.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











مه‌نسوور جیهانی/ به‌رلین ـ به‌همه‌ن قوبادی به فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه"، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "فیلمه‌كس"ی تۆكیۆی به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری به‌رلین، فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی، توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی كێبڕكێی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "فیلمه‌كس"ی تۆكیۆی ژاپۆن به‌ده‌ستبێنێت.
له رێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "فیلمه‌كس"دا ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه سه‌باره‌ت به فیلمه نوێیه‌كه‌ی به‌همه‌ن قوبادی رایانگه‌یاند، یه‌گجار زۆر چوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م فیلمه‌وه.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له لایه‌ن رخنه‌گران و بینه‌رانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵدا پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا به شێوه‌یه‌ك كه دوای نمایش كردنی فیلمه‌كه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین خولهك به چه‌پڵه رێزان پێشوازیان له فیلمه‌كه و به‌همه‌ن قوبادی كرد.
دوایین فیلمی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی بڕیار وایه له به‌شی كێبڕكێی سێزده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی "شه‌وه‌كانی ڕه‌شی تالین" له وڵاتی ئیستۆنیا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فیلمی دیكه له سه‌رتاسه‌ری دنیا له ركابه‌ریدا بێت.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له رۆژانی 2 و 4ی دیسێمبه‌ری 2009 له به‌شی كێبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه نمایش ده‌كرێت.
peyamner

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
