.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ئاده‌م (علیه السلام) ئاده‌م (علیه السلام) باوكی مرۆڤه, خوای گه‌وره دروستی كردوه له قوڕ به ئه‌مری خۆی وه ڕوحی به به‌ردا كردوه وه فه‌رمانی به مه‌لائیكه‌ته‌كان كردوه سوژده‌ی بۆ ببه‌ن.
- ئیبلیس ڕازی نه‌بوو به سوجده‌بردن بۆی وه ده‌ركرا له به‌هه‌شت.
خوای گه‌وره له ئاده‌م (حه‌واء)ی دروست كرد بۆ خواستنی وبه‌یه‌كه‌وه ژیانیان وه خوای گه‌وره خستیه به‌هه‌شته‌وه.
له‌به‌هه‌شتدا:
ئاده‌م ته‌وبه‌ی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه له تاوانه‌كه‌ی, خوای گه‌وره‌ش لێ ی خۆش بوو به‌ڵام له‌به‌هه‌شت كرایه ده‌ره‌وه.
له‌سه‌ر زه‌وی دا:
خوای گه‌وره ناردیه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی له‌گه‌ڵ (حه‌وا)دا وه ئیبلیسیش به‌هه‌مان شێوه, وه فه‌رمانی به ئاده‌م وحه‌وا كرد كه ئیبلیس بكه‌نه دوژمنی خۆیان.
دوو كوڕیان بوو كه ئه‌وانیش (قابیل و هابیل) بوون وه حه‌سودی به‌سه‌ر قابیلدا زاڵ بوو براكه‌ی خۆی كوشت.
- ئاده‌م پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئانی پیرۆزدا (25) جار ناوی هاتووه,
له‌ڕۆژی هه‌ینی دا كۆچی دوای كردوه وه ته‌مه‌نی (هه‌زار ساڵ) بوو له‌سه‌ر ڕای زۆرترین وه له‌لای ئه‌و شاخه‌وه كه نێررانه خواره‌وه له(هیند) نێژراوه وه ده‌شڵێن له‌لای شاخی (ئه‌بی قوبه‌یس) نێژراوه وه (حه‌واش) له‌دوای ئه‌م به ساڵێك كۆچی دوای كردوه,
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
(شیث پێغه‌مبه‌ر علیه السلام)
پاش مردنی ئاده‌م پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كورِه‌كه‌ی به‌ناوی شیث (علیه السلام) هه‌ستا به ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی و پێغه‌مبه‌ر بوو.
مانای (شیث) واته پێدراو و به‌خششی خوا، ئاده‌م و حه‌واء بۆیه ئه‌م ناوه‌یان لێ نابو چونكه خوای گه‌وره له‌پاش كوژرانی هابیلی كوڕیان ئه‌م منداڵه‌ی پێ به‌خشین.
كاتێكیش (شیث) كاتی مردنی هات وه‌سێتی بۆ (انوش)ی كوڕی كرد بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری پاش خۆی، پاش ئه‌ویش كاروبار مایه‌وه بۆ (قینن)، پاش ئه‌ویش بۆ (مهلاییل)، كه ده‌ڵێن یه‌كه‌م كه‌س بۆوه داری بڕیوه‌و خان‌و وماڵی دروست كردووه.
له‌پاش مردنی ئه‌م وه‌سێتی بۆ كوڕه‌كه‌ی كردووه به‌ناو خنوخ كه به ادریس ناسراوه (علیه السلام).
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ئیدریس (علیه السلام)
پێغه‌مبه‌رێكه له نه‌وه‌ی (شیث) علیه السلام كه (شیث) باپیری باپیری باوكیه‌تی و ده‌كاته باوكی باپیره‌ی پێغه‌مبه‌ر نوح، وه له دوای ئاده‌م و شیت پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێدراوه، ڕاستگۆ و ئارامگر بووه، سی (صحیفة)ی بۆ دابه‌زیوه له‌لایه‌ن خواوه، بانگه‌وازی بۆ یه‌كتاپه‌رستی كردووه‌و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سێك باوه‌ڕێ پێ هێناوه، یه‌كه‌م كه‌س بووه به پێنوس (قه‌ڵه‌م) شتی نوسیوه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه جلی دورییوه‌و له‌به‌ری كردووه و یه‌كه‌م كه‌س بووه وورد بووه‌ته‌وه له زانستی ئه‌ستێره‌كان.
له‌دایك بوون و ژیانی:
ده‌ڵێن له (مصر) له‌دایك بووه وه هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن له (بابل) له‌دایك بووه ئینجا ڕۆشتوه بۆ (مصر), وه ئیدریس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) یه‌كه‌مین پێغه‌مبه‌ره كه (جوبره‌یل) وه‌حی بۆ هێناوه بۆ ڕێنمه‌یی كردنی نه‌وه‌كانی (قابیل), تا په‌شیمان ببنه‌وه له گومڕایی وبێ باوه‌ڕیان وبگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره وبه‌پێی په‌یڕه‌و و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بڕۆن و ژیان به‌سه‌ر به‌رن, خه‌ڵكێكی كه‌م نه‌بێت گوێڕایه‌ڵییان كردووه‌و زۆربه‌یان سه‌رپێچیان كردووه.
ته‌نها دوو جار ناوی هاتووه له قورئانی پیرۆزدا, وه كۆچی دوای كرد كاتێك كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (82) ساڵ بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
صالَح (علية السلام)
پێغه‌مبه‌رێكه له عه‌ره‌ب له گه‌لی (ثمود) ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌چێته‌وه سه‌ر (سام)ی كوڕی نوح (علیه السلام), ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تیایدا نێردراوه نزیكه ساڵانی (2000) پێش زایینی - (1900) پێش زایینی, صاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام)، خوای گه‌وره ناردی بۆ گه‌له‌كه‌ی كه (ثمود) بوون ئه‌وانه‌یه كه له (حیجز) نیشته‌جێ ده‌بوون, وه شوێنه‌كه‌شیان نێوانی (حجاز) و (شامه) هه‌تا (وادي القری)كه ئه‌مه ئاشكرایه هه‌تا ئه‌مڕۆش وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له غه‌زوه‌ی (ته‌بوك)دا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا چوونه ناوی وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كرد له هاوه‌ڵه‌كانی له خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی، چونه ناو ماڵه‌كانیانه‌وه, گه‌له‌كه‌ی صاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) چه‌ند بتێكیان جگه له خوا دانا وه فه‌رمان و كار‌و كرده‌وه‌یان هه‌موو به‌ده‌ستی گه‌وره پیاوانیان بوو ئینجا صاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) بانگی كردن بۆ به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌و به یه‌كخوازانینی, به‌ڵام به درۆیان خسته‌وه و زیاد ڕویان كرد له خواردن وخواردنه‌وه‌دا وه دروست كردنی ماڵ وكۆشكی گه‌وره گه‌وره به تاشین و هه‌ڵكۆڵینی شاخه‌كان وه بۆئه‌وه‌ی ڕزگاریان ببێت له‌و گومڕایی وسه‌ركه‌شی یه كه تیای بوون خوای گه‌وره موعجیزه‌یه‌كی بۆ ناردن, كه ئه‌ویش (حوشتر)ێك بوو كه خوای گه‌وره دروستی كردبوو به‌بێ دروست كردنی سروشتی, به‌ڵام گه‌وره پیاوان وبه‌ده‌سته‌ڵاته‌كانیان ترسان كه ده‌وڵه‌ت وده‌سته‌ڵاته‌كانیان بڕوخێ بۆیه هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خراپه به‌رامبه‌ر حوشتره‌كه, ئینجا صاڵح پێغه‌مبه‌ریش (علیه السلام) ئاگاداری كردن و ترساندنی به خێراهاتنی سزای خوای گه‌وره, به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ئامۆژگاریان وه‌ر نه‌گرت, بۆیه خراپه‌كاره‌كانیان نارد‌و حوشتره‌كه‌یان سه‌ربڕی هه‌تا ئه‌و كاته نه‌خشه‌یان كێشا بۆ كوشتن و له‌ناو بردنی ێاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) خێزانه‌كه‌ی به نهێنی, به‌ڵام خوای گه‌وره كه‌وته چاودێری وكه‌مین به‌سه‌ریانه‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَمَكَرُوا مَكْرًا وَمَكَرْنَا مَكْرًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ(50) فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ (51) (سورة: النمل), واته: ئه‌وان نه‌خشه‌یان كێشا‌و گزی و فێڵیان كرد‌و ئێمه‌ش نه‌خشه‌مان كێشا‌و به‌ری فێڵی ئه‌وانمان گرت له كاتێكدا كه ئه‌وان بێ ئاگابوون لێ ی, ئینجا سه‌یر بكه له سه‌ره‌نجامی فێڵ و پیلانی ئه‌وان چی به‌سه‌رهات, به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وان وهۆزه‌كه‌مان پێكه‌وه له‌ناوبردن جا ئه‌مه ماڵ وخانوه‌به‌ره‌ی ئه‌وان كه‌له‌به‌ر سته‌م كردنی ئه‌وان به‌چۆڵ و هۆڵی خاڵی مایه‌وه.
به‌ڵێ له‌ناو چوون به‌و ده‌نگه به‌هێزه گه‌وره‌یه (فأخذتهم الصاعة وهم ينظرون) ئه‌و ده‌نگه گه‌وره‌یه گرتنیه‌وه كه له‌كاتێكدا سه‌یریان ده‌كرد.
صاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌قورئاندا (نۆ) جار ناوی براوه وه كۆچی دوایی كرد كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (85) ساڵ بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
نوح (علیه السلام)
پێغه‌مبه‌رێكه له پێغه‌مبه‌ره‌كانی (اولی العزم) له‌نه‌وه‌ی ئیدریس پێغه‌مبه‌ره (علیه السلام), له ساڵانی (2903)ی پێش زایینی‌دا - (2900)ی پێش زایینی‌دا ڕه‌وانه كراوه.
گه‌له‌كه‌ی چه‌ن بتێكیان جگه له خوای گه‌وره كرد به خوا ئینجا نوح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام)یان بۆ ڕه‌وانه كرا بۆ ئه‌وه‌ی بیان گێڕێته‌وه بۆ پێڕۆی خوای گه‌وره و به‌ندایه‌تیه‌كه‌ی، ئه‌وانیش كۆ بوونه‌وه له‌سه‌ر سوكایه‌تی پێ كردنی و به‌درۆ خستنه‌وه‌ی.
نوح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) به‌رده‌وام بوو له بانگردنیان وه بانگی ده‌كردن به‌شه‌وو به‌ڕۆژ, به نهێنی و به ئاشكرا (950) ساڵ وه به‌مه‌ش هیچیان پێ نه‌بڕا مه‌گه‌ر پشت هه‌ڵكردن و سور بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی نه‌بێت، ئیتر خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كرد به دروست كردنی كه‌شتیه‌ك وه فه‌رمانی پێ كرد له هه‌موو گیانه‌وه‌رێك نێر‌و مێ یه‌ك هه‌ڵبژێرێت, خوای گه‌وره‌ش ڕزگاری كرد به‌هۆی ئه‌م كه‌شتی یه‌وه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانی هاوه‌ڵانیدا وه گه‌له‌كه‌ی نوقم كرد وه كه‌شتیه‌كه‌ش له‌سه‌ر شاخی (جودی) وه‌ستایه‌وه. وه نوح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون و باوه‌ڕیان پێ هێنا بوو له‌گه‌ڵی دا هاتنه خواره‌وه له كه‌شتیه‌كه بۆ سه‌رزه‌وی (موصل) بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به ململانێ وبه‌ربه‌ره‌كانی دروست نه‌بێته‌وه له‌نێوان چاكه‌و خراپه‌دا, ناوی نوح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئاندا له (42) شوێندا هاتووه وه سوره‌تێكی ته‌واو به ناویه‌وه‌تی.
كۆچی دوایی كرد له كاتێكدا ته‌مه‌نی(950) ساڵ بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
زه‌كه‌رییا (علیه السلام)
زه‌كه‌رییا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیله هه‌موو ته‌مه‌نی بۆبه‌ندایه‌تی وبانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره له قودس ته‌رخان كرد.
سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌می دایكی عیسای گرته ده‌ست كه ئه‌م مێردی پوری مه‌ریه‌مه (علیهم السلام) له‌كاتێكدا كه میحرابی بۆدابین كرد وه ڕێنمویی كردوو ڕووی پێ كرده ڕاسترین به‌ندایه‌تی.
منداڵی نه‌بووه به‌ڵام كاتێك كه‌ته‌مه‌نی گه‌یشته (نه‌وه‌د) ساڵی له خوای گه‌وره پاڕایه‌وه كه منداڵێكی پێ ببه‌خشێ هه‌تا بۆی ببێته میرات گرو جێ نشین له‌به‌ڕێوه بردنی كار‌و باری خه‌ڵكی به‌دادپه‌روه‌ری له‌دوای مردنی، چونكه هیچ تێ نه‌ده‌گه‌یشت له‌نه‌وه‌ی پوره‌كانی مه‌گه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌سادو خراپه‌كاری وگۆڕینی زانستی نامه ئاسمانیه‌كان نه‌بێت بۆیه خوای گه‌وره ڕزقی دا‌و یه‌حیای پێ به‌خشی, به‌نیشانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن خۆیه وه كه ئه‌و نیشانه‌یه‌ش بریتی بوو له بێ توانایی قسه‌كردن بۆ ماوه‌ی (سێ ڕۆژ).
زه‌كه‌رییا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) (حه‌وت) جار له قورئاندا ناوی هاتووه وه كۆچی دوای كردووه له‌كاتێكدا كه‌ته‌مه‌نی (120) ساڵ بووه وه له قودس نێژراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ئه‌لیه‌سع (علیه السلام)
ئه‌لیه‌سع پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیله‌و له قورئانی پیرۆزدا (دوو) جار ناوی هاتووه, ده‌ڵێن له‌دوای خۆی كوڕی مامه‌كه‌ی هه‌ستاوه به بانگه‌واز كردن بۆلای خوای گه‌وره له‌سه‌رده‌مێكدا كه پڕبووه له ڕووداو و هه‌ڵه‌و گوناه ئه‌مه‌ش هیچی زیاد نه‌كرد له‌سه‌ر به‌نی ئیسرائیل مه‌گه‌ر سه‌ركێشی وبێ باوه‌ڕی نه‌بێت خوای گه‌وره‌ش نیعمه‌ت و ئیسراحه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و ده‌وڵه‌تی ئاشوریه‌كانی به‌سه‌ردا زاڵ كردن كه بنكه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كه‌یان نه‌ینه‌وا بوو كه پایته‌ختی بابل بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ئیلیاس (علیه السلام)
ئیلیاس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیله و له‌نه‌وه‌ی هارون پێغه‌مبه‌ره.
خوای گه‌وره ناردی بۆ كۆمه‌ڵێك (سبط) له كۆمه‌ڵه‌كانی به‌نی ئیسرائیل كه‌له (به‌عله‌به‌ك) نیشته‌جێ بوو بوون كه بتێكیان ده‌په‌رست ناوی (بعل) بوو كه ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ئافره‌تێك بوو، ئینجا ئه‌م كۆمه‌ڵه (ئیلیاس) پێغه‌مبه‌ریان (علیه السلام) به درۆخسته‌وه‌و وویستیان بی كوژن به‌ڵام ئیلیاس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) خۆی لێ شاردنه‌وه نزای كرد‌و پاڕایه‌وه له‌سه‌ریان وه (سێ ساڵ) تووشی ووشكی و برسێتی بوون وه خه‌ڵكیش هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆریان دا له‌م كاته‌دا ئیلیاس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) هات تا بۆیان بسه‌لمێنێت ئه‌وه‌ی كه بانگیان بۆ ده‌كات هه‌قه و ڕاسته‌و داواشی لێ كردن كه به بته‌كانیان بڕۆنه ده‌ره‌وه داوایان لێ بكه‌ن وه كاتێك كه زانیان ده‌رویان لێ ناكرێته‌وه دڵنیا بوون كه له گومڕایه‌كی ئاشكرادان، له‌م كاته‌دا بۆیان پاڕایه‌وه و هه‌ور هات و خوای كه‌وره ئاوی دان و شاره‌كه‌یان زیندو بویه‌وه به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه سه‌ر خراپترین كاریان كه‌له‌سه‌ری بوون خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی كرد به ئیلیاس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) به‌جێیان بهێڵێ و پێیان بڵێ توشی سزای خوای ده‌بن.
ئیلیاس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئانی پیرۆزدا (سێ جار) ناوی هاتووه و یه‌كێكیان به له‌فزی كۆیه وه بۆچونی جیاجیا هه‌یه له‌سه‌ر كۆچی دوای.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
سوله‌یمان (علیه السلام)
سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كوڕی داود پێغه‌مبه‌ره وه له نپێغه‌مبه‌رانی (به‌نی ئیسرائیله).
خوای گه‌وره نیعمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ده‌سته‌ڵاتی پێ به‌خشی بوو وه حیكمه‌ت و دانایی پێ دابوو هه‌تا ئه‌و كاته‌ی نازناوی به سوله‌یمانی دانا ده‌ركردبوو. له‌دوای مردنی داودی باوكی ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌ست به‌سه‌ر به‌نی ئیسرائیل.
خوای گه‌وره زیره‌كی و دانایی پێ به‌خشی بوو هه‌ر له گه‌نجێتیه‌وه وه فێری دواندنی كردبوو له‌گه‌ڵ باڵنده‌دا وه با وجنۆكه‌و سه‌رچاوه‌ی مسی تواوه‌ی بۆ ڕام كرد بوو وه داود پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) پیاوێكی ئاوه‌دان كار‌و وه‌ستا بوو وه‌چه‌ندین كاری گه‌وره‌ی بنیات ناوه و چه‌ندین هه‌یكه‌لی گه‌وره‌ش وه‌كو چۆن ئه‌مڕۆ به قه‌لعه‌ی به‌عله‌به‌ك به‌ناوبانگه.
له نزیكه‌ی ( 985-932) پێش زایینهی نێرراوه وه سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئاندا (حه‌ڤده) جار ناوی هاتووه وه مردنی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جنۆكه‌و مرۆڤ غه‌یب نازانن وه‌كو چۆن فاڵ گره‌وه‌و ئه‌ستێره‌ناسه‌كان ئه‌م لافه لێ ده‌ده‌ن خوای گه‌وره باسی ده‌كات له قورئانی پیرۆزدا كه كاتێك كه سوله‌یمانمان مراند هیچ شتێك جنۆكه‌ی له مردنی سوله‌یمان ئاگادار نه‌كرد مۆریانه نه‌بێت له كاتێكدا كه عه‌ساو دار ده‌سته‌كه‌یان خوارد, جا كاتێك كه‌كه‌وته زه‌وی جنۆكه زانیان, كه ئه‌گه‌ر غه‌یبیان بزانیایه له‌و سزا به ئازاره نه‌ده‌مان) .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
داود (علیه السلام)
داود پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیله و له نه‌وه‌ی یه‌عقوبه, خوای گه‌وره كۆی كردبۆوه له‌نێوان پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ده‌سته‌ڵات دا وه‌كتێبێكی ئاسمانیشی بۆ نارده خواره‌وه كه ئویش (زه‌بووره).
له‌كاتێكدا كه سه‌ربازێكی هێزی (طالوت) (سه‌رۆكی هێزی به‌نی ئیسرائیل) بوو به‌سه‌ركرده‌ی فه‌له‌ستین، به‌سه‌ر (جالوت)دا زاڵ بوو دای به‌زه‌ویداو ناوی بڵاو بۆیه‌وه وشوهره‌تی په‌یدا كرد.
بوو به پاشا له‌كاتێكدا كه‌ته‌مه‌نی (سی) ساڵ بوو له‌دوای كوشتنی (طالوت) وه (چل) ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌ڵاته به‌رده‌وام بووه.
(زه‌بوور) كه خوای گه‌وره ناردیه خواره‌وه له‌لای ئه‌هلی كیتاب به (مه‌زامیر) ناوده‌برا كه باسی له گه‌وره‌ی خوا ده‌كرد، وه پێكهاتبوو له‌ئامۆژگاری په‌روه‌ردگارو باسی پاداشت و سزای ده‌كرد وه نوێژه‌كانیشیان هه‌ر بریتی بوو له‌مانه.
داود پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كۆچی دوای كرد له‌كاتێكدا كه‌ته‌مه‌نی (حه‌فتا ساڵ)بوو وه له (بیت المقد‌س) نێژراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
هارون (علیه السلام)
هارون له مو‌سا گه‌وره‌تره به ساڵێك وه له‌و ساڵه‌دا له‌دایك بووه كه فیرعه‌ون منداڵی به‌نی ئیسرائیلیه‌كانی تێدا نه‌ده‌كوشت, وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ مو‌سا ڕه‌وانه‌ی كرد له كاتێكدا كه مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) داوای كرد كه خوای گه‌وره یارمه‌تی بده‌ت به‌هۆی ئه‌م برایه‌یه‌وه, وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَوَهَبْنَا لَهُ مِن رَّحْمَتِنَا أَخَاهُ هَارُونَ نَبِيًّا) سوره‌تی: مه‌ریه‌م, ئایه‌تی: (53), واته: (له‌به‌زه‌یی خۆمانه‌وه برایه‌كمان بۆ نارد) به پێغه‌مبه‌رایه‌تی.
وه نامه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی گه‌یاند وه مو‌سا (علیه السلام) له‌جێگای خۆی داینا له‌سه‌ر (به‌نی ئیسرائیل) له‌دوای ڕۆشتنی بۆ نزاكردنی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر كێوی (طور) له كاتێكدا كه گه‌لێك هه‌وڵی دا و تێكۆشا كه گوێره‌كه‌كه‌یان په‌رست.
هارون پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئانی پیرۆزدا (19) جار ناوی براوه, وه له‌نزیكی ساڵانی (1439-1317)ی پێش زایینی ڕه‌وانه كراوه, وه كۆچی دوای كردوه له فه‌له‌ستین وه له‌كێوی (هور) نێژراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ثوختةي ذياني ثيخةمبةران (عليهم السلام)
لوط (علیه السلام)
لوط پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كوڕی هارانه‌و برازای ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره (علیه‌السلام) كه شوێن ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر كه‌وت و كۆچی كرد بۆ (عێراق), ئینجا (فلسطین) ئینجا (مصر)، وه لێره‌دا لێ ی جیا بووه‌وه و ڕۆشتن بۆ (سدوم) له (ئه‌رده‌ن).
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه لوط پێغه‌مبه‌ر(علیه السلام) تێدا نێرراوه نزیكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گرێته‌وه كه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره (علیه‌السلام) مامی تێیدا بوو كه ساڵانی (1861-1686) پێش زایینی ده‌گرێته‌وه.
لوط پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) نێرراوه بۆ خه‌ڵكی (سه‌دوم) له ده‌وروبه‌ری (ده‌ریای مردوو) له فه‌له‌ستینی ئێستا، وه ئه‌م گه‌له‌ی كه لێره‌دا ده‌ژیان تا بڵێ ی ڕه‌وشتیان خراپ بوو شه‌رمیان له خراپه نه‌ده‌كرد و وازیان له گوناه و سه‌رپێچی نه‌ده‌هێنا ڕێگه‌یان ده‌بڕی و ده‌چوونه لای پیاوان به نیازی ئاره‌زووبازی و به‌لای ئافره‌تدا نه‌ده‌ڕۆشتن.
وه كاره خراپه‌كانیان گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه وویستیان خراپه‌كاری له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی لوط پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) بكه‌ن, هه‌ر چه‌ند مه‌لائیكه‌ته‌كان بوون خوای گه‌وره ناردبوونی بۆ له‌ناوبردنیان, وه‌مه‌لائیكه‌ته‌كان فه‌رمانیان ده‌كرد به لوط پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) وخێزانه‌كه‌ی و دوو كچه‌كه‌ی كه بچنه ده‌ره‌وه و هیچ یه‌كێكیان ئاوڕ نه‌ده‌نه‌وه, ئه‌وه‌بوو ڕۆیشتن و سزا ده‌ستی پێ كرد, به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ئاوڕی دایه‌وه‌و چی تووشی ئه‌وان بوو تووشی ئه‌میش بوو, وه مه‌لائیكه‌ته‌كان لادێ یه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌و سه‌ره‌وه‌یان كرده بنه‌وه ئینجا خوای گه‌وره بردنی به‌ناخی زه‌ویدا له‌دوای ئه‌مه‌ش به‌ردبارانی كرد, وه وا گومان ده‌برێ كه شوێنیان له‌ژێر ده‌ریای مردوودایه له كاتێكدا كه زانایانی شوێنه‌وار ده‌ڵێن: شوێنه‌واره‌كانیان ماوه له‌ژێر ئه‌م ده‌ریایه‌دا.
لوط پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌قورئاندا (27) جار ناوی هاتووه, وه كۆچی دوایی كردوه كاتێك كه ته‌مه‌نی (175) ساڵ بووه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
شوعه‌یب (علیه السلام)
شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) ئه‌سڵی عه‌ره‌به و له‌تیره‌ی (مه‌دیه‌ن)ه وه مه‌دیه‌ن یه‌كێكه له كوڕه‌كانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر علیه السلام.
نازناوی ووتاربێژ (خطيب)ی پێغه‌مبه‌رانی لێنراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر زمان پاڕاو بووه.
شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) نێراوه بۆ گه‌له‌كه‌ی وه گه‌له‌كه‌ی بێ باوه‌ڕبوون و ڕێگه‌یان ده‌بڕی و ڕێگه‌یان ده‌گرت (ئه‌یكه)یان ده‌په‌رست (كه‌دارێكه له ئه‌یكه به ده‌وری دا كۆمه‌ڵێك دار هه‌ن) ته‌رازوو بازی و ده‌ست بڕینیان ده‌كرد بۆیه شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) بانگی كردن بۆ به‌ندایه‌تی خوای تاك و ته‌نها وه نه‌هی لێ كردن له‌و كرداره خراپانه‌ی كه ده‌یان كرد به‌ڵام زۆربه‌یان بێ باوه‌ڕیی خۆیان پیشان دا‌و سزای خوای گه‌وره‌یش گرتینیه‌وه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ يَوْمِ الظُّلَّةِ إِنَّهُ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ) (سورة الشعرا‌ء: ايه: 189) واته: (سزای ڕۆژی سێبه‌ره‌كه گرتنیه‌وه كه‌به‌ڕاستی ئه‌وه سزای ڕۆژێكی گه‌وره بوو). له‌كاتێكدا كه گه‌رمایه‌كی زۆر دایپۆشین كه هه‌واو بای وه‌ستان وكه ئه‌مه‌ش (حه‌وت ڕۆژ) به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ریان كه نه ئاو‌و نه سێبه‌ر فریاو دادی نه‌دان بۆیه ڕایان كرد بۆ ده‌شت وده‌ر به‌ڵام هه‌ورێك سه‌ریانی گرت وله‌ژێری دا كۆ بوونه‌وه وهه‌وره‌كه ئاگربارانی كردن وه‌كردنی به ناخی زه‌وی دا وه ناڵه ونركه‌یه‌كی زۆر هات بۆیان ودڵی ته‌قاندن له سنگیاندا وهه‌موویان مردن به‌ڵام شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) وباوه‌ڕداران له‌گه‌ڵی دا خوای گه‌وره ڕزگاری كردن وكۆچیان كرد بۆ مه‌ككه وه هه‌ر له‌وێش مردن وه گۆڕه‌كانیشیان له ڕۆژئاوای كه‌عبه‌وه‌یه له نێوانی (دار الندوة) وه (دار بني سهم) دایه وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تیایدا نێژراوه دیار نی یه جیوازیی هه‌یه تیایدا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه هۆزه‌كه‌ی له مه‌دیه‌ن نیشته‌جێ بوون له‌نێوانی (حیجازو فه‌ڵه‌ستین) له‌ده‌ورو به‌ری كه‌نداوی عه‌قه‌به.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
یونس (علیه السلام)
یونس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) ڕه‌چه‌ڵه‌كی نه‌ناسراوو نه‌زانراوه له‌كتێبی (ته‌فسیرو فه‌رمووده‌دا) ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌ناوی یونسی كوڕی مه‌تتایه.
گه‌له‌كه‌ی بریتین له خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا له زه‌وی موسڵ پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئاشووری له‌كاتێكدا كه‌ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ووڵاتانی ئاسیادا سه‌پاندبوو، وه له‌ده‌وڵه‌مه‌ند ترین وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
یونس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌ته‌مه‌نی (سی) ساڵیدا نێردرا بۆ گه‌له‌كه‌ی وه له‌ناویاندا مایه‌وه و (سی و سێ) ساڵ بانگی كردن بۆلای خوای كه‌وره به‌ڵام جگه له دوو پیاو كه‌سی تر باوه‌ڕی پێ نه‌هێنا وه‌كاتێك كه نا‌ئومێد بوو لێیان ٌپاڕایه‌وه.
خوای گه‌وره‌ش وه‌حی بۆ كرد كه بگه‌ڕێته‌وه ناویان و(چل) ڕۆژی تریش بانگیان بكات خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان دایه‌وه باشه وه مه‌گه‌ر من سزای خۆمیان بۆ ده‌نێرم, وه گه‌ڕایه‌وه ناویان (سی و حه‌وت) شه‌و بانگی كردن به‌ڵام باوه‌ڕیان نه‌هێنا و پێ ی ووتن كه خوای گه‌وره تا سێ ڕۆژی تر مۆڵه‌تیان ده‌دا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن ئه‌وا سزایان ده‌دات وه كاتێك كه شه‌وی چلهه‌مین هات یونس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌ناویان هاته ده‌ره‌وه وه هه‌ورێكی ڕه‌ش دای پۆشین و دڵنیا بوون كه له‌ناو ده‌چن ئاله‌م كاته‌دا به‌شوێن یونس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) گه‌ڕان به‌ڵام نه‌یان دۆزیه‌وه وه خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی خسته دڵیانه‌وه وگه‌ڕانه‌وه بۆلای خوای گه‌وره، گشت شتێك كه له‌لایان بوو گه‌ڕاندیانه‌وه لای خاوه‌نه‌كه‌ی و خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌كه‌یانی لێ وه‌رگرتن و هه‌وره ڕه‌شه‌كه‌ی لابرد له‌سه‌ریان, وه سه‌باره‌ت به یونس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) سواری كه‌شتیه‌ك بوو وه دای له ده‌ریا به‌ڵام كه‌شتیه‌كه كه‌وته مه‌ترسیه‌وه وه‌خت بوو نقوم بێت وه خه‌ڵكانی ناو كه‌شتیه‌كه كه قورعه‌یان كرد له‌نێوان خۆیاندا قوڕعه‌كه به‌ر یونس پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كه‌وت هه‌ڵیان دایه ناو ده‌ریاكه‌وه و حوتێكی گه‌وره‌ش هاتوو قوتی دا وه‌له‌ناو سكی حوته‌كه‌دا سوژده‌ی بۆ خوای گه‌وره برد و ووتی خوایه گیان هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له تۆ وه به‌ڕاستی من له سسته‌م كارانم وه خوای گه‌وره‌ش لێ ێ خۆش بوو وه حوته‌كه له زه‌وییه‌كی ووشكدا دایناو گه‌ڕایه‌وه بۆناو گه‌له‌كه‌ی كه باوه‌ڕیان هێنا بوو وه یونس پێغه‌مبه‌ر(علیه السلام) له قورئاندا (4)جار ناوی هاتوه و سوره‌تێكیش به ناویه‌وه‌یه‌تی .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ذوالكیفل (علیه السلام)
پێغه‌مبه‌ر بووه, وه هه‌ندێك ده‌ڵێن كوڕی (ئه‌ییوب) بووه وه كونیه‌كه‌ی (ذی الكیفل)ه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری فه‌رمانی گه‌له‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ و بڕیاری داوه كه له نێوانیاندا دادپه‌روه‌ری به‌كار بهێنێت
وه قورئانی پیرۆز باسی بانگه‌وازو ژیانی (پێغه‌مبه‌رایه‌تیكه‌ی ) وئه‌و گه‌له‌ی كه‌بۆی نێرراوه ناكات وه (دووجار) ناوی له قورئاندا هاتووه.
له‌شام نیشته‌جێ بووه هه‌تا كۆچی دوایی كرد له‌كاتێكدا كه ته‌مه‌نی (75) ساڵ بووه وه گۆڕه‌كه‌ی له (كفل حارس)ه له‌دروست كراوی (نابلوسه).
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ئه‌ییوب (علیه السلام)
پێغه‌مبه‌رێكه له نه‌وه‌ی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیم, وه بۆیه پێ ی ووتراوه ئه‌ییوب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو كاتێكدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆلای خوای گه‌وره.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌تیایدا ڕه‌وانه كراوه نزیكی سه‌ده‌ی (16 و 15 ) پێش زایینی بووه, وه له (بوثه‌ینه) له زه‌وی (حوران) نیشته‌جێ بووه, وه ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) ده‌وڵه‌مه‌ند بووه وه چه‌ندین زه‌وی فراوانی هه‌بووه كه چه‌ندین ده‌ست و پێوه‌ندی خۆی له‌سه‌ر نیشته‌جێ بووه, به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌موو ئه‌مانه‌ی لێ سه‌نده‌وه‌و به چه‌ندین نه‌خۆشی له لاشه‌ی دا تاقی كرده‌وه كه هیچ ئه‌ندامێكی ساغ نه‌ما له لاشه‌ی مه‌گه‌ر دڵ و زمانی نه‌بێت, وه ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی درێژه‌ی كێشا هه‌تا كه‌ڵكی ناو دانیشتنی نه‌ما وه له شوێنه‌كه‌ی خۆی ده‌ریان كرد‌و كردیانه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی وه كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌ما مه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی نه‌بێت كه‌یارمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی ده‌دا و كاره‌كانی بۆ جێ به‌جێ ده‌كرد, وه خێزانه‌كه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌كرد بۆ په‌یداكردنی خواردن و خواردنه‌وه بۆی, به‌ڕاستی زۆر تووشی ناڕه‌حه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری هات ڕاستی فه‌رمووه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ): (أشد الناس بلاءاً الأنبياء ثم الصالحون ثم الأمثل فالأمثل يبتلي الرجل على حسب دينه فأن كان في دينه صلابته زيد في بلائه)، واته: (زۆرترین وناڕه‌حه‌ترین ناخۆشی تووشی پێغه‌مبه‌ران ده‌بێت ئینجا پیاو چاكان ئینجا دوای ئه‌وان دواتر, پیاو له‌سه‌ر ئه‌ندازه‌ی دینداریه‌كه‌ی تاقی ده‌كرێته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر له دینداریه‌كه‌یدا به‌هێزی هه‌بوو ئه‌وا ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت).
حاڵی ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) به‌م شێوه‌یه (حه‌وت) ساڵ به‌رده‌وام بوو وه ده‌شڵێن زیاتر به‌ڵام ئه‌مه هیچی زیاد نه‌كرد له‌سه‌ری مه‌گه‌ر ئارامگری و سوپاس و شتایشی خوای گه‌وره نه‌بێت وه گه‌یشته ئه‌و كاته‌ی كه خێزانه‌كه‌ی پرچی بفرۆشێت به هه‌ندێ له پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ده‌سته‌كان كاتێك كه هاته‌وه به خۆی خواردنێكی زۆر چاكه‌وه ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) سوێندی خوار لێ ی ناخوات هه‌تا پێ ی نه‌ڵێت له كوێ ی هێناوه؟ وه كاتێك كه خێزانه‌كه‌ی سه‌ری پیشان دا‌و ده‌ری خست ئه‌ییوب فه‌رمووی: (په‌روه‌ردگار به‌ڕاستی من تووشی نه‌خۆشی ناڕه‌حه‌تی هاتووم و تۆش به به‌زه‌یی به‌به‌زه‌ییانی).
ئینجا ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) ده‌روی لێ كرایه‌وه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه‌ك قورئان بۆمان باس ده‌كات: (ارْكُضْ بِرِجْلِكَ هَذَا مُغْتَسَلٌ بَارِدٌ وَشَرَابٌ) سوره‌ی (ێ) ئایه‌تی (42).. واته: (پێ ی خۆت بده به زه‌ویدا, ئه‌مه كانیه ئاوێكی فێنكه بۆ شۆردن وخواردنه‌وه.)
وه خوای گه‌وره شیفای دا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خێزانه‌ه‌ی نه‌یناسی یه‌وه وه ده‌ڵێن له‌دوای ئه‌مه حه‌فتا ساڵ ژیاوه.
ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئاندا (چوار) جار ناوی هاتووه وه كۆچی دوای كرد له‌كاتێكدا كه ته‌مه‌نی (92) یان (93) ساڵ بوو وه له‌زه‌وی شام پێژراوه.
وه كوڕێكی بووه ناوی (بیشر) بووه وه كونیه‌كه‌ی (ذي الكیفل) بووه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
یوسف (علیه السلام)
یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كوڕی یه‌عقوبه و دایكی ناوی (ڕامیل)ه وبراكه‌شی له دایكیه‌وه ناوی (بنیامین)ه.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیایدا ژیاوه ساڵانی (1610-1500) پێش زایینی ده‌گرێته‌وه.
یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) شێوه‌ی زۆر جوان بووه وه خۆشه‌ویسترین كوڕ بووه سه‌باره‌ت به باوكی، وه ئه‌مه بووه هۆی حه‌سوودی براكانی بۆی و بووه هۆی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕێ ی ده‌نه ناو بیرێكه‌وه.
قافڵه‌یه‌ك له (ئیسماعیلیه‌كان) بردیان و گواستیانه‌وه بۆ (مصر) وه فرۆشتیان به سه‌رۆكی (مصر) وه ئه‌م سه‌رۆكه خۆشی ویست و كردی به گه‌وره به‌سه‌ر ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیه‌وه.
خێزانه‌كه‌ی عه‌زیزی (مصر) خۆشی ویست و له‌ئه‌نجامدا داوای كاری خراپی لێ كرد به‌ڵام یوسف (علیه السلام) ڕازی نه‌بوو وه ئه‌م هه‌واڵه له شاردا بڵاو بویه‌وه سه‌رۆكی مێریش كردیه به‌ندینخانه‌وه له‌ترسی قسه‌ی خه‌ڵكی.
یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌به‌ندینخانه‌دا بانگه‌وازی بۆلای خوا ده‌كرد وه‌خه‌وێكی لێك دایه‌وه بۆ سه‌رۆكی (مصر) وه چونه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌فز كرد له سجندا تا بێ گوناهی نه‌وترێ له‌و تاوانه‌ی كه خرابووه پاڵی كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ربرد له به‌ندینخانه.
یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) دیاری كرا به وه‌زیری گه‌شه‌و بازرگانی له‌كاتێكدا كه ته‌مه‌نی (سی ساڵ) بوو وه له‌م كاته‌دا ووشكی و گرانی و برسێتی توشی ووڵات بوو ئه‌میش كه‌وته هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م باره ناهه‌مواره.
ئه‌م ووشكی و برسێتی یه براكانی یوسفیشی گرته‌وه له (فلسطین) شاری (الخلیل) بۆیه هاتبوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تێشو له جۆره‌كانی خواردن, ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) فه‌رمانێكی بۆ دان كه ئه‌م فه‌رمانه (بنیامینی) برایانی گرته‌وه و له‌لای خۆی گلی دایه‌وه له‌به‌ر پیلانێك كه ئه‌م پیلانه به باوكی گه‌یشت و براكانیشس به‌هه‌مان شێوه له (مصر) له دوای كه زانیان (یوسفه), یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له (بلبیس) نیشته‌جێ ی كردن (شاری الشرقیه)ی ئه‌مڕۆ له مصر, یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئاندا (27) جار ناوی هاتووه و سوره‌تێكی به‌ناوه‌وه نراوه.
كۆچی دوایی كرد له كاتێكدا كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (50) ساڵ بوو وه له مصر نێژراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام)
یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كوڕی ئیسحاقه وه دایكی ناوی (رفقة)یه وه براكه‌ی ناوی (عه‌یص)ه, ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تیایدا ژیاوه نزیكی ساڵانی (1800-1653) پێش زایینی ده‌گرێته‌وه.
كۆچی كرد بۆ (حاران) چونكه چیایه‌ك كه‌وته نێوانیه‌وه له‌گه‌ڵ (لابان), وه هه‌ردوو كچه‌كه‌ی (لیا) ئینجا (رامیل)ی خواست له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جار یه‌كه‌یان وه (دوانزه) كوڕیان بوو وه له‌وانه ()بوو.
له‌دوای ڕۆشتنی (بیست ساڵ) له‌حاران هاته‌وه بۆ (فلسطین)و (كه‌نعان) وه له‌لای باوكی و براكانی نیشته‌جێ بوو له (مصر)دا.
له‌نه‌وه‌ی یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام): (مو‌سا و هارون و ئیلیاس و ئه‌لیه‌سع و داود و سه‌له‌یمان و زه‌كه‌ریا و یه‌حیا و عیسا و یونس).
له قورئاندا (16) ناوی هاتووه وه یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كۆچی دوای كرد له‌كاتێكدا كه ته‌مه‌نی (147) ساڵ بوو له (به‌لبیس) شاری (الشرقیة)ی ئێستا.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ئیسحاق پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام)
كوڕی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره (علیه السلام) له خێزانی یه‌كه‌می له (شور) له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ردوكیان كه‌وتبونه ساڵه‌وه, وه‌مانای (ئیسحاق) به زمانی عیبرانی واته (پێده‌كه‌نی) چونكه دایكی له‌كاتێكدا كه مه‌لائیكه‌ت مژده‌یان پێدا به (ئیسحاق) پێكه‌نی, وه پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل له نه‌وه‌ی ئه‌من.
له‌سه‌رده‌می ساڵانی : (1761-1581) پێش زایینی نێراوه, ده‌قی قورئان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌تی وه (ئیسحاق) له (صاڵحین)ه‌وه تایبه‌ت كراوه به به‌ره‌كه‌ته‌وه وه‌كو باوكیشی تایبه‌ت كراوه پێ یه‌وه .
ئافره‌تێكی له (حاران) خواست وه دوو كوڕی لێ ی بوو كه ئه‌وانیش (عه‌یص)و (ته‌عقوب)ن.
ئیسحاق پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئاندا (16) جار ناوی هاتووه وه (180) ساڵ ژیاوه‌و له حه‌برون (شاری خلیل)ی ئێستا نێژراوه له (مغارة المكفیلة) له‌گه‌لّ باوك و دایكی.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ئيسماعيل (علیه السلام)
كوڕی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره (علیه‌السلام) له (هاجرة)وه، كونیه‌كه‌ی ئیسماعیل بریتیه له (الذبيح) واته: به‌قوربانی كرا‌و وه پێغه‌مبه‌ری خۆمان (صلى الله علیه وسلم) له‌نه‌وه‌ی ئه‌مه.
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره (علیه‌السلام) ڕازی بوو وه داوای له‌سارای خێزانی یه‌كه‌می كرد به جیابونه‌وه‌ی له هاجه‌ره‌و كوڕه‌كه‌ی وه له‌به‌ر فه‌رمانێك كه خوای گه‌وره ده‌یویست ڕۆشت بۆ دۆڵی مه‌ككه و لێیان جیابوویه‌وه له كاتێكدا كه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) دڵی هه‌ر لایان بوو.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و تۆێشووی كه پێیان بوو له‌خواردن و ئاو ته‌واو بوو، خاتوو هاجه‌ره هه‌ستا بۆ گه‌ڕان به‌شوێن ئاودا له‌كاتێكدا كه به (صَفا)دا سه‌رده‌كه‌وت وه داده‌به‌زی و سه‌رده‌كه‌وته‌وه بۆ (مه‌ڕوه) ئا له‌م كاته‌دا خوای گه‌وره ئاوی زه‌مزه‌می هه‌ڵقوڵاند له‌ژێر قاچی (ئیسماعیل)دا وه باڵنده هاتن كۆبوونه‌وه و هۆزی (جورهم)یش هاتن نیشته‌جێ بوون و بوون به‌دراوسێیان.
ئیبراهیم گه‌ڕایه‌وه بۆ لایان، وه له‌كاتێكدا ئیسماعیل پێگه‌یی خه‌وی بینی كه‌بیكات به قوربانی وه هه‌ردووكیان ڕازی بوون بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره, به‌ڵام چه‌قۆكه نه‌یبڕی خوای گه‌وره‌ش به‌رانێكی بۆ ناردن كه‌سه‌ڕی بڕن له پاداشتی سه‌ركه‌وتنیان له‌م تاقی كردنه‌وه گه‌وره‌یه‌دا.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیدا نێردراوه ساڵانی: (1781-1638) پێش زایینی ده‌گرێته‌وه وه ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) (12) كوڕی بووه و هه‌موویان بونه سه‌رۆك خێڵ, وه ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئاندا (12) جار ناوی هاتووه.
له مه‌ككه كۆچی دوای كردوه وه واگومان ده‌برێ كه لای ئه‌و به‌رده نێژرابێت له‌گه‌ڵ دایكی‌دا كه دراوسێ ی كه‌عبه‌یه، ته‌مه‌نی (143) ساڵ یان (120) ساڵ بووه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه