.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌ڵكه‌وت زاهیر چی بۆ هونه‌ری كوردی كردووه؟ ... سه‌باح مه‌جید
ره‌نگه زۆر جار گوێبیستی ئه‌م پرسیاری بووبین، به‌ڵام له زۆربه‌ی جاره‌كاندا ته‌نها به‌ڕووه خراپه‌كه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دراوه‌ته‌وه. بۆیه لێره‌دا پێمباشه وه‌ڵامێكی نه‌ختێك جیاوازتری ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك دیمانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره بكه‌م ئه‌وه ده‌بێت زیاتر بیروبۆچوونی شه‌قامی كوردی وه‌ربگرم له‌وه‌ی كه بیروبۆچونی تایبه‌تی خۆم بخه‌مه‌ڕوو. به‌ڵام لێره‌دا وتارم نووسیوه، له وتاریشدا زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر بیربۆچوونی تایبه‌تی ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و دێڕانه‌ی كه ده‌یانخوێننه‌وه بیروبۆچوونی منه وه‌ك گوێگرێكی گۆرانی كوردی له‌باره‌ی كاره‌كانی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر.
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ ئه‌وه بڵێم كه ئه‌مڕۆ و به‌تایبه‌تیش گه‌نجه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ به‌شێكی هه‌ره زۆریان زه‌وقێكی دیكه‌ی هونه‌رییان هه‌یه. ئه‌وان ئه‌و تاموچێژه‌ی له هونه‌ری نوێی وه‌رده‌گرن ره‌نگه له هونه‌ری كۆندا وه‌ری نه‌گرن. مه‌به‌ستمان له هونه‌ر لێره‌دا زیاتر گۆرانییه. راسته گۆرانییه كلاسیكه‌كان تا ئێستا جه‌ماوه‌ری زۆریان هه‌یه، به‌ڵام گه‌نجێكی زۆریش ئه‌مڕۆ حه‌ز به ستایله تازه‌كان ده‌كه‌ن.. ره‌نگه ئه‌مه‌ش وایان لێ بكات كه دووچاری ره‌خنه‌گرتن ببنه‌وه، به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ هه‌میشه بابه‌ت و شتی نوێی ده‌وێت. هه‌موو شتێكی نوێش وه‌ك له ته‌واوی دونیادا باوه، سه‌ره‌تا ره‌خنه‌ی نێگه‌تیڤی زۆری لێده‌گیرێت، به‌ڵام په‌یتا په‌یتا ئه‌م ره‌خنانه ده‌گۆڕێن بۆ ره‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤ. لێره‌وه حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ندێك شت له‌باره‌ی كاره‌كانی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر بخه‌مه‌ڕوو. به‌ر له هه‌رشتێك ئه‌و كارانه‌ی كه مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌نجامی داون و ئه‌نجامیان ده‌دات كاری نوێن و به‌ستایلی نوێوه خه‌ملێنراون.. زۆر شتیان تێدایه كه زۆرێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ره‌نگه وا زوو نه‌توانن هه‌زمی بكه‌ن، به‌ڵكو ره‌نگه كاتێكی بووبێت. بۆیه ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ی نێگه‌تیڤ ئاراسته‌ی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت ده‌كرێت، به‌ڵام من دڵنیام ئه‌م ره‌خنانه له دواییدا ده‌بنه ره‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤ و ستایشی كاره جوانه‌كانی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌كرێت. ره‌نگه خه‌ڵكانێك ره‌خنه‌ی توند له‌من بگرن له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه، به‌ڵام ئه‌مه بیربۆچوونی من و هه‌موو كه‌سێكیش ئازاده له ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه. من ده‌مه‌وێ چه‌ند پرسیارێك له‌و كه‌سانه بكه‌م كه هه‌میشه ده‌ڵێن هه‌ڵكه‌وت زاهیر هیچی بۆ هونه‌ری كوردی نه‌كردووه و هونه‌ری كوردی به‌ره‌و ئاقاری هونه‌ری عه‌ره‌بی و میسری بردووه و ئیدی كۆمه‌ڵێك قسه‌ی دیكه‌ی له‌مجۆره، من كه‌سێك نیم كه هونه‌رمه‌ند بم و شاره‌زا و پسپۆربم له ئاوازداناندا، به‌ڵام ده‌پرسم كه ئاخۆ ئه‌گه‌ر مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر نه‌بووایه كه‌ی گۆرانی كوردی له كه‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌كاندا په‌خش ده‌كرا؟ دواتر ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازه‌كانی زیاتر له ئاوازه عه‌ره‌بییه‌كان نزیكه ئه‌ی بۆ نایه‌ن به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنن كه ئاوازێكی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت و ئاوازێكی عه‌ره‌بی وه‌ك یه‌ك بن یان له یه‌كترییه‌وه نزیك بن؟ ئێمه ته‌نها قسه ده‌كه‌ین و هه‌ر قسه‌مان هه‌یه. من نایشارمه‌وه سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌م جۆره كه‌سانه بیرم ده‌كرده‌وه و هه‌ر له‌خۆوه و بێ به‌ڵگه قسه‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌م له‌به‌رخۆم و له‌ناو براده‌راندا ده‌گوته‌وه كه ره‌خنه‌ی نێگه‌تیڤ و رووخێنه‌ریان له مامۆستا هه‌ڵكه‌وت ده‌گرت، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م قسانه‌یان ته‌نها جۆرێكه له ئیره‌یی پێ‌بردن و هیچ له بارنهبووندا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ من بیروبۆچوونم وایه كه هه‌ڵكه‌وت زاهیر مامۆستایه‌كی به‌توانای ئاوازدانانه و كاره‌كانیشی مایه‌ی رێزلێگرتنه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌موكووڕیی هه‌بێت، به‌ڵام كه‌س بێ كه‌موكووڕی نابێت و مامۆستا هه‌ڵكه‌وتیش هه‌روه‌ك مرۆڤه‌كانی دیكه. ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه گۆڕانی بیروبۆچوونی من له‌باره‌ی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه به‌شێكی زۆری بۆ هێمنی خامۆشی مامۆستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی نێگه‌تیڤی لێگیراوه، به‌ڵام له به‌رد خامۆشتر و كپتر بووه به‌رامبه‌ریان، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا متمانه‌به‌خۆبوونی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌رده‌خات.. ئه‌و باوه‌ڕی به كاره‌كانی خۆی هه‌یه و گوێ به‌وه نادات كه هیچ له‌سه‌ر ده‌نووسرێت و چی له‌باره‌وه ده‌گوترێت، ئه‌مه‌ش ره‌وشتێكی هونه‌رمه‌ندی خودان شیانه. له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئه‌لبوومی (سهندرێلڵا) ی هونه‌رمه‌ند (هانی) ئه‌مساڵ پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبوومی ساڵی 2009 بوو، كه زۆربه‌ی ئاواز ز میلۆدییه‌كانی له دانانی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیریه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی به‌توانایی و شاره‌زایی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌رده‌خات. له كۆتاییدا ده‌ڵێم هه‌موو مرۆڤێك لایه‌نی باش و خراپی له كاركردندا هه‌یه، با فێربین قسه له‌سه‌ر لایه‌نه باشه‌كانیش بكه‌ین، نه‌ك هه‌ر لایه‌نه خراپه‌كان بخهبنهڕوو. كوردیش له‌مێژه گوتویه‌تی (نه شیش بسووتێ نه كه‌باب) .


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ستت خؤش بيت سه ركه وت‌و بيت جاوجوان خان


له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastt xhosh bet chawjwan gean 
گه‌وره‌ترین هیوا و ئاواتم ئه‌وه‌یه ببمه بچوکترین هیواو ئاواتی تۆ


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤر سوباس بؤ به يامه كانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه










بــــــــــــــــــــــــــــــژی چاو جوان گیان
ده‌ست خۆشـــــــــــی بۆ .ســـــــــــــــهباح مـــــــــــــهجید
هــــــــــــهڵــــکهوت زاهــــــــــــــر باوکی هونه‌ری کوردیه به‌ڕاستی شایه‌نی ده‌ستخۆشین

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤر سوباس كوله كه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه