.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ماوەی شەش ساڵە شیعر دەنووسێت و بۆ یەكەم جار شیعرێكی مناڵانی لە ساڵی 2003 كراوەتە گۆرانی ، قوتابی كۆلێژی یاسایە و لەگەڵ ئەوەش خاوەنی سێ كتێبی شیعریە ، گەنجێكی قسە خۆشە و زۆر حەزی بە تازەگەریە ، لەگەڵی ئاخاوتم و ئەم دیمانەیەمان پێكەوە سازدا .
بە مناڵی زۆر شەیتان بووە !
سەبارەت بە مناڵی خۆی دەرباز یونس دەڵێ لە مناڵێ زۆر شەیتان بووم بەڵام لە قوتابخانە زۆر زیرەك بووم ، بە هۆی زیرەكیەكەمەوە شەیتانیەكەم پشتگوێ دەخرا ، هار و هاج و عەجول بووم جاری وا هەبوو لە ڕۆژێكدا سێ جار شەرم كردووە ، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر ورد و بچوك بووم هەردەم لێیان دەدام !!
شیعری یەخەی پێ گرتووە !
لە مناڵیەوە دەنووسم ، بە شیعری مناڵانەوە لە تەمەنی 13 ساڵی دەستم پێ كرد و یەكەم شیعریشم لە چالاكی قوتابخانەكان كرا بە گۆرانی ، من یەخەی شیعرم نەگرت ، بەڵكو شیعر هاتە پێشم و ڕێی پێ گرتم ، پاشان وردە وردە ئیلهام و خوێندنەوە و ئەزموون شیعرەكانمی دەوڵەمەند كرد !
لەبەر قسەی دایكی چۆتە كۆلێژی یاسا !
ڕۆژانە 6 كاتژمێر لە زانكۆم ، زۆر حەزم لە كۆلێژی هونەرە جوانەكان بوو ، ناویشم لەوێ دەرچوو بەڵام لەبەر قسەی دایكم چووم بۆ كۆلێژی یاسا ، ئێستا لە وێ دەخوێنم و قۆناغی یەكم ، لەگەڵ هاوڕێكانم چونەدەرەوەم هەیە بەڵام زۆر نا ، زۆر حەز بە پیاسەی عەنكاوە دەكەم ، ئەگەر بە ئیش نەبێ ناچمە بازار !
شیعر دەداتە هەموو هونەرمەندێك !
بە پێی توانا هاوكاری هەموو هونەرمەندێك دەكەم ، تاكە مەرجم بۆ هونەرمەندەكە ئەوەیە كە دەنگی خۆش بێت ، بۆ خۆی ئازادە چ ستایلێك بەكار دەهێنێت بۆ گۆرانیەكە ، ئەوەی لای من گرنگە دەنگ خۆشی گۆرانیبێژەكەیە تا حەقی شیعرەكەم بدات .
تا ئێستا ڕەفزی وەرنەگرتووە !
خۆشەویستیم كردووە و یەكەم خۆشەویستم لە تەمەنی 12 ساڵی بوو ، من ئەو كات مناڵ بووم بە ڵام كچەكە داوای لێكردم و منیش دڵیم نەشكاند ، تا ئێستاش هیچ ڕەفزێكم وەرنەگرتووە لە خوا بە زیاد بێت ، لێتانیش ناشارمەوە ڕەفزم زۆر داوە ، بەڵام حاڵی حازر خۆشەویستم نیە !
هاوڕێیەتی لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر بە هۆی تێكستێكەوە بوو !
لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر زۆر هاوڕێم و زۆریشم خۆش دەوێ ، ئەوەی ئەو كردی كورد چاوەڕێێ دەكرد 100 ساڵی تر بكرێت ، بەردەوام ئاگامان لە یەكە ، كارەكانی ئەو پڕۆفیشناڵن و من دەیبینم چەندە ماندوو دەبێت ، سەرەتای یەكتر ناسینی من و هەڵكەوت زاهیر بە هۆی تێكستێك بوو بۆ گۆرانیەك !
دایكی زۆر لەگەڵی هاوڕێیە !
دایكم زۆر هاوڕێمە و زۆرم خۆش دەوێت ، لەگەڵ ئەوەش هەندێ بیر و بۆچونمان یەك ناكاتەوە ، حەتمەن هەروایە خۆی نەوە دوای نەوە بیر و بۆچون و بیركردنەوە دەگۆڕێت
دەشنێ ی زۆر خۆش دەوێت !
لەگەڵ دەشنێ زۆر هاوڕێم و زۆریشم خۆش دەوێت ، میرا و گۆران ساڵح یش وەك برایەكم وان ، لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ محەمەد شكاك پێكەوەین ، لەگەڵ لۆكە هاوڕێیەتیم سنووردارە ، ڕقیشم لە باخان نابێتەوە ، بەڵام ئەوەی ئەو لەو دواییە كردی بەڕاستی جێگای نیگەرانی بوو .
حەزی بە جلوبەرگی مۆدێرنە !
جلوبەرگەكانم مۆدێرنن و حەز بە ڕەسمیات ناكەم ، ئەگەر بە مناسەبە نەبێت قات ناكەمە بەرم ، كەسایەتی كەس بە جل و بەرگەوە هەڵناسەنگێندرێت
یەكەم كتێبی شیعری دا بە هاوڕێیەكی زۆر خۆشەویستی !
هاوڕێیەكی زۆر خۆشەویستم هەیە ناوەكەتانی پێناڵێم ، كە كتێبی سێیەمم دەرچوو یەكەم كتێبم بۆ ئەو برد چونكە بەڵێنم پێدابوو
.
وەزارەتی ڕۆشنبیری هاوكاری بوون !
لە چاپكردنی كتێبی سێیەمم تەنیا وەزارەتی ڕۆشنبیری هاوكاری كردم و ئەركی چاپكردنی كتێبەكەمی گرتە ئەستۆی خۆی ، زۆر سوپاسیان دەكەم ، چەند هاوڕێیەكیشم لە ڕوی دیزاین و هەڵەچنیەوە هاوكاریان كردم سوپاسیان دەكەم .
دیمانە : سارا جەعفەر
گۆڤاری : هەوڵ

لهسهر هێڵ نییه







Dasst xosh cendrellla gian enja xo kwr agar rafzesh wargrn shteki zooorrrr asaiya
sar kawtu bet gulakam

لهسهر هێڵ نییه








dasty toS xosh bjy kcha koiy gian
hhh waia asaiia bas xosha bo fsha fsh bley razm warnagrtwa!
لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆشبێت بابهتێکی جوان بوو شعرهکانی زۆر جوانن
به هیوای سهرکهوتن بۆ تۆس و ئهویش

لهسهر هێڵ نییه








supas dada tinay gul dasty tosh xosh hiway sarkawtn bo toy gulish
لهسهر هێڵ نییه