو رِۆژێك 250 هه‌زار لاپهرِهى نوآ ده‌خرێته‌نێو ئینته‌رنێته‌وه .
* پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌وا له‌مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2006 دا ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت بگاته 1.28 بلیۆن به‌كارهێنه‌ر له‌جیهاندا.
جێى خۆیه‌تى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌م كه‌له‌هه‌مان ئامارى رِێژهیى چه‌ند خاڵێكى نێگه‌تیڤانه‌ى خستوهتهرِوو سه‌باره‌ت به به‌كارهێنه‌ره‌كانى كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت وه‌ك له‌ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێكراوه ئه‌وه دهخاتهرِوو كه‌وا (85%) به‌كارهێنه‌ره‌كانى كۆمپیوته‌ر به‌شێوه‌یه‌كى نادروست كۆمپیوته‌ر به‌كاردێنن ، هه‌روه‌ها له (98%) به‌كارهێنه‌ره‌كان ناتوانن ساتێكى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت دروست بكه‌ن بۆیه منیش به‌باشم زانى كه قسه‌یه‌كى (بێڵ گێتس)ى خاوه‌نى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفتان وه‌بیربێنمه‌وه كه‌ده‌ڵێت: "هه‌ركه‌سێك له‌ساڵى 2005 شاره‌زایى نه‌بێت له‌به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر به(كه‌سێكى نه‌خوێنده‌وار) داده‌نرێت ، وه‌هه‌ر كه‌سێك له‌ساڵى 2006 ساتێكى تایبه‌ت به‌خۆى نه‌بێت (به‌كه‌سێكى ون) داده‌نرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگا" به‌و ئومێده‌ى ئێمه‌ش له‌و كه‌سانه نه‌بین كه‌به نه‌خوێنده‌وار و ونبوو له كۆمه‌ڵگا حسابیان بۆ ده‌كرێت.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Kura HawlerY (2009-12-03 14:36:51)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






[center]سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فێربوونی به‌رنامه‌سازی ( Programming Language )
٭٭ ره‌نگه زۆربه‌مان يان هه‌موومان رۆژانه له دونياى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارييه‌كان ووشه‌ى پرۆگرامسازى يان پرۆگرام دانه‌رمان بيستبێت و له‌وانه‌يه زۆرجار به بيرماندا هاتبێت ئايا كێن ئه‌وانه‌ى ده‌بنه پرۆگرامساز ؟ كه‌سانى زۆر لێهاتوو پسپۆرن و بروانامه‌ى زانكۆيى به‌رزيان هه‌يه يان كه‌سانى ئاسايين و به‌حه‌ز و ئاره‌زوو ويستى خۆيان فێرى ئه‌و كاره‌بوون ؟!
٭٭ سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌م پرۆگرامسازى بريتيه له زمانى قسه‌كردن له نێوان مرۆڤ و ئامێر , كه ئه‌م زمانه له كۆمةڵێك فه‌رمان پێكدێت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركێكى دياريكراو , بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به كارێك ههڵستىَ .....
٭٭ ئاستی زیره‌كی پێویست بۆ پرۆگرامسازی چه‌نده؟
هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان كه‌سانی پرۆگرامداڕێژ ده‌بێت خاوه‌ن عه‌قڵ و لێزانينی تایبه‌ت بن، به‌ڵام له راستیدا ده‌بینین زۆرێك لهپرۆگرامسازهكان له قوتابخانه‌شدا سه‌ركه‌وتوونین، بۆیه دروست وایه ئه‌وه بڵێم ( پرۆگرامسازی به‌ر له‌وه‌ی زانست بێت، هونه‌ره )،، كه‌واته پرۆگرامسازی كارێكه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌پێی لێزانی و توانا‌و حه‌ماسه‌تی خۆی ئه‌نجامی بدات.
٭٭ ئایا پرۆگرامسازی پێویستی به‌وه ده‌كات زمانی ئینگلیزی باش بزانين؟
له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا پێویسته شاره‌زای زمانی ئینگلیزی بین، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ئه‌مه گرفت نییه، پرۆگرامسازیش ووشه‌و فه‌رمانی ساكارنین تا مرۆڤ بتوانێ به ئاسانی و به‌بێ به‌ربه‌ستی زمانه‌وانی فێریان بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ناو ده‌ربكه‌ین و دیاربین، پێویسته له زمانی ئینگلیزی زۆر باش بین، تاكو ئاگاداری هه‌موو نوێیه‌ك و هه‌نگاوه‌كانی بین.
٭٭ له كوێ ده‌ست به فێربوونی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی بكه‌ین؟
رێسایه‌كی سه‌رده‌میانه ده‌ڵێت: له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێبكه كه كه‌سانی تری لێی وه‌ستاون، واتا له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ مه‌كه‌وه، چونكه زمانه‌كانی پرۆگرامسازی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و زوو گه‌شه‌ده‌كه‌ن، ناتوانێت پێیان رابگه‌یت ته‌نیا ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه ده‌ست پێنه‌كه‌یت كه كه‌سانی دیكه لێی وه‌ستاون، ژماره‌ی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی زۆرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به‌م دواییه زۆر ناسراو و دیاركه‌وتن بریتین له به‌ناوبانگترینیان زمانی "سی شاربC# " و "زمانی ڤیژواڵ بێسك دۆت نێت" و " " c" , "C++" " Java " هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی Microsoft Visual Studio ...
٭٭ چه‌ند جۆر پرۆگرامسازی هه‌یه؟
پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ جۆره‌كانی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی نییه، چونكه زۆرجار هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون و به‌فێربوونی هه‌ر زمانێكی پرۆگرام ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تری زماندا بكه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی باكگراوندێكی ئاسان له‌سه‌ر بناغه‌كه‌ی وه‌رده‌گرین، ده‌توانین جۆره‌كانی پرۆگرامسازیش به‌مجۆره دابه‌شبكه‌ین:
1. پرۆگرامی ئاسایی. 2. پرۆگرامی رێساكانی داتا. 3. پرۆگرامی دیزانی سایت .
٭٭ ئه‌یا پێویست ده‌كات زمانه‌كانی پرۆگرامه‌كانی پێشوو بزانین؟
مه‌رج نییه بۆ فێربوونی زمانی پرۆگرامی نوێ له فێربوونی زمانی پرۆگرامه كۆنه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌یت، یاخود ئه‌و زمانانه بزانیت كه له‌سه‌ری گه‌شه‌ی كردووه، چونكه هه‌ر زمانێكی نوێی پرۆگرام كه ده‌دۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕی و ده‌سته‌وه‌ستانی زمانی كۆنی پێ بكرێت، یاخود زیادكرنێكه بۆ گه‌شه‌كردن له بواره‌كانی تر.
٭٭ به‌شه‌كانی زمانی پرۆگرامه جیاوازه‌كان چین؟
سه‌ره‌تا ده‌ڵێین، به‌گشتی هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرامسازی له‌یه‌ك سه‌رچاوه گه‌شه‌یان كردووه، بۆیه ده‌توانین بڵێین لایه‌نی جیاواز بریتییه له ستایلی خودی پرۆگرامه‌كه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆلینكردنه له رووی زانستی زۆر دروست نه‌بێت، ئه‌وه ده‌توانیت به ئه‌زموون و لێكدانه‌وه‌كانی خۆت جیاوازییه‌كان ببینی. ده‌توانین زمانه‌كانی پرۆگرامسازی له رووی شێوازی نووسین و پرۆرگرامهكان و ستایله‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌مانه دابه‌ش بكه‌ین:
1. رێگای پرۆگرامسازی هێڵی : ده‌توانین بڵێین پێش به‌دیاركه‌وتنی ویندۆز هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرام پشتیان به‌م شێوازه ده‌به‌ستن، له‌وانه زمانه‌كانی :بیسك Basic،C، پاسكال Pascal، كۆبۆل Cobol،فۆرتران Fortran. ..
2. رێگای پرۆگرامسازی object oriented programming :ئه‌مانه زیاتر زمانه‌كانی ئه‌و پرۆگرامانه‌ن ، كه دوای سیسته‌می داگیرساندنی ویندۆز سه‌ریان هه‌ڵدا، چونكه پرۆگرامسازی بواری زیاتر ئاسانكاری و فراوانبوونی له یه‌ك كات وه‌رده‌گرێت، ئه‌و زمانانه‌ی پرۆگرام سازیش ده‌گرێته‌وه كه له زمانه‌كانی پێشوو گه‌شه‌یان پێدراوه، له‌وانه زمانی ڤیژواڵ بیسك Visual Basic كه له زمانی بێسك گه‌شه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها زمانه‌كانی "C++" و " Visual " كه ئه‌مانه‌ش له زمانی "C" گه‌شه‌یان كردووه، ئه‌مه‌و زمانی Delphiیش كه ئه‌مه‌شیان له زمانی باسكال داهێنراوه.
٭٭ لایه‌نی لێكچوو له‌نێوان زمانه‌كانی پرۆگرامسازیدا هه‌یه؟
ژماره‌ی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی زۆرن، چه‌ندان زمانی پرۆگرامسازی هه‌یه كه ئێستا به‌كار ناهێنرێت، له‌به‌ر بوونی زمانی چاكترو نوێتر كه ئه‌مانه یارمه‌تی به كۆتا گه‌یاندنی كاره‌كه ده‌ده‌ن به ئاسانی، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی له یه‌كتره‌وه گه‌شه‌یان كردووه، لانی كه‌م له رووی ئهلف و بێ هاوشێوه‌ن. فه‌رمانه‌كانی زمانه‌كان و ئه‌و وشانه‌ی كه كۆمپیوته‌ر تێ‌یان ده‌گات له هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرامسازی وه‌ك یه‌كن، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌كات گواستنه‌وه له زمانێك بۆ زمانێكی دی كارێكی زۆر ئاسان بێت، بۆیه مایه‌ی سه‌رسامی نییه كه‌سێك بڵێت، من زیاتر له 10زمانی پرۆگرامسازی ده‌زانم، هه‌موو شته‌كه بریتییه له زانینی تاكه زمانێكی پرۆگرامسازی به‌چاكی دواتر چوونه ناو زمانه جۆراوجۆرهنی دی، یاخود هه‌وڵدان بۆ خوێندنه‌وه‌و وه‌رگرتنی وانه و زانیاری له‌سه‌ر ئینته‌رنێت. بۆیه هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرامسازی بهكۆن و نوێ باس له‌م جۆره بابه‌تانه ده‌كه‌ن:
* گۆڕاوه‌كان (Variable)* رسته‌ی مه‌رج و لۆجیك. (If and Logic)* رسته‌ی دووباره كردنه‌وه .(Loop)* نه‌خشه‌كان .(Function)* رێزكراوهكان .(Array)[/center]
له‌سه‌ر هێڵ نییه






وه رگیراون
له‌سه‌ر هێڵ نییه






وانه‌كانی كۆمپيوته‌ر
ئه‌م بابه‌ته وانه‌كانی كۆمپيوته‌ر له خۆئه‌گرێت به‌مه‌رجێك كه ( كۆمپيوته‌ر پێكهاته‌كه‌ی وه‌ك : ڕه‌قه‌كاڵا + ئه‌و نهرمهكاڵايانهی كه له‌گه‌ڵ ويندۆز دا ئهمهزرێن + ويندۆز ) واتا وانه‌ی پڕۆگرامه‌كانی لاوه‌كی ناگرێته‌وه !
* هه‌موو كه‌سێك مافی بڵاو كردنه‌وه‌ی وانه‌ی هه‌يه لێره ، به‌ڵام نووسينی ده‌ست خۆشی و پرسيار كردن ئه‌بێته هۆی سڕينه‌وه‌ی چونكه ئێره وه‌ك Tutorial ێك وايه بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌كان به‌جوانی بمێننه‌وه تكايه ده‌ست خۆشی مه‌نووسن ، ته‌نها وانه تكايه!
يه‌كه‌م بابه‌ت پێكهاته‌ی كۆمپيوته‌ر (بژمێر ) به‌كورتی :-
ئێستا با بزانين كۆمپيوته‌ر(computer) چيه ؟: زاراوه‌ی (computer) له ووشه‌يه‌كی ئينگليزی پێكهاتووه به‌مانای بژمێر دێت كه سه‌ره‌تا ناوی(compute) بووه واتا ژماردن ، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجيا مۆدێرنانه زياتر به‌رهه‌می كۆمپيوته‌ره ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات كه هه‌موو ماڵێك هه‌يبێت و سوود له زانياريهكانی وه‌ربگرێت .
لێره‌دا كه‌مێك له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی ئه‌دوێم :
سه‌ره‌تا سه‌يری ئه‌م وێنه‌يه بكه‌ن بزانن چۆن پێكهاتووه
وه‌ك ده‌بينين كۆمپيوته‌ر له دووبه‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه ئه‌وانيش ( Software & Hardware )--ن
1-
Hardware \ چيه ؟
واتا ڕه‌قه‌كاڵا ،هه‌موو به‌شه فيزياييهكان ده‌نوێنێت كه به‌شه‌كانی كۆمپيوته‌ری پێك هێناوه ئه‌ويش ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :-
به‌شی يه‌كه‌م پێی ئه‌ڵێن : Main parts
ئه‌و به‌شه واتا به‌شی سه‌ره‌كی كه له Case ، Monitor ، Mouse ، Keyboard پێك دێت كه ئه‌مانی هيچ كامێكيان نابێت كه‌م بێت له كاتی به‌كارهێنانی كۆمپيوته‌ر چونكه ئه‌بێته هۆی كار نه‌كردنی كۆمپيوته‌ر به‌چالاكی ، بۆيه پێی ئه‌وترێت به‌شی سه‌ره‌كی \ Main parts
به‌شی دووه‌م پێی ئه‌ڵێن : secondary parts
ئه‌م به‌شه واتا هه‌موو ئه‌و كاڵايانه ئه‌گرێته‌وه كه لاوهكين واتا گرنگنيه كۆمپيوته‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵی بێت وه‌ك ( Scanner printer Speaker ..... هتد ) ئه‌مه به‌كارهێنه‌ر ئه‌توانێت بڕياری له‌سه‌ر بدات كه كاميانی پێويسته دواتر بيكڕێت و دايبمهزرێنێت .
2 -
Software \ چيه ؟
واتا نه‌رمه كاڵا ، ئه‌و شێوازی فيزيايی نانوێنێت وه‌ك ڕهقهكاڵاكان ، ته‌نها پێكدێت له زانياری \Data \ ئه‌ميش له دوو به‌ش پێك دێت :-
يه‌كه‌م به‌ش \Operating System
واتا شێوازی به‌ڕێوه‌بردن يان سيسته‌می كارپێكردن كه به‌بێ ئه‌م سيسته‌مه ناتوانرێت كۆمپيوته‌ر كار و چالاكيه‌كانی بكات ، ئه‌م شێوازه ئه‌به‌سترێته‌وه به Hardware ، بۆ نموونه : ( MS-Dos ) يان (Windows ) چه‌ندين سيسته‌می كارپێكردنی تر ، ئه‌مانه سيسته‌می كارپێكردنن .
حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌ندێك له‌سه‌ر ئه‌م دوو سيسته‌مه‌ی سه‌ره‌وه بۆتان بدوێم
(MS-Dos) :- ئه‌م سيسته‌مه پێی ئه‌ڵێن Single Tasking واتا كارێك ئه‌كات بۆ نموونه گه‌ر به‌رنامه‌يه‌كی وه‌ك نيرۆت بكردبايه‌وه كارت پێكردبا نه‌ت ئه‌توانی به‌رنامه‌يه‌كی تر بكه‌يته‌وه چونكه ته‌نها يه‌ك كاری ئه‌كرد بۆ يه پێيان ئه‌ووت Single Tasking
دواتر گۆڕدرا بۆ سيسته‌می Windows كه يه‌كه‌م ووشانی ئه‌م ويندۆزه له‌ساڵی 1985 ده‌رچوو ئه‌م سيسته‌مه Multi Tasking بوو واتا فره كردار بوو ئه‌توانێت چه‌ندين كار بكات به‌ره به‌ره په‌ره‌ی پێسهندرا تاوه‌ك بوو به ویندۆوز ٩٥ و ٩٨ و Windows ME دواتر نوێكرايهوه بۆ Windows XP كه تا ئێستاش زۆرترين به‌كارهێنه‌ری هه‌يه .
دووه‌م به‌ش \Application programs
ئه‌م به‌شه له به‌رنامه‌كان پێك دێت كه به‌رنامه‌ی لاوهكين واتا دايان مهزرێنيت و دايان نهمهزرێنيت هيچ كێشهيهك بۆ كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت درووست ناكات ، ئه‌بێت به پێی ئاره‌زووی خۆت به‌رنامه به‌كاربهێنی هه‌ر به‌رنامه‌يه‌ك كه پێت خۆشه و سوودی بۆخۆت هه‌يه ، هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه ئه‌گرێته‌وه كه له‌دوای سيسته‌می به‌ڕێوه‌بردن \ Operating System \دايان ئهمهزرێنيت وه‌ك له‌وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دياره Microsoft Office Word و Adobe Photoshop و Media Studio و چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی تر .
وه رگیراو
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت گه‌ر هاوڕییه‌كی تر بتوانێت هی ترمان بۆ دابنێ سوپاسی ده‌كه‌م..
له‌سه‌ر هێڵ نییه










فةرموو بزانم سوديكى ئةوتوى هة ية بؤ تؤى ئازيز هيوا دارم سو دى هة بيت
بنه‌ما سهرهكیيهكانی زانستی (I.S)
جیهانی كۆمپیوته‌ر رۆژ له‌دوای رۆژ له پێشكه‌وتنی خێرادایه، مرۆڤایه‌تی بۆ وردبوونه‌وه له زانیارییه‌كان، وه‌ك جاران پێكه‌وه بابهتهكان تێكه‌ڵ ناكات، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات بۆ هه‌ر بوارێك ده‌رفه‌تێك دروست بكات بۆ قووڵبوونه‌وه و زیاتر خزمه‌ت به خودی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت. یه‌كێك له‌و زانستانه به‌ناوی (information systems) كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین گرفت شیكار ده‌كات و رێخۆشكه‌ره بۆ دوارۆژ تا به ئاسانتر بگه‌یته ئامانج .
له‌كۆتایی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك( Data ) به بزوێنه‌ری كاره‌كان ده‌نرخێندرێت و هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌ست به چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره ده‌ست پێده‌كات، بۆیه داتاكان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و ده‌بێت پێش هه‌موو كارێك بزانرێت داتاكانت چین؟ چیت ده‌وێت، له داتاكان؟ ئینجا ده‌ست به‌شیكردنه‌وه‌ی و دانانی پلان بكه‌یت.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به زانینی زانستی(IS)بكه‌یت په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه، كه پێی ده‌وترێت په‌یوه‌ندی نێوان داتاكان و زانیارییه،كه پێكدیت له داتاكان، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی زانیارییه‌كان(Informztion) له‌گه‌ڵ زانسته‌كان. ئه‌م په‌یوه‌ندییه وه‌ك زنجیره پێكه‌وه به‌ستراوه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و وه‌ك پێپیلكه یه‌ك له‌دوای یه‌ك دێت. نابێت یه‌كێكیان فه‌رامۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به ئامانج.
جۆره‌كانی زانیاری (Information)زانیارییه‌كان پۆلین ده‌كرێن به‌سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م: زانیارییه ته‌واوكه‌ره‌كان: كه بریتین له‌و زانیارییه سه‌ره‌تایانه‌ی، كه كارگێر پێویستی پێی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌كانی له پرۆژه‌یه‌ك جێ به‌جێ بكات وه‌ك بڕیاردان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رێك یان كرینی ئامێرێك. هتد.كه بنه‌مای سه‌ره‌كین و به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن بۆ بڕیاردان.
دووه‌م: زانیارییه گهشهییهكان، ئه‌م جۆره زانیارییانه بۆ گه‌شه‌كردن و پێشڤه‌چوونی كاره‌كان دێت، كه بریتین له گه‌وره كردن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و ئه‌ستووركردنی پرۆژه‌كان به زانیارییه‌كان تاوه‌كو زیاتر سه‌ركه‌وتوو به‌خۆیه‌وه ببینێت و له دوا قۆناغ شیكردنه‌وه‌كان رێكتر و روونتر ده‌ربچن.
سێیه‌م: زانیارییه فێركارییه‌كان: ئه‌م جۆره زانیارییه كارگێرییه‌كان له بواری خوێندن پێویستیان پێی ده‌بێت وه‌ك زانكۆ و په‌یمانگا و دام و ده‌زگا په‌روه‌ردییه‌كان.
چواره‌م: زانیارییه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان:ئه‌م زانیاریانه بۆ بواری توێژینه‌وه‌كان به‌كاردێت وه‌ك هۆكارێك بۆ زیادكردنی به‌رهه‌م له كارخانه‌كان وه‌ك زانیاری ده‌رباره‌ی كاڵاكان بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشیاره‌كان سوودی لێ وه‌ربگرن.
پۆلینكردنی زانیارییه‌كان بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌م بواره كارده‌كه‌ن گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌م پۆلینه كاره‌كان خۆی تێیدا ئه‌نجام بدات.
له‌جیهانی شیكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان هه‌رچه‌ند(data)كان زیاتر و دهوڵهمهندتربن هێڵكارییه‌كان جوانتر‌و شیاوتر ده‌بن، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت له هه‌ر گرفتێك كه تووشی مرۆڤ ده‌بێـت زۆرترین داتا كۆبكرێته‌وه.
چۆنیه‌تی گه‌یشتن به زانیارییه‌كان: بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌یته داتاكان:-
1 – یه‌كه‌میان پاوانكردن: كه بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی وردترین زانیارییه‌كان و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ش و لق وه‌ك شێوازی پرۆژه‌ی ژماردنی دانیشتوان له وڵات، كه هه‌ر ده ساڵ جارێك جێبه‌جێ ده‌كرێت و به هۆیه‌وه ده‌وڵه‌ت پلانی پێنج ساڵی داده‌نێت، كه پێ ده‌گوترێت پلانه ستراتیژییه‌كان، گه‌یشتن به زۆرترین و وردكاری له زانیارییه‌كان و گرتنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان هۆكارێكه كه پرۆژه‌كان سه‌ركه‌وتوویی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م شێوازه له گه‌یشتن به زانیارییه‌كان پێویستی به ته‌رخانكردنی پاره و كادیری خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌یه تاوه‌كو به هێمنی و وریایی داتاكان كۆبكاته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش له‌هه‌ر وڵاتێك كاتێك سه‌رژمێری ده‌كرێت خولی چه‌ند مانگی بۆ كارمه‌ندانی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان به شێنه‌یی بیكه‌ن و كه‌مترین هه‌ڵه‌ی تێدابێت دواتریش به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و بوونی(database)ێك كاره‌كان سه‌د له سه‌د سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی درێژی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌م كاره‌ی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌مه هۆكارێكی لاوازی ئه‌م جۆره پۆلین كردنانهیه، كه تاشه‌ش مانگ ده‌خایه‌نیت. بۆیه بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه ئه‌م جۆره گه‌یشتنه به زانیارییه‌كان به‌كارنایه‌ت.
2 – دووه‌م: وه‌رگرتنی چه‌ند نموونه‌یه‌ك: به‌م رێگه‌یه كۆمه‌ڵێك زانیاریمان ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی چه‌ند نموونه‌یه‌كی جیاجیا له‌كات و شوێنی دوور له یه‌كتر تاوه‌كو بتوانرێت داتاكان گشتگیرییهكی زۆری تێدا بێت و زۆرترین گرفت و كێشه له‌خۆ بگرێت، سووده‌كانی ئه‌م جۆره كۆكردنهوهیهی زانیارییه‌كان له‌وه‌دایه، كه به ئاسان و خێرایی و كه‌مترین تێچوونی پاره و به ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی گه‌یشتن به‌كاردێت. بۆیه زیاتر ئه‌م شێوازه بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام زیانه‌كانی ناتوانرێت وردییه‌كی سه‌د له سه‌د بێت و هه‌ندێك باری ناله‌بار سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، كه له‌وانه‌یه پرۆژه‌كه تێكبده‌ن، بێجگه له نه‌بوونی وێنه‌یه‌كی سروشتی بۆ باسه‌كان.
ئه‌م جۆره شێوازه بۆ په‌یداكردنی زانیارییه‌كان له بواره زانستییه‌كان كه‌متر به‌كاردێت و زیاتر بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌روونییه‌كان ئاسانتره، چونكه له بواری زانست نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه له كاره‌كان هه‌بێت به پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه.
c4kurd

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه










بزانة ئةوة دة بيت
مێژووی ویندۆز له ڤێرژنی 1.0 ه‌وه بۆ ڤیستا
هه‌رچه‌نده زۆرترین سیسته‌م كه رِووبهرِووى رِهخنه بووه‌ته‌وه به درێژایى ده‌رچوونى هه‌موو ڤێرشنهكانیهوه سیسته‌مى ویندۆز بووه , بهلاَم سهرِهرِاى ئه‌مانه سیسته‌مى ویندۆز به سه‌ركه‌وتووترین سیسته‌م داده‌نرێت بۆ كارپێكردنى كۆمپیوته‌رى كه‌سى , وه به‌ملیۆنه‌ها كۆمپیوته‌ر كه كار به‌م سیسته‌مه ده‌كه‌ن شاهێدن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى ئه‌م سیسته‌مه , وه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكى كه‌مه پێشوازیمان له ڤێرشنێكى نوىَى خێزانى ویندۆز كرد , كه ئه‌ویش windows vista 2006 بوو , كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر سه‌رنج رِاكێش تر هات له‌وانه‌ى پێش خۆیدا , وه‌كو ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت پێمان بڵىَ كه‌وا vista 2006 به‌رهه‌م هێنراوى ئه‌م ساته نه‌بووه , به‌ڵكو ئه‌مه به‌رهه‌مى بیست و چوار ساڵ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌م سیسته‌مه‌یه .
زۆربه‌مان ده‌زانین ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تاى سیسته‌مى ویندۆز كه‌وا ڤێرشنى 3.1 بوو , وه ده‌رچوو له‌ساڵى 1992 , بهلاَم نه‌مان ده‌زانى ئه‌و كات كه‌وا سه‌ره‌تاى سیسته‌مى ویندۆز پێش ئه‌وكاته بووه به نۆ ساڵ , له مانگى سێپته‌مبه‌رى ساڵى 1981 كۆمپانیاى مایكرِۆسۆفت هه‌ڵسا به په‌ره‌پێدانى سیسته‌مى ( interface manager) به ئامانجى په‌ره‌پێدانى رِووكارى كارى وێنه‌یى , ئه‌میش به پێشكه‌ش كردنى رِێگایهكى نوىَ وساده بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئامێرى كۆمپیوته‌ر , وه ئه‌وكاته به‌سه‌ر ده‌رچوونى ڤێرشنى یه‌كه‌مى سیسته‌مى ms-dos ته‌نها سیانزه مانگى تێپهرِ كردبوو , وه ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه به‌رده‌وام بوو بۆ ماوه‌ى بیست و پێنج مانگ له ژێر كىَ بهركێیهكى به‌هێز له‌گه‌ڵ سیسته‌مى تر , كه ده‌رچووبوون له‌و كاته‌دا وه‌كو Xerox , nvsion , apple lisa , تا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت په‌رده‌ى لادا به‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى سیسته‌مێكى نوىَ له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1983 , وه‌له‌و كاته‌دا ناسرا به windows 1.0 .
Windows 1.0
گه‌رچى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به بانگه‌شه كردنى ڤێرشنى یه‌كه‌مى ویندۆز له تشرینى یه‌كه‌مى 1983 , بهلاَم به شێوه‌یه‌كى رِهسمى بلاَونهبووهوه له بازارِدا تا پاش دوو ساڵ له ده‌رچوونى , واته ساڵى 1985 , windows 1.0 هات به رِووكارێكى وێنه‌یى , وه چه‌ندین به‌رنامه و ئامێرى له خۆ گرتبوو , گرنگترینیان به‌رنامه‌ى ms-dos executive , بۆ ئیداره كردنى مه‌له‌فه‌كان , وه كردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌كان و فۆڵده‌ره‌كان به دوو كلیكى ماوس , بهلاَم كرداره‌كانى تر‌ى وه‌كو كۆپى كردن و گواستنه‌وه‌و رِهش كردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دران له رِىَى لیسته‌كانه‌وه , وه هه‌روه‌ها بوونى به‌رنامه‌ى پهیوهندىیهكان Terminal و به‌رنامه‌ى كارگێرِى زانیارىیهكانى كه‌سى calendar وه ده‌فته‌رى ناونیشان file card , وه هه‌روه‌ها بوونى ( control panel ) ێكى ساده‌و ئاسان , وه ئه‌نجام دانى كردارى گه‌وره‌كردن maximize و بچوككردن minimize , وه گۆرِینى قه‌باره (size)ى په‌نجه‌ره‌كان , وه ده‌ركه‌وتنى شێوه‌ى رِهمزهكان ( Icons) بۆ یه‌كه‌م جار .
Windows 2.0
له مانگى نیسانى ساڵى 1987 مایكرۆسۆفت ڤێرشنى windows 2.0 ده‌ركرد , كه هات به‌هه‌مان به‌رنامه‌و ئامێركارى شێوه‌ى پێشوو له‌گه‌ڵ ههندىَ گۆرِانكارى له رِووكارى كاری‌دا , دیارترینیان تواناى گواستنه‌وه‌ى رِهمزهكان و په‌نجه‌ره‌كان له‌سه‌ر رِووكارى شاشه‌دا , وه له كۆتایى 1987 ڤێرشنێكى تر‌ى windows 2.0 ده‌رچوو , به ناوێكى نوىَ windows/386 , وه تێیدا زیاد كرا تواناى كارپێكردنى زیاد له‌به‌رنامه‌یه‌ك له به‌رنامه‌كانى dos له زاكیره‌ى پاشكۆى ( Extended memory ) , وه له ڤێرشنى windows 2.0 بۆ یه‌كه‌مین جار گرنگى سیسته‌مى ویندۆز به‌دیاركه‌وت وه‌كو ژینگه‌یه‌كى به‌هێز بۆ به‌كارهێنانه‌كانى تر , وه چه‌ندین به‌رنامه‌ى تایبه‌ت دانرا بۆ كاركردن له رِێگارى ویندۆزه‌وه , بۆ نمونه به‌رنامه‌ى word , Excel , corel draw , page maker , micrografx designer .
Windows 3.0
له مانگى ئایارى ساڵى 1990 ویندۆزى windows 3.0 كه‌وته بازارِهوه , له‌گه‌لچ چه‌ندین چاكسازى , دیارترینیان پاڵپشتى كردنى شاشه‌كانى VGA بۆ یه‌كه‌مین جار , وه چه‌ندین گۆرِانكارى گه‌وره‌ى تێدا ئه‌نجام درا ,
گرنگترینیان وه ده‌ركه‌وتنى دوگمه‌كان و ههندىَ رِهمزى تر به شێوه‌ى كاركردنى سىَ دوورى ( 3D) , وه هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ى ms-dos excutive گۆرِدرایهوه به به‌رنامه‌ى program manager و file manager , وه هه‌روه‌ها وهدیاركهوتنى ئایكۆنه‌كان ( icons) به شێوه‌یه‌كى رِوونتر , وه‌كو شێوه‌كانى ئایكۆن له سیسته‌مى
ماكینتۆش , وه له‌لایه‌كى تره‌وه له‌م ڤێرشنهدا تایبه‌تمه‌ندى گرتن و به‌ردان ( drag & drop) زیادكرا بۆ زۆر له كاره‌كان , بۆ نمونه توانرا كارى كۆپى و گواستنه‌وه ئه‌نجام بدرێت به هۆى تایبه‌تمه‌ندى ( drag & drop) له‌ناو به‌رنامه‌ى file manager , وه چه‌ندین كارى جه‌وهه‌رى ئه‌نجام درا له نێو control panel كه‌وا چه‌ندین ئامێرى نوىَى گرته‌وه وه‌كو تواناى دانانى وێنه بۆ سه‌ر رِووكارى شاشه وه ده‌ست گرتن به‌سه‌ر رِنگهكانى په‌نجه‌ره‌كان , وه‌له‌م ڤێرشنهدا به‌رنامه‌ى Task manager زیادكرا , كه لهرِێیهوه دهتوانرىَ گواستنه‌وه‌ى خێرا ئه‌نجام بدرىَ له نێوان كرداره‌كان و په‌نجه‌ره كراوه‌كان .
وه هه‌روه‌ها گۆرِینى به‌رنامه‌ى paint كه هه‌بوو له هه‌ردوو ڤێرشنهكانى 1.0 و 2.0 بۆ به‌رنامه‌ى paint brush , كه چه‌ندین ئیمكاناتى بۆ زیادكرا , گرنگترینیان خه‌زن كردنى وێنه به شێوه‌ى BMP و PCX , وه گرنگترین زیادكارى كه رِووى دا له‌م ڤێرشنه دانانى سیسته‌مى رێنمایىیهكان help بوو , كه پشتى ده‌به‌ست به ته‌كنه‌لۆژیاى hypertext , وه بۆ زانیارى یارى spider solitaire بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م ڤێرشنهوه ده‌رچوو .
Windows 3.1
له مانگى نیسانى ساڵى 1993 كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت ویندۆى windows 3.1 بلاَوكردهوه , كه سه‌ركه‌وتنێكى زۆر گه‌وره‌ى به‌خۆوه بینى , كه ته‌نها به تێپهرِبوونى شه‌ش هه‌فته به‌سه‌ر بلاَوبوونهوهى له نێو بازارِدا نزیكه‌ى سىَ ملیۆن نوسخه‌ى لىَ فرۆشرا , وه ئه‌م ڤێرشنه گۆرِانكاریهكى جه‌وهه‌رى واى تیانه‌كرابوو له‌گه‌ڵ ڤێرشنى پێش خۆیدا , ته‌نها له سنورێكى به‌رته‌سكدا نه‌بێت , ئه‌ویش به‌وه‌ى ویندۆز ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك شێوه‌ى سه‌ره‌كى read mode كارناكات , به‌ڵكو له‌سه‌ر ئامێرى 286 وه به‌رزتر , وه چه‌ندین به‌رنامه‌ى نوىَ زیادكرا بۆ program manager به نێوى startup , كه به‌كارهێنه‌ر دهتوانىَ چه‌ندین به‌رنامه بخاته نێو ئه‌م فۆڵده‌ره , بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى كارپێكردنى سیسته‌مى ویندۆز ئه‌وانیش بكه‌ونه كار , وه كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت دووباره پاڵپشتیه‌كى دروست كرد بۆ كارته‌كانى ده‌نگ , وه له‌م ڤێرشنهدا بۆ یه‌كه‌م جار screen saver دانرا له‌ناو ویندۆز , وه هه‌روه‌ها زیادكردنى تواناى دانان و لابردنى پێكهاته‌كانى ویندۆز , وه پاڵپشتى كردنى فۆنته‌كانى true type , وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤێرشنهدا ویندۆز بووه ژینگه‌یه‌كى دروست بۆ كرداره‌كان , وه به‌هه‌زاران به‌رنامه گه‌شه‌ى پێكرا به‌تایبه‌تى بۆ كارپێكردنى له رِىَ ى ئه‌م ویندۆزه .
Windows NT 3.1
له مانگى ئابى ساڵى 1993 مایكرۆسۆفت بانگه‌شه‌ى ده‌رچوونى ڤێرشنێكى نوىَ ى ویندۆزى كرد به نێوى windows NT 3.1 , كه له رِووكاردا هه‌مان رِووكارى ڤێرشنى پێش خۆى هه‌بوو , بهلاَم به بىَ پێویست بوونى سیسته‌مى DOS , وه‌كو چۆن له‌یه‌م ڤێرشندا ویندۆز گه‌شه‌ى پێكرا له‌سه‌ر سیسته‌مى 32 بیت .
وه له دواییدا توانرا كار بهكردارهكانى 32 بیت بكات به كهفائهتێكى به‌رزتر , وه ئامانج له ده‌رچوونى ئه‌م ڤێرشنهدا پێشكه‌ش كردنى سیسته‌مێكى به‌هێز بوو بۆ به‌كارهێنه‌ران له كۆمپانیاكان و دام و ده‌زگاكان , كه ئامێره‌كانیان په‌یوه‌ستن به تۆرِى نێوخۆیى LAN , وه هه‌روه‌ها به‌شدارى كردنى مه‌له‌فه‌كان و پرێنته‌ر و ئیداره‌كردنى به‌كارهێنه‌ران له‌ناو تۆرِدا .
Windows 3.11 for workgroups
له تشرینى دووه‌مى ساڵى 1993 مایكرۆسۆفت بانگه‌شه‌ى ده‌رچوونى ڤێرشنێكى نوىَ ى ویندۆزى كرد به نێوى windows 3.11 for workgroups , كه پاڵپشتیه‌كى ته‌واوى ده‌كرد له كارپێكردنى ئامێرى كۆمپیوته‌ر له نێو تۆرِى نێوخۆیى LAN , له‌گه‌ڵ زیادبوونى گرنگیدان به تۆرِى نێوخۆیى له‌نێو كۆمپانیاكان و داموده‌زگاكان .
Windows 95
وه له ئابى 1995 مایكرۆسۆفت ڤێرشنى windows 95ى راگه‌یاند , له نێو پرِۆپاگهندهیهكى زۆر سه‌رنج رِاكێشدا , كه هیچ به‌رهه‌مێك له مێژوودا واى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو , وه windows95 داده‌نرێت به‌خاڵى وه‌رچه‌رخان له مێژووى ڤێرشنهكانى ویندۆز , ئه‌میش هات بهرِوكارێكى نوىَ و جیاواز , وه به‌رنامه‌ى program manager گۆرِدرا به‌به‌رنامه‌ى windows explorer , وه هه‌موو شێوه‌كانى چوارگۆشه‌ى گفتوگۆ و پێكهاته‌كانى تر‌ى ویندۆز شێوه‌یه‌كى سىَ دووریان وه‌رگرت ( 3D) , وه هه‌روه‌ها دوگمه‌ى close كه نیشانه‌ى (X) هه‌یه زیادكرا بۆ هه‌موو په‌نجه‌ره‌كان و چوارگۆشهكانى گفتوگۆ , وه رِووكارى شاشه نه‌مایه‌وه ته‌نها بۆ پیشاندانى رِهمزى په‌نجه‌ره‌كان و كورتكراوه‌ى به‌رنامه‌كان , به‌ڵكو توانرا مه‌له‌ف و فۆڵدهرهكانیش پیشان بدرێن له‌سه‌ر رِووكارى شاشه , وه له‌گه‌لچ چه‌ندین رِهمزى تایبه‌ت وه‌كو my computer كه ده‌رگایه‌كه بۆ چوونه نێو ناوهرِۆكى ئامێرى كۆمپیوته‌ر , وه network neighborhood بۆ پیشاندانى كه‌ره‌سته‌كانى تۆرِى نێوخۆیى , وه recycle bin بۆ بینینى ئه‌و شتانه‌ى كه رِهش كراونه‌ته‌وه , وه ده‌توانین لێره‌وه‌ش لایان به‌رین به‌ته‌واوى له‌سه‌ر هارددسك , وه هه‌روه‌ها ویندوز 95 هات خۆى و به‌رنامه‌ى Microsoft exchange , كه ئه‌میش به‌رنامه‌یه‌كه بۆ نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى و ناردنى نامه‌ى فاكس , وه بۆ یه‌كمین جار كۆمپانیاى مایكرِۆسۆفت پهرِههڵدهرهوهى ئینته‌رنێتى internet explorer خسته نێو سیسته‌مى كارپێكردنى ویندۆز , وه به‌رنامه‌ى داواكردنى ته‌له‌فۆن كه پاڵپشتى پرۆتۆكۆڵى TCP/IP ده‌كات له رِێگاى پرۆتۆكۆڵى PPP , له‌مه‌وه په‌یوه‌ندى كردن به تۆرِى ئینته‌رنێت پێویستى به هیچ به‌رنامه‌یه‌كى تر ناكات , وه بۆ یه‌كه‌مین جار لیستى start به‌دیاركه‌وت , وه كو شوێنێكى سه‌ره‌كى وه رِێگایهكى خێرا بۆ گه‌یشتن به به‌رنامه دابهزێنراوهكان له‌ناو ئامێره‌كه‌دا , وه هه‌روه‌ها لیستى مه‌هام Task bar به‌دیاركه‌وت بۆ گواستنه‌وه له‌نێو به‌رنامه‌كان و په‌نجه‌ره‌كان .
Windows NT 4.0
پاش تێپهرِبوونى ساڵێك به‌سه‌ر ده‌رچوونى windows 95 , له ئابى 1996 كۆمپانیاى مایكرِۆسۆفت بانگه‌شه‌ى ده‌رچوونى windows NT 4.0 ى كرد , كه به‌هه‌مان شێوه‌ى رِووكارى ویندۆزى 95 هات , له‌گه‌ڵ ههندىَ ئیمكاناتى تایبه‌ت به سیسته‌مى windows NT , له واقیعدا windows NT4.0 هیچ شتێكى نوىَ ى پێشكه‌ش نه‌كرد به‌ئاشكرا , به‌ڵكو ته‌نها بریتى بوو له تێكهڵیهكى نێوان windows95 و windows NT 3.5 , بۆ نمونه control panel هه‌موو شته‌كانى وه‌كو هى windows 95 بوو .
له‌گه‌ڵ زیادبوونى ههندىَ ئامێرى تر وه‌كو services , Devices , كه ئه‌مانیش ئامێرى تایبه‌تن به سیسته‌مى windows NT , وه هه‌روه‌ها زیادبوونى به‌ندى Administrative Tools له نێو لیستى start , كه پێكهاتووه له چه‌ندسن به‌رنامه‌ى تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ تۆرِهكان .
Windows 98
وه له حوزه‌یرانى ساڵى 1998 مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به‌ده‌ركردنى windows98 , وه له‌م ڤێرشنهدا هه‌ڵسا بهپهیوهندكردنى هه‌ردوو به‌رنامه‌ى windows explorer و internet explorer , وه له‌گرنگترین تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى ویندۆزى 98 بریتى بوو له تایبه‌تمه‌ندى Active desktop , كه رِىَ ئه‌دا به پیشاندانى لاپهرِهكانى وێب له‌سه‌ر رِووكارى شاشه , وه هه‌روه‌ها مایكرۆسۆفت له‌م ڤێرشنهدا سیسته‌مێكى نوىَ ى ده‌ركرد بۆ رِێنمایى یه‌كان Help كه ناسراوه به Hyper Help كه مه‌له‌فاتى رِێنمایى یه‌كانى گۆرِى بۆ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى لاپهرِهكانى ئینته‌رنێت , وه ویندۆز 98 هات خۆى و ڤێرشنێكى نوىَ ى به‌رنامه‌ى پهرِهڵدهرهوهى ئینته‌رنێت ( internet explorer 4.0 ) كه پاڵپشتیه‌كى ته‌واوى زمانى Html 4.0 ده‌كات , وه هه‌روه‌ها سیسته‌مێكى نوىَ ى مه‌له‌فاتى داهێنا ( FAT 32 ) , كه رِێگا ئه‌دا به مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دیسكى رِهقى قه‌باره به‌رز (زیاتر له 2 گێگا بایت ) , وه هه‌روه‌ها ئه‌م ڤێرشنهى ویندۆز پاڵپشتیه‌كى ته‌واوى كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچه ته‌كنه‌لۆژیایه‌ى ئه‌و كات وه‌كو ئامێره‌كانى DVD وه ده‌رچه‌كانى USB وه كارته‌كانى AGP .
Windows 2000
Windows2000 ده‌رچوو له مانگى شوباتى ساڵى 2000 , وه‌كو ته‌واو كاریه‌ك بۆ سیسته‌مى سه‌ركه‌وتوویى windowsNT , هات خۆى و رِووكارێكى نوىَ و پێشكه‌وتوو , له‌م ڤێرشنهدا وه‌كو ویندۆز 98 ههماههنگیهكى ته‌واو جىَ بهجىَ كرا له نێوان سیسته‌مه‌كه‌و تۆرِى ئینته‌رنێت , وه بۆ یه‌كه‌مین جار Device manager زیادكرا , بۆ ئاسان كردنى كردارى زیادكردنى كارته‌كان و پارچه نوىَ یه‌كانى كۆمپیوته‌ر .
وه هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ى computer management زیاد كرا , كه ههڵدهسىَ به دابین كردنى یه‌كه‌یه‌كى رِێكخستن له هه‌موو پێكهاته‌كان و تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى سیسته‌م , وه هه‌روه‌ها له‌م ڤێرشنهدا چه‌ندان به‌رنامه دانرا بۆ ههڵسورِاندنى تۆرِى نێوخۆیى , وه هه‌روه‌ها ئاسانكاریهكى زۆرى تێدا ئه‌نجام درا بۆ شىكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاره ئاڵۆزانه‌ى كه له سیسته‌مى windows NT هه‌بوون .
Windows Me
له ئه‌یلولى ساڵى 2000 كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت بانگه‌شه‌ى ده‌رچوونى سیسته‌مێكى نوىَ ى ویندۆز كرد به نێوى windows Me یاخود windows Millenuem , وه له‌واقیعدا ویندۆز مى بریتى یه له په‌ره‌پێدانى ویندۆز 98 , وه ههندىَ گۆرِانكارى تیاكرا له رِووكارى كار‌و ههندىَ به‌رنامه‌و ئامێرى نوىَ , وه ده‌ركه‌وتنى فۆڵده‌رى my document له‌سه‌رووى رِووكارى شاشه‌وه واته له‌سه‌رووى فۆڵده‌رى my computer , وه له‌نێو فۆڵده‌رى my document چه‌ند فۆڵدهرێكى تایبه‌ت دانرا , له نێوانیاندا فۆڵده‌رى my picture كه دهتوانىَ ناوهرِۆكى وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى بچوككراوه پیشان بدات , وه هه‌روه‌ها له‌م ڤێرشنهدا چاره‌سه‌ریه‌كى ته‌واو دانرا بۆ دانانى تۆرِى نێوخۆیى له مالاَندا , وه هه‌روه‌ها پێشكه‌ش به‌رنامه‌ى internet explorer 5.5 , وه به‌رنامه‌ى بینینى مه‌له‌فاتى ده‌نگ و رِهنگ windows media player7 , وه به‌رنامه‌ى movie maker بۆ مۆنتاج كردن و ده‌ستكارى كردنى مه‌له‌فه‌كانى ڤیدیۆ .
Windows xp
له تشرینى یه‌كه‌مى 2001 دا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به‌ده‌ركردنى ڤێرشنى windows xp , كه به‌گرنگترین ڤێرشن داده‌نرێت هه‌ر له ویندۆز 95 ه‌وه تا ئه‌و كات , وه له‌م ڤێرشنهدا چه‌ندین گۆرِانكارى و چاكسازى تێدا كرا , به شێوه‌ى ستراتیژیه‌تێكى نوىَ و رِووكارێكى نوىَ خۆى پیشان دا , لیستى start شێوه‌یه‌كى ته‌واو نوىَ ى وه‌رگرت , كه پێكهاتووه له‌دوو ستوون , ستوونى راسته پێكهاتووه له كورتكراوهكانى فۆڵده‌ره‌كان و كرداره‌كان وه‌كو my computer و my documents و control panel و ئه‌وانى تر , وه ستوونى چه‌پ دابه‌ش كراوه بۆ سىَ به‌ش , به‌شى سه‌ره‌وه دوو كورتكراوه‌ى به‌رنامه‌كانى internet explorer و outlook express ى تێدایه , وه به‌شى ناوه‌راست له كۆمه‌ڵێك كورتكراوه پێكهاتووه كه دهگۆرِێن بهپىَ ى ئه‌و به‌رنامانه‌ى به‌كاریان ده‌هێنین , وه به‌شى خواره‌وه ده‌توانین بگه‌ین به هه‌موو به‌رنامه‌كان كه دابه‌زێنراون له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌مان , وه له‌م ڤێرشنهدا چاكسازیه‌كى دروست كرا بۆ گهرِان به‌دواى مه‌له‌فه‌كان و فۆڵده‌ره‌كان , وه هه‌روه‌ها سیسته‌مى رِێنمایى یه‌كان Help گه‌شه‌ى پێدرا , وه به‌رنامه‌ى media player 8.0 تێدا به‌كارهات , وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رنامه‌ى تر , وه چاكسازى كرا له به‌رنامه‌ى ئینته‌رنێت , ئه‌ویش به‌وه‌ى ڤێرشنى نوىَ ى internet explorer به‌كارهات , وه هه‌وه‌ها توانى پاراستنى ئامێره‌كه‌ت لهدزهكردن له‌لایه‌ن هاكه‌ره‌كانه‌وه له رِێگاى تایبه‌تمه‌ندى internet connection firewall كه وه‌كو دیوارێكى ئاگرین كاتردهكات بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى ده‌ره‌كى , وه چه‌ندین به‌رنامه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌و وه‌كو Mcafee personal firewall و Norton personal و zonealarm pro وه چه‌ندانى تر .
Windows 2003 server
كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له 24ى مانگى ئازارى 2003 دا ده‌رچوونى یه‌كه‌م نووسخه‌ى windows 2003 server ى دواى چاوهرِوانیهكى زۆر‌و دواكه‌وتنى بۆ چه‌ند جارێك رِاگهیاند , ئه‌م ویندۆزه ده‌توانرێت له‌زۆر بواردا كارى پێبكرێت به پىَى پێویستى هه‌ر ده‌زگایه‌ك , وه‌ك له‌بواره‌كانى نووسین و بلاَوكردنهوه , هه‌روه‌ها له‌بواره‌كانى ئینته‌رنێت و ناردنى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى و به‌ستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى یه‌كان به‌یه‌كه‌وه و سهرهرِاى بواره‌كانى ده‌نگ و رِهنگ .
ویندۆزى 2003 له چوار ڤێرشن پێكهاتبوو
1.سێرڤه‌رى بنهرِهتى ( windows server 2003 standard editor ) ئه‌م ویندۆزه ئه‌گونجێت وه‌ك سێرچهرێكى بچوك یان ناوه‌ندى به‌كاربهێنرێت له بواره‌كانى چاپ و بلاَوكردنهوهو په‌یوه‌ندى كردن به ئینته‌رنێته‌وه وهه‌روه‌ها وه‌كو رِێگایهكى سه‌ره‌كیش بۆ بلاَوكردنهوهى پرِۆگرامه تهنفیزییهكان ( application program ) .
2.سێرڤه‌رى پرِۆژهكان ( windows 2003 server Enterprise Edition ) ئه‌م ویندۆزه ئه‌گونجێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و دام و ده‌زگا گه‌وره‌كان .
3.windows 2003 server Datacenter edition . سێرڤه‌رى Datacenter edition به به‌هێزترین سێرڤه‌رى خێزانى ویندۆزى 2003 داده‌نرێت كه دروستكراوه به شێوه‌یه‌كى نمونه‌یى
تاوه‌كو كاربكات له‌گه‌ڵ پرِۆژه ههستیارو ناسكه‌كاندا .
4.windows 2003 server Web Edition . سێرڤه‌رى Web Edition ویندۆزێكى نمونه‌یى یه بۆ كاركردن له‌سه‌ر سایته‌كان و پرِۆگرامهكانى ئینته‌رنێت و چه‌ندین پرِۆگرامى ئهپلیكهیشنى تر .
Windows vista 2006
به پىَ ى رِاگهیاندنى كۆمپانیاى مایكرِۆسۆفتى ئه‌مریكى به‌م دواییانه ڤێرشنێكى نوىَ ى ویندۆز ده‌رچوو , به نێوى vista 2006 یاخود windows .net , ئه‌م ڤێرشنه گۆرِانكارى و چاكسازییه‌كى زۆرى تێدا كراوه له‌چاو ڤێرشنهكانى تر , ئه‌وه‌ى جىَى سه‌رنجه له ویندۆزى 2006 رِووكارێكى زۆر
جوانى بۆ كراوه , كه ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ ڤێرشنهكانى تر .
ویندۆز ............... به‌ره‌و كوىَ ؟
پاش ئه‌وه‌ى گهرِانێكى دوور‌و درێژمان كرد به‌نێو مێژووى گه‌شه‌كردنى سیسته‌مى ویندۆز , بۆمان به‌دیاركه‌وت كه‌وا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له ڤێرشنهكانى یه‌كه‌مى ئه‌م سیسته‌مه ته‌ركیزى كردۆته سه‌ر دابین كردنى رِووكارێكى كردارى وێنه‌یى , بۆ ئاسان مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر , به پێچه‌وانه‌ى سیسته‌مى MS-DOS كه‌له‌م رِووهوه زۆر لاواز بوو , له‌دواى ڤێرشنى 3.0 ده‌ست كرا بهگۆرِینى ویندۆز بۆ ژینگه‌یه‌كى كارى ته‌واو بۆ كارپێكردنى كرداره‌كان , كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێكى گرنگه له‌سه‌ركه‌وتنى ئه‌م سیسته‌مه لهمرِۆدا , چونكه ئێمه نارِۆین بۆ به‌كارهێنانى سیسته‌مى كارپێكردن ته‌نها بۆ سیسته‌مه‌كه , به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و كردارانه‌ى كه كارى ته‌واو ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه , وه‌له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونى گرنگى دان به تۆرِهكانى نێوخۆیى , مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به دابین كردنى كه‌ره‌سته‌كان هه‌ر له ڤێرشنى windows for work group 3.11 تا وه‌كو پێكهێنانى سیسته‌مێكى ته‌واو كار بۆ تۆرِهكانى ناوخۆ به‌دابین كردنى هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانى پێویست به نێوى windows NT , وه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى تۆرِى ئینته‌رنێت كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به‌ده‌ركردنى windows 95 بۆ ئاسان كارى كردارى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تۆرِى ئینته‌رنێت , وه هه‌روه‌ها ده‌ركردنى windows 98 بۆ جێگیركردنى په‌یوه‌ندى نێوان ویندۆزو ئینته‌رنێت , وه‌كو بینیمان هه‌موو دهرچووهكانى ویندۆز هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ پاڵپشتى كردنى ته‌كنه‌لۆژیاى نوىَ هه‌رله ده‌رچوونیه‌وه , بهلاَم ئایا ویندۆز به‌ره‌و كوێمان ده‌بات ؟
له رِاستیدا هه‌موو ده‌رچووه نوىَیهكانى ویندۆز نزیكمان ئه‌كه‌نه‌وه له رِێگاى سروشتى , كه مرۆڤ پشتى پىَ دهبهستىَ وه مامه‌ڵه‌ى پىَ ده‌كا له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌كان له ژیانیدا , ئه‌میش به پاڵپشتى كردنى سیسته‌مى ده‌نگ و ته‌كنه‌لۆژیاى نوىَ , وه پێش بینى كردنى كاره‌كان وه‌كو مرۆڤ , كهبهكارهێنهر پێویستى پىَ ى ده‌بێت له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه .
c4kurd
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش گه‌ر یه‌كێكی تریش هی ترمان بۆ دابنێ زۆر باش ده‌بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










باوكی پینتیۆم كێیه؟!
كاتێك كه به‌دوای تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی كۆمپیوته‌رێكی پێشكه‌وتوودا ده‌گه‌ڕام، كه چۆن پێشكه‌وتووه و گه‌شه‌ی كردووه، هه‌ر له مهزهر بۆرد و رامهكانی و پرۆسێسه‌ره‌كانی CPU و جۆره‌كانی و باشیه‌كانی، له‌ناو هه‌موو ئه‌و رێكلام و پرۆپاگه‌ندانه‌ی كه خه‌ریكه خه‌ڵك شێت ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش ماندوو ده‌كه‌ن كه له‌ناو ئینته‌رنێت دا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن. له پڕێكه‌وه..! كه له‌ناو ئه‌و گێژهڵوكهیهدا ده‌گه‌ڕام، چاوم به بابه‌تێكی ورووژێنه‌ر كه‌وت،
كه ده‌بوایه بۆمن وا نه‌بێت، چونكه رۆژانه به‌دوای ئه‌و سهیروسهمهرانهدا ده‌گه‌ڕێم وهه‌مووشمان ده‌زانین كه هیندستان وڵاتی سه‌یر و سه‌مه‌رانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌زانین وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ناوكیه و له‌م رووه‌وه زۆر پێشكه‌وتووه و یه‌كێكیشه له وڵاته گهشهسێنهكانی كه له‌ناو ده‌می حووتدا هاتۆته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری پیشه‌سازیه جیهانیه‌كان بكات و بیانترسێنێ. با بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه پێشتر ناوم هێنا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه پێنتیۆم Pentium، كه ئه‌و جۆره پرۆسێسهرهیه كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانی بزانی خێرایی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت چه‌نده و چۆن كرداره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات كه ئه‌مه‌ش شۆڕشێكه له شۆڕشه‌كانی دروستكردنی كۆمپیوته‌ر، ئه‌مه له‌لایه‌ن زانایه‌كی هیندیه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و داهێنراوه. به‌ڵێ، ناویشی (فینۆد دام) ه. ئه‌و هیندیه وه‌كو سه‌رۆكێكی به‌شی پرۆسێسه‌ره ورده‌كان Microprocessor یان ئه‌و پرۆسێسه‌رانه‌ی كه قه‌باره‌یان بچووكه له كۆمپانیای ئهنتێل Intel دا كاری كردووه و به باوكی (پێنتیۆم) ده‌ناسرێت.! پێش ئه‌وه‌ی (دام) له‌و كاره‌ی بگوازرێته‌وه و ببێته جێگری سه‌رۆك له‌به‌شی به‌رهه‌م هێنانی كۆمپیوتهران له كۆمپانیای ركابه‌ری AMD.
هه‌واڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه چات و پۆستی ئه‌لیكترۆنی و گه‌ڕۆكی Hotmail كه یه‌كه‌م خزمه‌تگوزاری پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنیه كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ساڵی 1995 دا له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكه‌وه دروست كراوه كه له كۆمپانیای Apple Computers كار ده‌كات و ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ش هه‌ر هیندیه..!
شتێكی دیكه‌ش، هێشتا له‌و بابه‌ته نه‌بووینه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ریشاڵه رووناكیه‌كان Fiber optics ئه‌ویش هه‌ر له داهێنانی هیندیه‌كی دیكه‌یه كه دكتۆر Narinder Singhه و له‌ساڵی 1952ی سه‌ده‌ی رابردوودا دروستی كردووه.
ئه‌وه‌ی كه له بڵێسه‌ی ئاگری سه‌ر ئاڵا به‌ناوبانگتره له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌ناو ئینته‌رنێتدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌ویش هیندیه و ناوی Nikesh Arora یه، كه سه‌رباری ئه‌وه‌ش جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای Google ه له ئه‌وروپا و هاونیشتمانیهكهشی كه ناوی Sukhinder Singh Cassidy ه، ئه‌ویش جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای گووگله بۆ كرداره‌كانی ئاسیا و ئه‌مریكای لاتینی و زه‌ریای هێمن. هاونیشتمانیه هیندیهكهشیان Sanjiv Sidhu دامه‌زێنه‌ری كۆمپانیای I2 Technologies جیهانیه بۆ ته‌كنۆلۆژیا له ساڵی 1988...تد.
لیسته‌كه درێژه و من ته‌نیا ناوی چه‌ند زانایه‌كی هیندیم به نموونه هێنایه‌وه كه له‌بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كاندا كاریان كردووه، به‌ڵام له زانسته‌كانی دیكه و پێشكه‌وتنی هیندیه‌كان و بردنه‌وه‌یان له ئه‌مریكی و ئه‌ورووپیه‌كان، ئه‌وا پێویست به دانانی كتێبێك ده‌كات بۆ ناوهێنانی ئه‌وانه و زانسته‌كانیان.. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه له‌لام گرنگ بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی وای لێكردم ئه‌وه‌بوو كه له‌و بڕوایه‌دام كه زۆر هه‌ن وه‌كو من ئه‌و زانیاریانه‌یان له‌سه‌ر هیندیه‌كان نه‌ده‌زانی. ئه‌و وێنه‌یه‌ی هیندیه‌كان كه له‌ناو بیروهۆشماندا چه‌سپیووه ئه‌وه‌یه كه له‌زنجیره درامای لای خۆمان و له‌فیلمه هیندیه‌كان ده‌یان بینین، ئه‌مه‌ش له راستیدا ته‌نیا به‌شێكی زۆر گچكه‌یه له‌جیهانی هیندیه‌كان. ئه‌وان مرۆڤی زۆر مكوڕن له‌سه‌ر كاركردن و په‌یوه‌ندیه سۆزداریه‌كان تێكه‌ڵی كاره‌كانیان ناكه‌ن، بۆیه ده‌بینین به‌خێرایی سه‌رده‌كه‌ون و نیشتمانی خۆیان خۆش ده‌وێ. ئه‌مه‌ش هانده‌رێكی به‌هێزیانه كه وای لێیان كردووه ببنه وڵاتێك كه به‌زانست ركابه‌ری پێشكه‌وتووترین وڵاتی پیشه‌سازی ده‌كات.
سى فؤر كورد
له‌سه‌ر هێڵ نییه