.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بێگومان له‌لای هه‌ریه‌کێک له ئێمه ئاشکرایه له‌نێوان هاوسه‌راندا کێبرکێیه‌کی به‌رده‌وام هه‌یه له ژیانی هاوسه‌رێتیدا
که‌م تازۆرێک هه‌ریه‌ك له ئێمه ئه‌وئاشنایه‌تیه‌مان هه‌یه که سه‌رجه‌م ساته‌کانی ژیانی هاوسه‌رێتی له‌سه‌ر بنه‌مای لێک تێگه‌یشتن و قبول کردن و خۆشه‌ویستی نیه،به‌ڵکو زۆر کات هه‌ندێک کێشه‌ی لاوه‌کی و لێك تێنه‌گه‌ێستن هۆکارێکه بۆدروستبونی کێبرکێ له نێوان هاوسه‌راندا.
ئه‌م کێبرکێیه‌ش له که‌سانێکه‌وه بۆ که‌سانێکی تر جیاوازه زۆرێك له هاوسه‌ران راسته‌وخۆ ده‌ری ئه‌برن زۆرێکیان زیاتر شاراوه‌یه ، ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌نجام په‌یوه‌ندی هه‌یه به که‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌کانه‌وه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌کردنیان،له په‌یوه‌ندیه‌کی هاوسه‌رێتی ته‌قلیدیدا پیاوان زۆربه‌ی کاته‌کانیان له ده‌ره‌وه‌و کارکردن به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ئافره‌تانیش له‌ناو ماڵدا‌و سه‌رگه‌رمی منداڵ به‌خێو کردن و کاروباری ماڵن، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌و هاوسه‌رانه‌دا جیاوازه که هه‌ردولایان کار ئه‌که‌ن.پێده‌چێت ساده‌ترین نمونه بۆ کێشه لاوه‌کیه‌کانی هاوسه‌رگیریه‌کی ته‌قلیدی زیاتر له‌سه‌ر ته‌ده‌خول کردنی کاره‌کانی یه‌کتر بێت ،بۆنمونه زۆرێك له ئافره‌تان هه‌رگیز پێیان خۆش نیه پیاوان ده‌ست بخه‌نه کار‌و باری ناومالیان به‌تایبه‌تی له کاری مه‌تبه‌خدا هه‌میشه ئافره‌ت ئاره‌زو ئه‌کات به‌هره‌مه‌ندیو ده‌ستره‌نگینی خۆی به بیرۆکه‌ی خۆی بێت به‌بێ ته‌ده‌خولی هاوسه‌ره‌که‌ی ،چونکه پێی وایه ته‌نها کاری خۆیه‌وتی و خۆشی باشتر زانیاری هه‌یه،لیره‌دا هه‌ر ئه‌م ته‌نافوسه‌یه وا ئه‌کات کێشه‌ی لاوه‌کی بخوڵقێنێت و پاشان بۆ گه‌وره‌تر.
شێوازی مامه‌ڵه‌کردن و کێبرکێ له‌نێوان ئه‌و هاوسه‌رانه‌دا جیاوازه که‌هه‌ردولایان کار ئه‌که‌ن پیده‌چێت شێوازی کێبرکێکه‌یه‌یان زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وتی مادی یاخود پیشه‌ی یاخود زانستی بێت هه‌ریه‌ك بیه‌وێت قودره‌تی خۆی به‌شێوازێکی زیاتر ده‌ربخات.ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م به‌شێوازێکی گشتی کێبرکێ کارێکی ئیجابیه له‌پیناو به‌ره‌و باشتر بون ،به‌ڵام هه‌ندێك له‌و کێبرکێیانه‌ی که‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌نێوان هاسه‌راندا به‌دی ئه‌کرێت ماڵ وێرانکه‌ره‌ن،ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی زۆرێك له هاوسه‌ران به بێ ئاگا کێبرکێیه‌کی سلبی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن که وا‌بکات رك و کینه‌یه‌ك له‌نێوان یه‌کتردا دروست بێت یاخود له‌پێناو زیاتر ده‌رکه‌وتن له کاره‌کانی پیشه‌ی مادی سه‌ده‌می عه‌وله‌مه‌دا ئه‌و به‌شه‌ی ژیان له‌بیر ئه‌که‌ن که‌له‌سه‌ر سۆز‌و ته‌باو خۆشه‌ویستی به‌نده راسته ئه‌مانه بنه‌مایه‌کن له گشت قۆناخه‌کانی ژیانی هاوسه‌رێتیدا پێویسته به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت پێویستی به‌کات ته‌رخان کردنی خۆی هه‌یه له پیناو مانه‌وه‌ی ئه‌وپه یوه‌ندیه هه‌میشه به هه‌ستی تازه‌ی پته‌وی.بۆیه له کۆتایدا پێویسته هه‌میشه له‌هه‌وڵداندا بین بۆ سه‌رکه‌وتنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی و پێکهێنانی خیزانێکی به‌خته‌وه‌ر و بگه‌رێین به‌دوای ئه‌و هۆکارانه‌ی که وائه‌که‌ن له روی ده‌رونیه‌وه ئه‌م کێشانه‌مان بۆ دروست ئه‌که‌ن و له‌دوایدا به کرده‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین،هه‌میشه وابکه‌ین بنیاتنه‌ر بین نه‌ک روخینه‌ر.
سه‌رچاوه shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه