.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















جگه‌ره کێشان
نوسینی\ شه‌نێ
دیاره له‌روی شه‌رعیه‌وه له‌لای زۆرێک له‌زانایان جگه‌ره کێشان قه‌ده‌غه کردوه چونکه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی و زیانی زۆر له مرۆڤ ده‌دات وه هه‌ر گه‌لێک جگرهکێشانی زۆربێت ئه‌وا ئه‌و گه‌له هه‌رده‌م لهدواکهوتندان ئه‌مه‌ش هه‌ندێک له‌زیانه‌کانی جگه‌ره‌یه :
جگه‌ره نزیکه‌ی 4000 مادده‌ی کیمیای تێدایه .. نزیکه‌ی 700 مادده‌ی ژه‌هری تێدایه کاتێک جگه‌ره داده‌گیرسێت پله‌ی گه‌رمی سه‌ری جگه‌ره‌که 700 سه‌دی وه فلته‌ره‌که‌ی 60 سه‌دی به‌مه‌ش زۆربه‌ی مادده‌کان کارلێک ده‌که‌ن و ده‌بنه ژه‌هرینه مادده ... تار : ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن گهیشتو بهشلهکانی له‌ش .. نیکۆتین تێکدانی کاری جگه‌ره له‌مرۆڤدا وه ژه‌هراوی بوونی خوێن .. مادده شێر په‌نجه‌ییه‌کان
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌به‌هۆی جگه‌ره کێشانه‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت.
نه‌خۆشی کۆئه‌ندامی سوران (دڵ و لوله خێنهکان) %30 رێژه‌ی توشبوون به‌جه‌ڵده زیاده‌کات که‌سی جگه‌ره کێش (10) ساڵ زوتر توشی نه‌خۆشی گیرانی خوێنبه‌ری تاجی ده‌بێت له‌چاو که‌سی تردا .. گیرانی خوێنبه‌ره‌کانی مێشک و توشبوون به‌جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ .. گیرانی خوێنبه‌ره‌کانی گورچیله ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن و له‌کارکه‌وتنی گورچیله .. گیرانی خوێنبه‌ره‌کانی قاچ له‌وانه‌یه ببێته هۆی گانگرین ... نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌م و قورگ و سیه‌کان ، که‌سی جگه‌ره‌کێش به‌رێژه‌ی %24 و که‌سی جگه‌ره‌نه‌کێش به‌رێژه‌ی %8 توش ده‌بن ... %90ی شێرپه‌نجه‌ی سی که‌سی جگه‌ره‌کێش توش ده‌بێت.
%0،5 له‌که‌سی جگهرهنهکێشدا ... 1که‌س له 10که‌س لجگهرهکێشی مامناوه‌ند و 1که‌س له 5 که‌س له‌وکه‌سانه‌ی رۆژانه 15 جگه‌ره زیاتر ده‌کێشن به‌هۆی شێر په‌نجه‌ی سیه‌وه ده‌مرن .. که‌سی جگه‌ره‌کێش 4جار زیاتر له‌که‌سی جگه‌ره‌نه‌کێش توشی شێر په‌نجه‌ی ده‌م ده‌بێت .. ئه‌و شێر په‌نجه باوانه‌ی که‌له‌ژێر په‌نجه‌ی سیدا هه‌یه (شێر په‌نجه‌ی میزه‌ڵدان و سورێنچک و گورچیله) ... زۆرن ئه‌و پارانه‌ی که‌سه‌رف ده‌کرێن بۆ خۆرزگارکردن ته‌نها له میصر ئه‌و پاره‌یه که‌سه‌رف ده‌کرێن له‌پێناوی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که به‌هۆی جگه‌ره‌وه توش ده‌بن ساڵانه 3ملیار دۆلار سه‌رف ده‌کرێن ، لهسعودیهش ساڵانه 3 ملیۆن دۆلار سه‌رف ده‌کرێن.
ئێمه ئه‌گه‌ر بێین له‌روی تاکه‌وه سه‌یری ئه‌و مالیه بکه‌ین که‌سه‌رف ده‌کرێت بۆ کێشانی جگه‌ره بۆ نمونه ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌مه‌نی 15 ساڵ بێت ده‌ست بکات به‌جگه‌ره کێشان تا ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئه‌وا ئه‌گه‌ری رۆژی پاکه‌تێک بخوات ئه‌وا ساڵانه بری 365 هه‌زار دینار سه‌رف ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و تا ته‌مه‌نی 30 ساڵی به‌رده‌وامبێت ئه‌وا بری ئه‌و پاره‌یه‌ی کهسهرفی ده‌کات ده‌کاته 600 بۆ 800 هه‌زار دینار .
ئا\دڵشاد صاڵح


له‌سه‌ر هێڵ نییه