.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











ئه‌میر كۆستۆریكۆ" ده‌رهێنه‌ری ناوداری براوه‌ی خه‌ڵاتی "كان"، فیلمێك له‌باره‌ی ژیانی "پانچۆڤیلا" شۆرِشگێری ناوداری مهكسێكی به‌رهه‌م دێنێت.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ "جانی دێپ" سه‌رقاڵه بۆ به‌شداری ئه‌و ئه‌كته‌ره له‌و پرۆژه سینه‌ماییه‌دا.
ئه‌و فیلمه له ژێر ناونیشانی "حه‌وت هاورێی پانچۆڤیلا" به‌رهه‌م دێت، "كۆستۆریكۆ" پێی باشه له‌و پرۆژه‌یه‌دا "دێپ" رۆڵی ئه‌و شۆرِشگێره بگێرێت.
سیناریۆی ئه‌و فیلمه له نووسینی "ئه‌میر كۆستۆریكۆ" و "گۆردان میچیك" كۆتایی پێهاتووه، سهرهرِای ته‌واو بوونی سیناریۆی ئه‌و فیلمه، كاری وێنه‌گرتن بۆ فیلم، ساڵی (2011) ده‌ست پێده‌كات.
"جانی دێپ" دوای خوێندنه‌وه‌ی سیناریۆ، ره‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه له‌مه‌ر به‌شداریی له‌و پرۆژه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره تا ساڵی (2011) به كاره‌كانی دیكه‌وه سه‌رقاڵه، بۆیه كاری وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمه له ساڵی (2011) ده‌ستپێده‌كات.
برِیار وایه كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و فیلمه له وڵاتی مه‌كسیك ئه‌نجام بدرێت، حكومه‌تی مه‌كسیكی و كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه سه‌باره‌ت به پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی بۆ ئه‌و پرۆژه سینه‌ماییه.
سیناریۆی ئه‌و فیلمه له سه‌ر بنه‌مای كتێبی "هاورێیانی پانچۆڤیلا" له نووسینی "جیمز كارلۆس بلێیك"، نووسراوه‌ته‌وه.
برِیار وایه "سه‌لما هایێك" ئه‌كته‌ری ناوداری ئیسپانی زمان، له‌و فیلمه‌دا رۆڵێك بگێرێت.
"ئه‌میر كۆستۆریكۆ" ئه‌كته‌ری مۆسهڵمانی بۆسنیایی، ساڵی (1985) له رێگه‌ی فیلمی "When Father Was Away on Business" و ساڵی (1995) له رێگه‌ی فیلمی "ژێر زه‌وی" توانیی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی "كان" به‌ده‌ست بێنێت.
peyamner

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
