❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / که‌ی په‌نا به‌رینه‌ پزشکی ده‌روونناسی ...؟!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-05 11:23:04

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

که‌ی په‌نا به‌رینه‌ پزشکی ده‌روونناسی ...؟!!

ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌ مرۆڤ ئاڕاسته‌ی پزشکی ده‌روونناسی ده‌کا زۆرن ، پیم خۆشه‌ که‌ به‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ستی پێبکه‌م ...
_ که‌ی سه‌ردانی پزشکی ده‌روونناسی بکه‌ین ..؟
_ ئایا پێویستیم به‌ ڕاوێژکاری(ئامۆژگاری) پزشکی ده‌روونناسی هه‌یه‌ ..؟
_ چۆن بزانم ئه‌و کێشه‌یه‌ی لیێ ده‌ناڵێنم نه‌خۆشی ده‌روونیه‌ یان نه‌ ..؟
_ چ خاڵێکی جودایی هه‌یه‌ له‌ نێوان ته‌ندروستی و نه‌خۆشی ..؟
_ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌ناڵێنم شتێکه‌ له‌بابه‌تی سیحره‌ یان له‌ ده‌سته‌واژه‌ی جن ده‌ژمیریی ..؟

بێگومان پرسیاره‌کانی مرۆڤ زۆرن ، به‌ڵام پێشه‌کی ده‌بێ ئاماژه‌ به‌ جێوازی نێوان ته‌ندرووستی و نه‌خۆشی بده‌ین ، بۆیه‌ ده‌بێ پێناسه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی به‌ مرۆڤێکی ته‌ندروستی ساغله‌م بکه‌ین ، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌نجام دانی کاره‌کانی ڕۆژانه‌ی به‌ته‌واوی بکا ، ئه‌گه‌ر توانای پێکهێنانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بدا ، و توانای ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونه‌کانی به‌ جۆرێکی ته‌ندروست بدا ، و هه‌ست به‌ ئارامی ده‌ور و به‌ری بکا ، و له‌کاتی ڕووداوه ناخۆشه‌کان هه‌ست به‌ نائارامی بکا ، و ئه‌مه‌نده‌ نابا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڵانسی ده‌روونی ئاسایی خۆی ، ئه‌مه‌ له‌کوێ نه‌ خۆشه‌ ... لێره‌ ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین که‌ مرۆڤێك به‌ده‌ستی نه‌خۆشی ده‌روونی بنالێنی و کاریگڕبێ به‌سه‌ر کاری ڕۆژانه‌ی پێویسته‌ ڕوو له‌ پزشکی ده‌روونی بکا ....
نیشانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی .. به‌ ده‌ربڕینی هه‌ستی ناخۆش و غه‌ریب ده‌بێ ..!! تێك چوونی بڵانسی هه‌ڵس و که‌وت و بوونی خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌ت یان تێکچوون (خه‌له‌ل) له‌ کاری که‌سایه‌تی درێژ خایه‌ن ... ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته‌ و ئاکامه‌ نه‌گه‌تیڤانه‌ له‌سه‌ر کاری ڕۆژانه‌ی خیزانی مرۆڤ ... و کاتێ مرۆڤ به‌جۆرێکی ئاشکراو که‌ له‌توانای خودی مرۆڤ نه‌بی هه‌ستی پێ بکا به‌جۆڕێك که‌ کاریگڕ بێ له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی و کاره‌کانی .. ده‌بێ ڕوو له‌ پزشکی ده‌روونناسی بکا ، لێره‌ پرسیارێك دێته‌ ئاراوه‌ .. ئایا مڕۆڤ ده‌زانی گرفتاری نه‌خۆشی ده‌روونی بووه‌ وله‌ده‌ستی ده‌ناڵێنێ...؟!! له‌کاتی وه‌هواسی و ناره‌حه‌تی و خه‌مۆکی نه‌خۆشی ده‌روونی که‌ دووره‌ له‌ نه‌خۆشێ مێشك (عقڵ) ئه‌وکاته‌ مرۆڤ هه‌ست ده‌کا به‌ بوونی کێشه‌یێك و له‌ده‌ستی ده‌ناڵێنێ .. بۆیه‌ داوای یارمه‌تی ده‌کا بۆ چاره‌سه‌رکردن ، به‌ڵام له‌ نه‌خۆشێ مێشك ( عه‌قڵی ) که‌س و کاری و ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌ور و به‌ری ئاگاداری ده‌بن و هه‌ستی پێده‌که‌ن که‌ له‌ وه‌هم و خه‌یاڵ ده‌ژی ، به‌ڵام نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ستی پێ ناکا بۆیه‌ ئه‌وان بڕیاری سه‌ردانی پزشك بۆی ده‌ده‌ن ..!!!
ئایا نه‌خۆشی ده‌رۆنی ... شێتی ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌سه‌لمێنی ..؟!!! بێگومان له‌ زانستی پزشکی نه‌خۆشییه‌ك نیه‌ ناوی (شێتی) بێت ، ئه‌م ناوه‌ له‌ ته‌شریعاتی یاسایی بوونی هه‌یه‌ .. له‌ زانستی پزشکی پێی ده‌ڵێن نه‌خۆشێ عه‌قڵی ، نه‌خۆشی ئینفسامیش (انفصام) یه‌کێکه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ ، به‌شه‌کانی نه‌خۆشی ده‌روونی یه‌گجار زۆرن تایبه‌ت به‌ فیسام (انفصام) و نه‌خۆشی عه‌قڵ نیه‌ ، ئه‌مه‌ رێژه‌یێکی که‌مه‌ له‌م نه‌خۆشیه‌ ، بۆیه‌ پزشکی ده‌روونی چاره‌سه‌ری چه‌نده‌ها جۆر له‌م نه‌خۆشیانه‌ ده‌کا ، له‌وانه‌ نه‌خۆشێ قه‌له‌قی ده‌روونی ، وه‌سواسی ، خه‌مۆکی ، هه‌ستریا ، دووبه‌ره‌کی ، تێكچونی ده‌روونی لای منداڵان ، به‌شێك له‌ ئیدمان ، ئه‌م هه‌موو نه‌خۆشیانه‌ کاریگڕ نیه‌ له‌سه‌ر کارکردنی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ ، دیاره‌ هه‌مان کات هه‌ندێ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی ڕووده‌دا له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ده‌روونی ، بۆیه‌ پێویستی به‌ راوێژکاری و ئاموژگاری پزشكی ده‌روونناسیه‌ ، دیاره‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ زۆربه‌ی کێشه‌ی گشتی ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌روونیه‌ ، ووه‌ك ترس و قه‌له‌قی ده‌روونی له‌گه‌ڵ زیاد بوونی لێدانی دڵ و نه‌فه‌سی به‌ په‌له ‌و له‌گه‌ڵ هه‌ست کردن به‌ ‌ژان و ئازاری دڵ ، یان کێشه‌ی هه‌زم و په‌نامی سك و ئازاری قۆڵۆن ... بگره‌ کێشه‌ی نێوان ژن و پیاوێش ده‌گرێته‌وه‌ ... بۆیه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی عه‌یب و عار نیه‌ که‌ زۆر که‌س به‌ده‌ستی ده‌ناڵێنن و سه‌ردانی پزشکی ده‌روونی له‌ پێویسته‌ گرنگه‌کانه‌ بۆ مرۆڤ ..!!! به‌ هیچ جۆرێك عه‌یب و عاری تێیدا نیه‌ ڵای مرۆڤی پێشکه‌وتووی زانیار ڕۆشنبیر و هه‌ستیار ، هه‌ڵبه‌ته‌ زۆر که‌س هه‌ن نه‌ك له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری بگره‌ له‌ زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ناوراست .. به‌ده‌ست نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌ناڵێنێ به‌ڵام ئه‌و جورئه‌ته‌ی نیه‌ که‌ ده‌ریخا یان سه‌ردانی پزشکی ده‌روونناسی بکا ، ئه‌وه‌یش له‌ته‌رس ئه‌وه‌ی به‌شێت یان که‌م ئه‌قڵ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ نه‌ك له‌ کۆمه‌ڵگه‌ و ناسیار بگره‌ له‌ نیزکترین که‌س تانه‌ که‌می به‌ چاوێکی سووك سه‌یری ده‌که‌ن .!!!
روناك وندی


d_herman.com

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن cendrella (2009-12-05 11:23:58)

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net