.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
هود (علية السلام)
پێغه‌مبه‌رێكه له عه‌ره‌ب له‌گه‌لی (عاد) كه ڕهچهڵهكهكهیان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (سامی كوڕی نوح), ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تیادا ڕه‌وانه‌كرا بریتی بوو له: (2500) پێش زایینی - (2200) پێش زایینی.
خوای گه‌وره ناردی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی كه (عاد) بوو, ئه‌وانه‌ی كه له (ئه‌حقاف)دا نیشته‌جێ بووبوون وه شوێنه‌كه‌ی نێوانی (یه‌مه‌ن و عه‌مان) بۆ (حه‌زره‌مه‌وت و شه‌حر) ده‌گرێته‌وه له كاتێكدا كهلایاندا و پشتیان هه‌ڵكرد له ڕێگه‌و ئایینی خوا‌و ده‌ستیان كرد به په‌رستنی بت ومل كه‌چ بوون بۆ گه‌وره وبه ده‌سته‌ڵاته‌كانیان, هودیش علیه السلام بیری ئه‌وه‌ی خستنه‌وه كه خوای گه‌وره چی كرد به گه‌له‌كه‌ی نوح علیه السلام, به‌ڵام له بێ باوه‌ڕی هه‌ر به‌رده‌وام بوون و هودیان تاوانبار كرد به‌شێتی وبێژهری ووته‌ی به‌تاڵ, (هودیش علیه السلام) خۆی بێ به‌ری كرد لێیان و خوای گه‌وره‌ش بارانی لێگرتنه‌وه (سێ ساڵ) وه به‌رده‌وام بانگه‌وازی ده‌كردن له ماوه‌ی ئه‌م (سێ ساڵه)دا, ئینجا فه‌رمانی خوای گه‌وره هات له‌كاتێكدا كه بایه‌كی زۆر توند و تیژ و به‌هێزی بۆ ناردن كهبهردهوام بوو له‌سه‌ریان (حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ) په‌یتا په‌یتا (فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ) (الحاقة:7)، واته: ئه‌و گه‌ل و هۆزه‌ت ده‌دی كه هه‌ر وه‌كو كۆلكهداری پواو و نێو هوڵۆمی دارخورما وه نێوان ئه‌م گه‌ژ بایه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتون و مردون, ناوی هود پێغه‌مبه‌ر علیه السلام (حه‌وت جار) له قورئاندا هاتووه وه سوره‌تێكی ته‌واویش به ناویهوهیهتی, هودی پێغه‌مبه‌ر علیه السلام كۆچی دوای كردوه له كاتێكدا كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (150) ساڵ بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
یه‌حیا (علیه السلام)
كوڕی زهكهرییایه (علیه السلام)و له (قودس) له‌دایك بووه وه له پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیله وه بانگه‌واز كردن بۆ دینی خوای خسته گه‌ردنی دوای باوكی.
به‌زانست و زانیاری ناوبانگی ده‌ركردبوو مه‌سه‌له‌كانی ته‌وراتی هه‌موو بژاردبوو وه‌به‌وه ناسراو بوو كه ئازا‌و چاونه‌ترس وزۆر سوور بووه له‌سه‌ر گه‌یاندنی حه‌ق وقه‌ده‌غه‌كردنی ناحه‌ق وبه‌تاڵ, له‌خوای گه‌وره نه‌بێت له‌كه‌سی تر نه‌ترساوه, لۆمه‌ی لۆمهكارانی به‌لاوه هیچ نه‌بووه وه ئه‌م ئازایه‌تی یه‌ی وای لێ كردبوو هه‌تا دژی كاربه‌ده‌ستی فه‌ڵه‌ستین (هیرودوس) بوه‌ستێته‌وه وه هه‌ر ئه‌مان سه‌ری ده‌بڕن و كۆچی دوای ده‌كات وه خوای گه‌وره دوای ئه‌م ڕووداوه غه‌زه‌بی خۆی ئاڕاسته‌ی به‌نی ئیسرائیل ده‌كات.
یحیا پێغه‌مبه‌ر له قورئانی پیرۆزدا (5) جار ناوی هاتووه له قودس كوژرا له‌كاتێكدا كه ته‌مه‌نی (30) ساڵ بووه وه هه‌ر له‌وێش نێژراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
ئيبراهيم (علية السلام)
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) باوكی پێغه‌مبه‌رانه, خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌یه له (اولی العزم)ه ولهنهوهی (سام)ی كوڕی (نوحه) (علیه السلام).
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌تیایدا ڕه‌وانه كراوه نزیكه‌ی ساڵانی (1861-1686) پێش زایینی بووه, وه له‌دایك بوونی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له (أور الكلدانیة) له‌زه‌وی (بابل له عێراق) له‌دایك بووه كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو ڕووباری (دیجلة و فورات) له (سه‌هل)ه وه تا خواروو.
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) ڕه‌وانه كرا بۆ خه‌ڵكی بابل ئه‌وانه‌ی كه بۆ هه‌موو شارێك خوایه‌كیان دا نابوو, وه ئه‌م خوایانه كۆ كرابوونه‌وه بۆ مل كه‌چ كردن بۆ خوایه‌ك كه ناوی (مردك) بوو كه‌خوای بابل بوو و زۆر به گه‌وره‌یان ده‌زانی, ئینجا ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) بانگی كردن بۆ ڕزگار بوون له‌م بیر‌و باوه‌ڕه هیچ و پوچ و بێ به‌ڵگانه هه‌تا بیان گه‌یه‌نێته ڕاستی هه‌ره گه‌وره كه ئه‌ویش به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌یه به‌ته‌نها, وه له‌سه‌ره‌تاوه له باوكی یه‌وه ده‌ستی پێ كرد, ئینجا گه‌له‌كه‌ی, به‌ڵام ئامۆژگاری سودی نه‌بوو بۆیان بۆیه بڕیاری دا كه به كردار بیسه‌لمێنێت كه ئه‌م بتانه نه زه‌ره‌ریان هه‌یه‌و نه قازانج بۆیه هه‌موویانی شكاند ته‌نها (مردك) نه‌بێت كه بته گه‌وره‌كه‌یان بوو وه‌كو گاڵته كردنێك به عه‌قڵیان وبێ ئاگاییان بۆیه له‌م كاته‌دا به‌رامبه‌ر كرایه‌وه بۆ ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ی كه بڕیاریان دا بوو بیسوتێنن, به‌ڵام خوای گه‌وره‌و به‌ده‌سته‌ڵات ئاگره‌كه‌ی له‌سه‌ر گێڕا به‌ساردی و سه‌لامه‌تی.
له‌دوای ڕزگار بوونی له‌گه‌ڵ (سارا)ی خێزانی و (لوط پێغه‌مبه‌ر علیه السلام) برازای كۆچیان كرد بۆ (ئور), ئینجا بۆ (حاران), ئینجا بۆ (فلسطین)وه له (نابلس) جێگیر بوو ئینجا له‌دوای ئه‌و بێ بارانی و برسێتیه كه ئه‌و ناوه‌یان گرته‌وه كۆچی كرد بۆ (مصر).
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) جاریهیهكی له (مصر) خواست كه ناوی (هاجه‌ر) بوو وه له‌م خێزانه‌ی (ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر علیه السلام)ی بوو وه هاجه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌م كوڕه‌ی (ئیسماعیل) كۆچی كرد بۆ مه‌ككه
وه (سارا)ی خێزانی یه‌كه‌می خوای گه‌وره (ئیسحاق)ی پێدا كه له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتبوه ساڵه‌وه و پیر ببوو.
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئاندا (69) جار ناوی هاتووه و سوره‌تێكی ته‌واویش بهناویهوهیهتی وه كۆچی دوای كرد له كاتێكدا ته‌مه‌نی (175) ساڵ بوو, وه له (مغارة المكفیلة) له حهبرون شاری (الخلیل) له فه‌له‌ستینی ئێستا نێژراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
مو‌سا (علیه السلام)
پێغه‌مبه‌رێكه له (اولي العزم)ه‌كان وه نازناوی (كليم الله)هیه, وه خوای گه‌وره ته‌وراتی بۆ نارووه وه مو‌سا (علیه السلام) له‌پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل بووه كه یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) پێشی خستن له فه‌ڵه‌ستینه‌وه وه له زه‌وی (جاسانه) نیشته‌جێ ی كردن (شاری الشرقیه)ی ئه‌مڕۆ له میسر له‌به‌ر پێویستیان به شوێنێكی زۆر بۆ مه‌ڕو ماڵاتیان.
له‌و ساڵه‌دا له‌دایك بووه كه منداڵی به‌نو ئیسرائیلیه‌كان ده‌كوژران له كاتێكدا كه فیرعه‌ونی میسر (ڕه‌مسیسی دووه‌م) كه ساڵێك فه‌رمانی كوشتنیانی ده‌ركرد و ساڵێك وازی لێ هێنان ئه‌مه‌ش له‌ترسی زۆربوونی ژماره‌یان بوو هه‌تا نه‌بنه یارمه‌تی ده‌رێك بۆ دوژمنه‌كانی وه هه‌ندێكیش ده‌ڵێن (ئه‌و ساڵه فیرعه‌ون خه‌وێكی دیوه وه به پێی ئه‌وه‌ی كه خه‌وه‌كه‌یان بۆ لێك داوه‌ته‌وه پێیان ووتووه كه ئه‌م ساڵ منداڵێك له دایك ده‌بێت تۆ له‌ناو ده‌بات بۆیه فه‌رمانی به‌له‌ناو بردنی هه‌موو منداڵێك كرد كه له‌و ساڵه‌دا له‌دایك ده‌بوون كه مو‌سا پێغه‌مبه‌ر تیایدا له‌دایك بووه).
دایكی مو‌سا كه‌وته ترسه‌وه له‌وه‌ی كه موسای كوڕی بكوژن وه‌ك هه‌موو منداڵه‌كانی تر, به‌ڵام خوای گه‌وره وه‌حی بۆ كرد كه بیخاته سندوقێكه‌وه و بیخاته ڕووباری نیله‌وه له‌م كاته‌دا فیرعه‌ون دۆزیه‌وه وخێزانه‌كه‌ی خۆشی ویست و ئینجا مو‌سا (علیه السلام) له‌كۆشكی فیرعه‌ون دا ژیانی به‌سه‌ر برد.
مو‌سا (علیه السلام) له‌دوای كوستنی یه‌كێك له‌شوێنكه‌وتوانی فیرعه‌ون وسه‌رخستنی ئیسرائیلیه‌ك ڕای كرد بۆ مه‌دیه‌ن و له‌وێ خێزانی هێناو بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ مایه‌وه.
له‌دوای ئه‌مه كۆچی كرد بۆ كێوی (طور سيناء) له‌كاتێكدا خوای گه‌وره ڕێزدارو پایه به‌رزی كرد به‌هه‌ردوو موعجیزه‌ی (عه‌سا)كه واته دارده‌سته‌كه‌ی و(ده‌سته‌كه‌ی) وه ڕه‌وانه‌ی كرد بۆ فیرعه‌ون و به هارونی برای یارمه‌تی دا.
مو‌سا (علیه السلام) به به‌ڵگه و موعجیزه‌كانی فیرعه‌ون و گه‌له‌كه‌یی سه‌رسام و ده‌سته‌وه‌ستان كرد هه‌تا ئه‌مه بوه هۆی مسوڵمان بوونی ئه‌و (جادوگه‌ران)هی كه فیرعه‌ون له دژی مو‌سا (علیه السلام) كۆی كردبوونه‌وه به‌ڵام فیرعه‌ون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی خۆی به‌رده‌وام بوو وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ) سوره‌تی الزخرف, ئایه‌تی: 54, واته: (گه‌له‌كه‌ی كه‌وتنه ترسه‌وه له فیرعه‌ون وگوێڕایه‌ڵیان كرد به‌ڕاستی ئه‌وانه گه‌لێكی له‌سنوور ده‌رچوون).
مو‌سا (علیه السلام) له‌گه‌ڵ به‌نی ئیسرائیل به نهێنی له (مصر) چووه ده‌ره‌وه بۆ (فلسطین) وه فیرعه‌ون و هامان و ده‌ست و پێوهندهكانیان شوێنیان كه‌ووتن و پێیان گه‌یشتن له‌سه‌ر قه‌راغی (ده‌ریای سوور له‌سه‌ر كه‌نداوی سویس) له‌لای ڕۆهه‌ڵاته‌وه ئینجا مو‌سا (علیه السلام) به (عهصاكه)ی واته داره‌كه‌ی كه به‌ده‌ستێوه بوو دای به ناو ده‌ریاكه‌داو ده‌ریاكه پارچه بوو ئینجا فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوه‌كانی غه‌رق بوون له ئاوه‌كه‌دا.
له دوای ئه‌مه جارێكی تر گه‌له‌كه‌ی مو‌سا هاوه‌ڵیان په‌یدا كرده‌وه بۆ خوای گه‌وره بۆیه مو‌سا (علیه السلام) زۆر دڵگران بوو له‌گه‌له‌كه‌ی وه بت په‌رستی چووبوه مێشكیانه‌وه و به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو ئه‌وه‌بوو گوێره‌كه‌كه‌یان په‌رست ئه‌م گه‌له له‌نێوان لێبوردن و سزای خوای گه‌وره‌دا بوون به‌ڵام زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانیان هه‌ر سزا‌و ناڕه‌حه‌تی بوو.
مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له نزیكه‌ی ساڵانی :( 1436-1316) پێش زایینی ڕه‌وانه كراوه وه له قورئانی پیرۆز دا (136) جار ناوی هاتووه وه مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر زیاتر ناوی هاتووه له قورئاندا وه له فه‌ڵه‌ستین كۆچی دوای كرد له كاتێكدا كه ته‌مه‌نی (120) ساڵ بووه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
عیسا (علیه السلام)
به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌و ڕهوانهكراویهتی وه له (اولي االعزم)ه‌كانه, دایكی ناوی مه‌ریه‌می كچی عه‌مرانه (علیه السلام) كه خوای گه‌وره هه‌ڵی بژارد له‌ناو گشت ئافره‌تانی جیهاندا وه له‌ڕوحی خۆی فوی پێدا كرد به هۆی جبریله‌وه (علیه السلام).
له (بیت لحم) له‌دایك بووه, كه‌نزیكه له قودسه‌وه وه عیسا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌سه‌ر لانكه قسه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌روون پاكی دایكی بچه‌سپێنێت.
خوای گه‌وره (ئینجیلی) بۆ نارد له‌كاتێكدا كه ته‌مه‌نی له (سی ساڵی)دا بوو وه له‌سه‌ر گه‌یاندنی به‌رده‌وام بوو تا خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه بۆ ئاسمان له‌كاتێكدا كه‌ته‌مه‌نی (سی و سێ) ساڵ بوو له پاراستنی په‌روه‌ردگاردا وه‌كو به‌درۆ خستنه‌وه‌یه‌ك بۆ (یه‌هود و گاووره‌كان) كه بانگه‌واز بۆ هه‌ڵواسین و له‌خاچ دانی ده‌كه‌ن.
به مه‌سیح ناوی براوه له‌به‌ر گه‌ڕانی به‌سه‌ر زه‌وی دا كه ئه‌مه‌ش ڕاكردنی ده‌گرێته‌وه له فیتنه له‌و سه‌رده‌مه, له‌به‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی درۆكردن و فێڵی یه‌هود كه بۆ خۆی ودایكیان هه‌ڵبه‌ست بوو.
عیسا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) چه‌ن موعجیزه‌یه‌كی هه‌بوه له‌وانه
- له‌قوڕ باڵنده‌یه‌كی دروست كرد ئینجا فوی پیا كرد‌و به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره بوو به باڵنده‌یه‌كی زیندو.
- مه‌سحی چاوی كوێری دهكردو چاك ده‌بویه‌وه و ده‌بووه بینه‌ر
- مه‌سحی به‌سه‌ر بهڵهكێكدا ده‌كرد و خوای گه‌وره شیفای ده‌داو چاك ده‌بوویه‌وه.
- مردووی زیندوو ده‌كرده‌وه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره.
- هه‌واڵی به‌خه‌ڵكی ده‌دا له‌وه‌ی ده‌یخۆن و هه‌ڵی ده‌گرن و پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ن.
خوای گه‌وره ڕه‌وانه‌ی كرد بۆ به‌نی ئیسرائیل له دوای ئه‌وه‌ی كه له ڕێگای ڕاست لایانداو سنوری خوایان شكاند وماڵی حه‌رامیان كۆكرده‌وه كهبویه هۆی حه‌رام بوونی شته چاكه‌كانیان له‌سه‌ریان، ئینجا عیسا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) وه‌كو ڕوون كه‌ره‌وه‌و مامۆستایه‌ك وه دوانزه یاریده‌ده‌ر شوێنی كه‌وتن كه به (الحواریین) ناو ده‌برێن.
یه‌هود كه‌وتنه كار بۆدروست كردنی فێڵێك بۆی به‌توڕه‌بوونی ڕۆمان له‌سه‌ری وه ووتنی ئه‌وه‌ی كه گوایه عیسا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) هاتووه كه ده‌سته‌ڵاتیان لێ بسێنێته‌وه, ڕۆمانیش حوكمی له‌سێداره‌دانی ده‌ركرد.
خوای گه‌وره پیاوێكی دووڕوی له‌هاوه‌ڵه‌كانی عیسای كرده سه‌ر شێوه‌ی عیسا كه ناوی (یه‌هوذا) بوو وه دار‌و ده‌سته‌كه‌ی ڕۆمان گرتیان و له‌خاچیان دا, عیساش پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) خوای گه‌وره ڕزگاری كرد هه‌روه‌ك له‌قورئانی پیرۆز باس كراوه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ نه كوشتیان و نه‌له‌خاچیاندا به‌ڵكو لێیان تێك چوو وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ به‌ڕاستی نه‌یان كوشت به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه بۆلای خۆی.
وهلهمهو دوا عیسا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی وه‌كو یه‌كێك له‌نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت له‌نێوانی گه‌لی مسوڵماناندا وه به‌شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره حوكم ده‌كات واته به (قورئان و سوننه‌ت) حوكم ده‌كات و زه‌وی پڕده‌كات له داد و دادپه‌روه‌ری وه‌كو چۆن ئێستا پڕكراوه له سته‌م و خراپه.
عیسا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) لهقورئاندا (25) جار ناوی هاتووه وه مه‌ریه‌می دایكیشی (34) ناوی هاتووه سه‌لامی خوا له‌سه‌ر خۆی و دایكی بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





وااااااو به‌راستی بابه‌تێکی زۆۆۆۆر زۆر جوانه به‌راستی پێوه‌ی هیلاک بوویت
خودای گه‌وره پاداشتی خێرت بداتوه له رهحی خۆی بێ بهشت نه‌کات
ده‌سته‌کانت خۆش بێت سرکه‌وتوو بیت زۆر به‌سووده
هیوادارم ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران بابه‌ته‌که‌ت له به‌شی ئاینیدا جێگیر بکه‌ن
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زورسوباس DaYa GYaNگیان بوپه یامه كه ت منیش هیودارم جیگربكه ن
خودارحمان بی بكات
له‌سه‌ر هێڵ نییه