.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ئاگادار بە! لەوانەیە "غیرە"ـی زۆر تووشی "شێرپەنجە"ـت بكات
بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستنی (میسری) و (كەنەدی) كە ئەمساڵ ئەنجامیان داوە، دەركەوتووە كە "غیرە" و "دڵپیسیی" زۆر لای ئافرەت هۆكارێكی زۆر سەرەكییە بۆ تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی "ڕەحم" و "مەمك".
لێكۆڵینەوەكە كە پوختەكەی لە ڕۆژنامەی"ئەلئەهرام"ـی میسرییدا بڵاو كراوەتەوە، لێكۆڵینەوەكە لەلایەن تیمێكی 18 كەسییەوە ئەنجامدراوە. كە سەرجەمیان پزیشكی بواری سایكۆلۆگی و پزیشكی ئافرەتان و هەناون. 12 پزیشكیان میسریین و ئەوانی دیكەیش كەنەدین.
بە پێی لێكۆڵینەوەكە ئەوە دەركەوتووە كە بەو پێیەی ئافرەت بوونەوەرێكی ناسك و نیانە، هەبوونی مەراق و گوومانی زۆر لە دەروونیدا وا دەكات كە توانای بەرگریی لەشی كەم ببێتەوە، ئەوەیش وادەكات كە دووچار نەخۆشی ترسناك لەوانەیش "شێرپەنجە" ببێت.
ئەو كۆمەڵە پزیشكە پاش سێ ساڵ لە لێكۆڵینەوە بۆیان دەركەوتووە كە "غیرە"ـی زۆر یان "دڵپیسییكردن" لە مێرد، وا دەكات كە باری دەروونی ئافرەت زۆر تێك بچێت، ئەو تێكچوونەیش لەلایەن خۆیەوە وا دەكات كە سیستمی هۆرمۆنات لە لاشەیدا تووشی شڵەژان و ناجێگیریی ببێت. لە ئەنجامی ئەو حاڵەتەیشدا خانەكانی لەشی زیانی گەورەیان بەردەكەوێت و لاشەیشی بەگشتی توانای بەرگریی كەم دەبێتەوە.
(دكتۆرە سوعاد شەرقاوی) كە یەكێكە لە ئەندامانی تیمەكە دەڵێت" غیرەكردن دیاردەیەكی ئاسایی پێوەندیی هاوسەرگیرییە، بەڵام هەبوونی گوومان و دڵپیسیی و غیرەی زۆر لای ئافرەت دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولكە و دەمارەكانی "ڕەحم" و "مەمك" كە گرژبوونی زۆری ئەو دوو ئەندامەیش وا دەكات كە ئافرەت تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بێت.
كەواتە خانمی خۆشەویست، هەرگیز لێ مەگەڕێ گوومان و دڵپیسیی زەفەر بە ئەوینت ببەن و كامەرانیت بشوێنن.
غیرە لە مێردەكەت دەكەیت؟ گوومانت لە خۆشەویستی هەیە؟ هەست دەكەی مەیلی زۆرت پێنادات؟ یان هەرشتێكی دیكە لەو بارەیەوە، دیاردەیەكی ئاساییە، بەڵام فێر بە ئەو گوومانە دەربڕە بە هێوری لەگەڵ هاوسەرەكەت باسی بكە.چونكە هێشتنەوە گوومان ناخت دەخوات و تووشی كێشە و دەردەسەریت دەكات.
chaw rash

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه




دهست خۆش بهڵام کاتێک کهسێکت زۆر خۆش ویست زۆرجار غیرهی لێ ئهکهیت


لهسهر هێڵ نییه









awa akida giyan to yakakat xosh bewat jar haya xirashi lay akit
supaset akam bo bazhdarit giyan desti tosh xosh bet bo peyamakat
لهسهر هێڵ نییه