❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ نه‌خۆشى صه‌ده‌ف چى باشه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ركردن.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-05 08:06:13

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

بۆ نه‌خۆشى صه‌ده‌ف چى باشه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ركردن.

- یه‌كه‌م شت ده‌بێت خۆت بپارێزى له‌ بێتاقه‌تى.
- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كرژبوونى ده‌مارگه‌لى و ترسى ده‌روونى.
- نه‌خواردنى جۆرى خواردنى تیژ كه‌ له‌ش پێی گه‌رم ده‌بێت و ئاره‌ق ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ێه‌ده‌فه‌كه‌ له‌ به‌شى سه‌ر بوو پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ ئه‌نجام بدرێت:
- تێكه‌ڵاوكردنى 100 گرام له‌ زه‌یتى سیر.
- له‌گه‌ڵ 100 گرام زه‌یتى زه‌یتون.
- له‌گه‌ڵ 100 گرام مۆمى مێش هه‌نگ.
له‌ دواى گه‌رمكردنى مۆمه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاگر تێكه‌ڵاوى بكه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو زه‌یته‌كه‌ بۆ ماوه‌ى (5) خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ (ئاگره‌كه‌ زۆر نه‌بێت)، ئینجا له‌ دواى ساردكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ چه‌وركردنى پێستى سه‌ر پێش نووستن له‌گه‌ڵ به‌ستنى به‌ نایلۆن ئینجا شۆردنه‌وه‌ى پێستى سه‌رت له‌ كاتى به‌یانیان. ئه‌مه‌ حه‌فته‌ى یه‌ك جار به‌كارده‌هێنرێت. تاقیكراوه‌ بۆ ماوه‌ى (3) حه‌فته‌ باش ده‌بێت به‌ ویستى خواى گه‌وره‌، به‌ڵام ده‌بێت حه‌فته‌ى یه‌ك جار ئه‌نجام بدرێت تا چاكبوونه‌وه‌ت.
- هه‌روه‌ها پێویسته‌ بۆ به‌شه‌كانى ترى له‌ش (2) كیلۆ خوێ تێكه‌ڵاو بكرێت له‌ ناو ئاوى شۆردنه‌وه‌ى له‌ش كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بێت بتوانیت له‌ ناو ئاو و خوێ كه‌ دابنیشیت بۆ ماوه‌ى یه‌ك سه‌عات و له‌ دواى ئه‌وه‌ خۆت بشۆریت به‌ ئاوى ماڵه‌وه‌. ئینجا هه‌موو رِۆژێك دووباره‌ بكرێت به‌ڵام ده‌ خوله‌ك زیاد بكرێت تا بگه‌یه‌ته‌ دوو سه‌عاتى رِۆژانه‌ له‌ ناو ئاو و خوێ كه‌ تا ماوه‌ى (30) رِۆژ. وه‌ له‌ دواى ده‌رچوون له‌ ئاو و خوێ كه‌ خۆت ده‌شۆریت به‌ ئاوێكى ئاسایی و شوێنى صه‌ده‌ف یان زامه‌كانى چه‌ور بكه‌یت به‌م تێكه‌ڵاوه‌ :
- ڤازلینى پزیشكى 200 گرام.
- له‌گه‌ڵ لانۆلین 20 گرام.
- له‌گه‌ڵ سالیسیلیك ئه‌سید 6 گرام.
بۆ چه‌ور كردنى شوێنه‌كه‌ له‌ دواى خۆشۆردنه‌وه‌ به‌ ئاو و خوێ. ئه‌مه‌ تاقیكراوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ى 100%ه‌ به‌ ویستى خواى گه‌وره‌.
- پێویسته‌ له‌ دواى ئاو و خوێكه‌ له‌به‌ر خۆر دابنیشیت بۆ ماوه‌ى یه‌ك سه‌عات به‌یانى و ئێواره‌ ئه‌گه‌ر بتوانیت.
- ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونت له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ى رِۆنى رِه‌شكه‌ رِۆژى (3) جار.
ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵاوى ڤازلین و لانۆلین و سالیسیلیك اسید ده‌ستت نه‌كه‌وت ده‌توانیت مه‌ڵهه‌مى بێتادێرم به‌كاربهێنیت یان دیپرۆسیلیك له‌ جیاتى. له‌ كۆتاىیه‌ داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ شیفات بدات و دڵت خۆش بكات به‌ چاكبوونه‌وه‌ت.

سایتی به‌هه‌شت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net