.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











ئاو پلەی گەرمی لەش رێكدەخات. رێژەی ئاو لە مێشكدا دەگاتە 75%. ئاو رێژەی 83%ی خوێن پێكدێنێت. گرنگە بۆ رزگاربوونی لەش لە مادەی زیانبەخش و پاشەڕۆكان. تەڕێتی دەم زۆر گرنگە بۆ قسەكردن و پاراستنی ناوپۆشی دەم لە هەوكردن. یارمەتی گواستنەوەی گازی ئۆكسجین و خۆراك بۆ هەموو خانەكانی لەش دەدات. شێداری دەداتە گازی ئۆكسجین بۆ هەناسەوەرگرتن.
یارمەتی گۆڕینی خۆراك بۆ وزە دەدات. ئەندامە چالاك و گرنگەكان وەكو گوشن لە زەبرو هێدمە دەپارێزێت. یارمەتی جوین و قوتدانی خۆراك و یارمەتی كۆئەندامی هەرس دەدات بۆ هەڵمژینی مادە خۆراكییەكان. نزیكەی 75%ی بارستایی ماسولكەكان پێكدەهێنێت. هەروەها رێژەی 22%ی بارستایی ئێسكەكان پێكدێنێت. ئاوگرنگی زۆری هەیە لە جومگەكاندا بۆ ئاسانكردنی جوولە و پاراستنیان لە كاریگەری زەبر و هێدمە. ئاو باشترین سافكەرەوەیە بۆ پێست، دەمانپارێزێت لە تووشبوون بە قەبزی، گورچیلەكان دەپارێزێت لە هەوكردن و كۆبوونەوەی قوم و پاشەڕۆكان، چاوەكان لە وشكبوونەوە دەپارێزێت.
سهرچاوه....
گوڵان


لهسهر هێڵ نییه