.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سه‌رئێشه له پاش چالاكی به‌ده‌نیدا
سه‌رئێشه‌ی پاش چالاَكی به‌ده‌نی Exertional Headache))، له كاتی یان له پاش ئه‌نجامدانی جووله یان وه‌رزش سه‌رهه‌ڵده‌دات . ئه‌م سه‌رئێشه‌یه تووشی پیاو و ئافره‌ت ده‌بێت، به‌لاَم پیاوان زیاتر تووشی ده‌بن، له‌وانه‌یه هۆكاری ئه‌مه بگه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پیاو زیاتر له ئافره‌ت ئاكتیڤه (زیاتر جووله ئه‌نجام ده‌دات). ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه دوچاری ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه ده‌بنه‌وه به زۆری له پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵیدان و له‌وانه‌یه به‌خۆیان شه‌قه‌سه‌ر یان گرژه سه‌رئێشه‌یان هه‌بێت، هه‌روه‌ها سروشتی ئه‌م سه‌رئێشه‌یه له ئافره‌تێكه‌وه بۆ ئافره‌تێكی دیكه زۆر جیاوازی هه‌یه . سه‌رئێشه‌ی پاش چالاكی به‌ده‌نی له‌وانه‌یه كه سووك بێت و زوو به ماوه‌یه‌كی كورت له پاش جووله‌دا سه‌رهه‌ڵبدات، له‌وانه‌شه كه به شێوه‌یه‌كی دژوار به‌لاَم به‌ره به‌ره له‌پاش چالاكی به‌ده‌نیدا سه‌رهه‌ڵبدات. سه‌رئێشه‌ی پاش جووله زیاتر له بنكه‌ی كاسه‌ی سه‌ردا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، به‌لاَم له‌وانه‌یه هه‌موو ناوچه‌ی سه‌ر بگرێته‌وه. ئازاره‌كه له‌وانه‌یه كه ساده و سووك بێت، له‌وانه‌شه كه زۆر دژوار و توندبێت كه تووشبوو به توندی نارِحه‌ت بكات. مه‌رجیش نی‌یه كه ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه هه‌موو جارێك یان له‌كاتی هه‌ر چالاكییه‌كی به‌ده‌نیدا رووبدات، هه‌ندێك كه‌س به ساڵ دوچاری نابنه‌وه. ئه‌مه روون و ئاشكرایه كه به هه‌ر چالاكییه‌كی به‌ده‌نیژماره‌ی لێدانه‌كانی به‌رز ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش به ده‌وری خۆی فشار له ناو سه‌ردا زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها به جووله ماسوڵكه‌كانی له‌ش گرژ و گورج ده‌بنه‌وه، سه‌رئێشه‌ی پاش چالاكی به‌ده‌نی له زۆربه‌ی خه‌ڵكدا بریتییه له كۆی هه‌ردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و گرژبوونه‌وه‌ی ماسوڵكه‌كان. سه‌رئێشه‌ی پاش جووله وه‌كو جۆره‌كانی تری سه‌رئێشه چاره‌سه‌رده‌كرێت، بۆ نموونه تێكه‌لاَوێك له كافائین و برۆفین، كه‌ماده‌ی سارد، هه‌روه‌ها پاڵكه‌وتن و حه‌سانه‌وه له ژوورێكی تاریك و هێمندا. بۆ خۆپاراستن له‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه ده‌كرێ كه چه‌ند ده‌رمانێك به‌ر له چالاكی به‌ده‌نی به یه‌ك تا دوو كاتژمێر وه‌ربگیرێت بۆ نموونه: ده‌نكێكی ناپرۆكسین Naproxen) (یان ده‌نكێكی برۆفین 400 میللیگرامی یان ده‌كێكی ئیندیرال (پرۆپرانۆلۆل (Propranolol40 میللیگرام.
خۆپاراستن..
هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی به‌ر له ئه‌نجامدانی سێكس زۆر سوودبه‌خشه ، یان ئه‌وانه‌ی كه شه‌قه‌سه‌ریان هه‌یه ، باشتره كه پێش سێكسكردن ده‌رمانی خۆیان وه‌ربگرن . زۆر كه‌س له ئه‌سپرین سوود وه‌رده‌گرن . هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رئێشه‌ی سێكسی‌دا ، په‌ستی ئافره‌ت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سێكسیه‌كه‌یدا مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه و ده‌بێ به هه‌ند هه‌ڵبگیرێ.
gulan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه