❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (پەیوەند جاف) هانده‌ری به‌رشه‌لۆنه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-03 18:40:31

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

(پەیوەند جاف) هانده‌ری به‌رشه‌لۆنه‌یه‌

لە درێژەی بەسەركردنەوەی هونەرمەندانی كورد، بۆ گێرانەوە و باسكردنی سەربوردەی خۆیان لەگەڵ دونیای وەرزشدا، ئەم هەفتەیە هونەرمەندی گۆرانیبێژی دوورەوڵات (پەیوەند جاف) بۆ خوێنەرانی "هەولێر وەرزش" نزیكیی خۆی و هەستی خۆی بەرامبەر وەرزش دەردەبڕێت.

(پەیوەند جاف) لە دەستپێكدا گوتی: "وەكوو هونەرمەندێكی گۆرانیبێژ، هەستم بۆ دونیای وەرزش زۆر زۆرە، ئەگەرچی بە شێوەیەكی ئەكتیڤ و بەردەوام تێكەڵی هیچ یارییەكی وەرزشی نیم، بەڵام پێم وایە وەرزش و هونەر دوو پەیامی ڕاست و جوانن و دەتوانن گەڵێك ئامانج بپێكین."
گوتیشی: " لە سەردەمی لاوییەتیمدا زۆر ئارەزووی یاریی پایسكلسوارییم دەكرد، هەروەها حەزم لە تۆپی پێ بوو، لە گەڕەكی دەرگەزێن و ئیبراهیم پاشا لە شاری سلێمانی لەگەڵ هاوتەمەنەكانم ناوە ناوە یاریی تۆپی پێم دەكرد".

(پەیوەند)ـی هونەرمەند هەروەها باسی ئەوەی كرد: "ئێستاكە ناتوانم تۆپی پێ بكەم، بەڵام زۆر بەتامەزرۆییەوە لە ڕێگەی تیڤییەوە سەیری یارییەكان دەكەم، هاندەرێكی سەرسەختی (بەرشلۆنە)ـم، ئەگەر هەر كارێكم هەبێت كاتێك یاریی "بارسا" دەست پێ بكات، كارەكان ڕادەگرم تا یارییەكە تەواو دەبێت، لە هەڵبژاردەكانیش (بەڕازیل)ـم خۆش دەوێت و هاندەری ئەوم، پێم وایە هەندێك یاریزان لە نێو یاریگەدا وەكوو هونەرمەندێكی بەتوانا كاریگەرییان بۆ یانە و هەڵبژاردەكانیان هەیە، پێم وایە یاریزانان (كاكا، ڕۆناڵدینهۆ، مێسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لە یاریی تۆپی پێدا هونەرمەندن. "
هونەرمەند دەربارەی ئەنجامدانی وەرزش لە دەرەوەی وڵاتدا، گوتی: "ئێستاكە زۆر حەز بە ڕاكردن دەكەم، ڕۆژانە لە وڵاتی سوێددا چەند خولەكێك ڕا دەكەم، هەروەها زۆر بە پێ دەگەڕێم، بۆیە هەردەم لەشم سووكە و هەست دەكەم توانای لەشم زۆرباشە، كە پێم وایە بۆ هونەرمەند ئەو توانایەی لەش زۆر پێویستە، چونكە جاری وا هەیە ئێمە چەند سەعاتێك لە سەر شانۆ گۆرانی دەڵێین، بۆیە پێم وایە وەرزش بۆ هەموو هونەرمەندێك پێویستە".

(پەیوەند جاف) هەروەها گوتی: "لە وڵاتی سوێددا زۆر جار پێشنیازی ئەوە بۆ هونەرمەندانی هاوڕێم دەكەم، كە بێن لەگەڵمدا ڕا بكەن، بۆیە حەز دەكەم گرووپێكی ڕاكردن و پایسكلسواری دروست بكەم، كە هەریەك لە هونەرمەندان (میكائیل، زیاد ئەسعەد، ڕۆژ كەریم)ـی لەگەڵدا بێت، چونكە ئەوان زۆر كەم دەجولێن و حەز دەكەم توانای لەشیان پەیدا بكەنەوە".
(پەیوەند) لە كۆتاییدا گوتی : "ئاگاداری جموجۆڵی یانەی هەولێرم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم، زۆریش حەز دەكەم لە یارییەكی یانەی هەولێردا ئامادەبم، چونكە لە دەرەوەی وڵاتدا ڕەوەندی كورد و ئێمەی هونەرمەندەكانیش زۆر دڵمان بە سەركەوتنەكانی یانەی هەولێر خۆش دەبێت


هه‌ولێر وه‌رزش

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-03 19:34:02

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: (پەیوەند جاف) هانده‌ری به‌رشه‌لۆنه‌یه‌

dast xosh har sarkawtwbyt
baheway bardawamyt

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net