❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کــلــیلــی ئــــه‌قـــڵـــه‌کـــان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-09 21:58:28

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

کــلــیلــی ئــــه‌قـــڵـــه‌کـــان

به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و، ته‌نانه‌ت ئه‌قڵی خۆشت له‌ یه‌کێک له‌م چوار ئاسته‌ به‌ده‌ر نییه‌:



[color=red]ئــاسـتــی یــه‌کــه‌مــی ئــه‌قــڵــه‌کــان:



خاوه‌نی ئه‌م ئه‌قڵه‌ به‌ره‌نگاری هه‌ر پێشنیارێک ده‌بێته‌وه‌ که‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌می به‌ بێ گوێدانه‌ جۆری پێشنیازه‌که‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌قڵیان داخراوه‌.



ئــاســتــی دوه‌ه‌می ئــه‌قــڵــه‌کــان:
گوێ بۆ هه‌ر پێشنیازێک ده‌گرن که‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌میان، ئیتر ئه‌و پێشنیازه‌ هه‌رچیه‌ک بێت، چونکه‌ ئه‌قڵیان کراوه‌یه‌، به‌ڵام شوێنت ناکه‌ون ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واوت بۆ پێشنیازه‌که‌ت پێنه‌بێت.



ئــاســتــی ســێــیه‌مــی ئــه‌قــڵــه‌کــان:

خاوه‌نی ئه‌م ئه‌قڵه‌ متمانه‌ به‌ هه‌موو پێشنیازێک ده‌کات و ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوی یه‌که‌م به‌ڵگه‌دا شوێنت بکوێت، ئه‌قڵیان گوێرایه‌ڵه‌.


ئــاســتــی چــواره‌مــی ئــه‌قــڵــه‌کـان:


خاوه‌نه‌کانیان شوێنت ده‌که‌ون به‌ بێ گفتوگۆ یان دودڵی، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ به‌ڵگه بۆ هێنانه‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌قڵیان باوه‌رداره‌.



جۆری چواره‌م له‌ ئاستی ئه‌قڵه‌کان هیچ گرفتێکت بۆ دروست ناکات و، ئه‌گه‌ر گشت خه‌ڵکی له‌م جۆره‌ ئه‌قڵه‌یان هه‌بوایه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌رگیز توشی نیگه‌رانی نه‌ده‌بویت.

سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می نیگه‌رانی ئه‌قڵی داخراوه‌، ئه‌گه‌ر کلیلی چونه‌ ناو ئه‌قڵیان ده‌سته‌به‌ر نه‌که‌یت، ناتوانیت به‌ هیج شێوه‌یه‌ک لێی سودمه‌ندبیت، هه‌موو که‌سێک کلیلی خۆی هه‌یه‌، ئه‌میان کلیلیکه‌ی پیاهه‌ڵدانه‌، ئه‌ویان هه‌ندێک پێچاوپێچه‌ ئینجا شوێنت ده‌که‌وێت و له‌گه‌ڵت رادێت، له‌م روانگه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ وردی له‌ خاوه‌ن ئه‌قڵی داخراو بکۆلیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کلیله‌که‌ی بدۆزیته‌وه‌، ئه‌گینا شکست دێنیت.


پێش هه‌ر شتێک له‌ خۆت بپرسه‌ ؛ ئایا تۆ ئه‌قڵ داخراویت؟.. ئه‌گه‌ر داوت له‌ خاڵکی کردوه‌ ئه‌قڵ و دڵیان بکه‌نه‌وه‌،، ئه‌قڵت بکه‌ره‌وه‌ ئه‌قڵه‌ داخراوه‌کانت بۆ ده‌کرێته‌وه‌، خه‌ڵکت خۆش بوێ دڵه‌ داخراوه‌کانت بۆ ده‌کرێته‌وه‌..
هه‌رکاتێک ئه‌قڵ و ده‌رونی که‌سێکت بۆ کرایه‌وه‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌ری زۆر ئاسان ده‌بن، و به‌ڵگه‌یه‌کی به‌کاره‌ و له‌میانه‌یه‌وه‌ کاواکانت جێبه‌جێ ده‌ن ئه‌گه‌ر ئیستاش نه‌هاته‌ دی هیچ نه‌بێت هاورێتی و گومان چاکی ئه‌و دڵانه‌ت به‌ نسیب بوه‌ ئه‌مه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێک به‌ ئامانجه‌کانت بگه‌یت

[/color]

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن جاوجوانR (2009-12-09 22:00:18)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-10 09:56:51

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: کــلــیلــی ئــــه‌قـــڵـــه‌کـــان

ده‌سته‌کانت خۆسبێت گوڵه‌که‌م بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ هه‌ر بژیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-10 15:32:40

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: کــلــیلــی ئــــه‌قـــڵـــه‌کـــان

سوباس بؤ به يامه كه ت جاوه كه مى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-13 00:06:30

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: کــلــیلــی ئــــه‌قـــڵـــه‌کـــان

ده‌ستت خــۆش بێت بابه‌تێکی به‌سود بـــوو....

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net