❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی گۆشتی به‌راز حه‌رامه‌؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-10 08:16:15

HaLo-TaQaNa
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-08
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 6
WindowsXPMSIE7

بۆچی گۆشتی به‌راز حه‌رامه‌؟؟؟

بۆچی خوای گه‌وره‌ گۆشتی به‌رازی حه‌رام کردووه‌؟!
وه‌رگێڕانی: شه‌وبۆ ئاریایی



خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا چه‌نده‌ها جۆر خواردن هه‌یه‌ که‌ سوودمه‌نده‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ وه‌ خواردنیانی بۆ حه‌ڵاڵ کردووین له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ چه‌ند جۆره‌ خواردنێکیشی لێ حه‌رام کردووین که‌وا زه‌ره‌ر مه‌نده‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
حه‌رام کردن ونه‌هی کردنی خواردنی ئه‌و شتانه‌ی که‌ زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ نیعمه‌ته‌کان که‌ خوای گه‌وره‌ به‌ به‌نده‌کانی به‌خشیووه‌، که‌ کاتێك هێشتا میکرۆب نه‌دۆزرابۆوه‌ و کاریگه‌ری خواردنه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌کان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان نه‌زانرابوو، خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا به‌ به‌نده‌کانی ڕاده‌گه‌ینێت که‌ چ جۆره‌ خواردنێك زه‌ره‌رمه‌نده‌ حه‌رامی کردووه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مری به‌ نه‌خواردنیان کردووه‌.
یه‌کێك له‌و خواردنانه‌ی که‌وا حه‌رام کراووه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ گۆشتی به‌رازه‌ که‌ له‌ قورئان دا به‌ "لحم خنزیر" ناوبراوه‌.
(إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَیْكُمُ الْمَیْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنْزِیرِ وَ...)
خوای گه‌وره‌ خواردنی مرداره‌وه‌ بوو، خوێن وه‌ گۆشتی به‌را وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی که‌وا له‌کاتی سه‌ربڕێندا ناوی خوای له‌سه‌ر ناهێنرێت حه‌رام کردووه‌.
که‌ ئه‌م باسه‌ش له‌ چوار سوره‌تی قورئانی پیرۆزدا هاتووه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ له‌ نه‌خواردنی خواردنه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌کان.
هۆکاری ته‌ئکید کردنه‌وه‌ی قورئان له‌سه‌ر حه‌رام کردنی گۆشتی به‌راز هه‌مان گرنگی یه‌ که‌ زه‌ره‌رو زیان ده‌گه‌یه‌نێت پێمان وه‌ کۆمه‌ڵگا پیس ده‌کات و پڕی ده‌کات له‌نه‌خۆشی جۆراوجۆر. به‌تایبه‌ت له‌و جێگایانه‌ی وه‌ك ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا که‌ تائێستاش به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر گۆشتی به‌راز ده‌خۆن.
هه‌ندێك له‌ زانایان حه‌رام کردنی گۆشتی به‌راز ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ چه‌ند خاڵێك که‌ لێره‌دا به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ باس ده‌که‌ین تا یادخستنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ خۆمان و خوێنه‌رانی به‌ڕێزیش سوودمه‌ند بن لێی.
له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی حه‌رام کردنی گۆشتی به‌راز دوولایه‌ن باس ده‌کرین:
یه‌که‌م/ کاریگه‌ری گۆشتی به‌راز له‌ده‌روون و هه‌ڵس و که‌وتی مرۆڤه‌کان:
ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکیه‌کان خۆشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌وا گۆشتی به‌راز ده‌خۆن، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ به‌ سیمبولی بێ غیره‌تی و ئاژه‌ڵێکی پیس باس ده‌که‌ن. به‌راز له‌لایه‌نی جنسی یه‌وه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ هه‌موو ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه‌، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی که‌ گۆشته‌که‌ی به‌جۆره‌ها میکرۆبی تێدایه‌ وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یخۆن تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌بن، کاریگه‌ریش ده‌کاته‌ سه‌ر که‌سێتی و ده‌روونی به‌کار‌هێنه‌رانی گۆشته‌که‌ی. ئه‌مه‌ش زانست سه‌لماندوویه‌تی.
یه‌کێك له‌ زاناو لێکۆڵه‌ره‌وانی بواری ئاژه‌ڵ ده‌ڵێت: (به‌راز غیره‌تی ناموسی نیه‌، وه‌ جوته‌که‌ی خۆی ده‌خاته‌ ئیختیاری به‌رازی دیکه‌وه‌، وه‌ له‌زه‌ت ده‌بینێت له‌ ئه‌نجام دان و دیتنی ئه‌وه‌ی که‌وا جوته‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌رازی دیکه‌دایه‌، که‌ ئه‌م کاره‌ش له‌هیچ ئاژه‌ڵێکی دیکه‌دا به‌دی ناکرێت. ئه‌م سیفاته‌ی به‌راز کاریگه‌ری داده‌نێت له‌سه‌ر گۆشته‌که‌ی، بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا گۆشتی به‌راز ده‌خۆن هه‌مان سیفات و ئه‌خلاقی به‌راز وه‌رده‌گرن).

دووه‌م/ زیانه‌کانی گۆشتی به‌راز له‌سه‌ر جه‌سته‌
هه‌ندیك نه‌خۆشی که‌ تووشی مرۆڤه‌کان ده‌بێت له‌ڕێگای خواردنی گۆشتی پیسه‌وه‌یه‌، یه‌کێك له‌و گۆشته‌ پیسانه‌ش گۆشتی به‌رازه‌ که‌ جۆره‌ها نه‌خۆشی پێوه‌یه‌.
1- ئیسهالی خوێنی
2- دروست بوونی به‌ردی زراو
3- ئینتهامیب هیتولیك: که‌ مرۆڤ توشی نه‌خۆشی ئامیبی (که‌م خوێنی) ده‌کات.
4- دروست بوونی په‌ڵه‌ی سور له‌سه‌ر پێست به‌تایبه‌تی پێستی ده‌ست که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خورانێکی زۆر له‌ پێست داو کزانه‌وه‌ی.
5- به‌راز هیچ باکێکی نیه‌ له‌ خواردنی هه‌رچی شتی پیسه‌، که‌ ته‌نانه‌ت پاشه‌ڕۆی خۆشی ده‌خواته‌وه‌، بۆیه‌ مه‌عیده‌ی بۆته‌ لانه‌ی جۆره‌ها به‌کتریا که‌ ئه‌م به‌کتریایانه‌ش ده‌چنه‌ ناو گۆشت و شیره‌که‌یه‌وه‌.
چه‌ند جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ك هه‌یه‌ ته‌نها توشی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌بێت که‌ گۆشتی به‌راز ده‌خۆن، چونکه‌ ئه‌و به‌کتریایانه‌ ته‌نها له‌گۆشتی به‌رازدا هه‌یه‌.
1- کرمی "که‌دوی" به‌راز: ئه‌م کرمه‌ش له‌ مێشك و ماسولکه‌کانی دایه‌ که‌ مرۆڤ توشی نه‌خۆشی تێكچونی کۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌کات.
2- کرمی "تری شینوز": ئه‌م جۆره‌ کرمه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی زیپکه‌و دومه‌ڵ له‌سه‌ر پێست و خوران و کزانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئازاری ماسولکه‌کان و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی و که‌م بونه‌وه‌ی توانای قسه‌ کردن و جوینی خواردن، ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ تا ئێستاش هیچ چاره‌سه‌رێکی ته‌واوی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
3- به‌هۆی قورسی و ئاڵۆزی ڕیشاڵه‌کانی گۆشتی به‌رازه‌وه‌ هه‌رس کردنی زۆر قورسه‌ و ده‌بێته‌ هی ئازاردانی مه‌عیده‌.
شایانی باسه‌ که‌ له‌ وڵاتانی ئیسلامیدا به‌هۆی حه‌رام بوونی گۆشتی به‌رزاوه‌ وه‌ نه‌خواردنی، به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ زۆر که‌مه‌ وه‌یاخود هه‌ر نابینرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا له‌ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا دا هیچ به‌ربه‌ستێك نیه‌ بۆ نه‌خواردنی گۆشتی به‌راز ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ زیاتره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌سانێك هه‌ن که‌وا په‌ییان بردووه‌ به‌ زیانه‌کانی و نایخۆن.
له‌هه‌نێك جێگای وڵاتی روسیادا له‌به‌ر زۆربوونی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌وا به‌هۆی ئه‌و به‌کتریایانه‌وه‌ "ترکین یان ترشین" توش ده‌بێت که‌له‌ به‌رازدا هه‌یه‌، خواردنی ئه‌م گۆشته‌ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌.
ئه‌نجام:
که‌واته‌ حه‌رام کردنی گۆشتی به‌راز له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌رو زیانانه‌یه‌ که‌وا گۆشتی به‌راز تووشی مرۆڤه‌کانی ده‌کات، که‌واته‌ با چاوه‌ڕوانی زیاتری دۆزینه‌وه‌کانی زانست بین بزانین چ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌کی تازه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ تا په‌ی به‌ڕاستیه‌کان به‌رن، هه‌رچی شتێك که‌ خوای گه‌وره‌ حه‌ڵاڵ و حه‌رامی ده‌کات پڕه‌ له‌ حیکمه‌ت و مه‌سڵه‌حه‌تی به‌نده‌کانی، که‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌هۆی زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی زانست زیاتر په‌ی به‌و ڕاستیانه‌ ده‌برێت، خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر زیانه‌کانی حه‌رام کراوه‌کان دیاری کردووه‌ بۆمان که‌ زۆربه‌یان تا ئێستاش له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه‌ نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و په‌ی پێ نه‌براوه‌.
بۆزیاتر ئاشنا بوون به‌ زه‌ره‌رو زیانه‌کانی گۆشتی به‌رازو حه‌رام.

سه‌رچاوه‌ ده‌ریای نوور

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net