.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هاوسه‌رگیری ڕاسته‌قینه یه‌كگرتن و ئاوێته‌بوونی دوو كه‌سه كه هه‌ریه‌كه‌یان تامه‌زرۆی ئه‌وی تره، نه‌ك ته‌نها
له‌لایه‌نی سێكسه‌وه، به‌ڵكو له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی تره‌وه، هه‌ردووكیان به تاسه‌وه‌ن كه له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا ژیان گۆزه‌ر بكه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ست ده‌كات كه له‌لایه‌نی سۆز و هزر و جه‌سته‌ییه‌وه وه‌ك یه‌ك پێویستی به‌وی تره، هاوسه‌رگیری پێویستبوونی دوو دڵ و دوو جه‌سته و دوو عه‌قڵه به‌یه‌كتر، كه‌واته هاوسه‌رگیری هاوبه‌ندیه‌كی پیرۆزه كه ده‌بێته مایه‌ی یه‌كگرتنێكی ته‌واو له‌نێوان دوو كه‌س و بنیاتنانی خێزان، بوویه باسكردن له ژیانی هاوسه‌رێتی باسكردنه له ئاڵۆزترین و پڕنهێنیترین په‌یوه‌ندی له ژیانی به‌شه‌ریه‌تدا، به‌پێی ژماره‌ی مرۆڤه‌كانیش سروشتی په‌یوه‌ندی جیاوازمان دێته به‌رچاو، ئه‌گه‌ر چی هه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه، لێ هه‌ر تاكێكیش له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا به تێرامان له ژیانی هاوسه‌رگیری مێتودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. یه‌كیك له‌و خالانه‌ی كه هه‌رده‌م ئازاری ده‌روونی ئافره‌تان ده‌دات كه چه‌نده‌ها ساڵه په‌یره‌وده‌كرێت پرسی فره‌ژنییه، مێژوو ده‌گێرێته‌وه كه فره‌ژنی جگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئایینه ئاسمانییه‌كان رێگه‌ی پیدرابوو، به‌ڵام زیاتر به‌هۆی ئه‌وجه‌نگانه سه‌ریهه‌ڵدا كه به سه‌دان پیاو ده‌كوژراو ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئافره‌تانیش به‌هۆیه‌وه بێوه‌ژن ده‌بوون و سه‌رئه‌نجام نه‌یانده‌توانی بژێوی رۆژانه‌ی منداڵه‌كانیان په‌یدابكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ساد له‌نێوكۆمه‌لگه بڵاونه‌بێته‌وه ناچار پیاوه‌كان ئه‌وژنانه‌یان ماره‌ده‌كرد، ڕاسته ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگه‌ی به پیاوداوه كه چوارژن بهێنیت و یاساش له‌ژیر رۆشنایی شه‌رعیعه‌تی ئیسلام داڕیژراوه‌و به‌هه‌مان شێوه رێگه‌ی به‌پیاوداوه زیاترله‌ژنێك بهێنێت، به‌ڵام بۆده‌بیت تاوه‌كو ئێستا كۆمه‌لگه‌ی نێرسالاری بیری له‌وه‌نه‌كردبێته‌وه كه ئیتر واز له نه‌ریته‌باوه‌كان بهێنێت و ده‌رگایه‌كی رۆشن به‌رووی ئافره‌تاندا بكاته‌وه و چیتر له‌ژێر هیچ ناوێك نه‌چه‌وسێندرێته‌وه كه هه‌موو كات زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م ئافره‌ته‌كه‌یه وه‌ك چۆن هه‌ندێك جار منداڵی زۆری له‌و پیاوه هه‌یه و نایه‌وێت منداڵه‌كانی به‌جێبهێلێت و سه‌رگه‌ردانیان بكات و له پێناویان ژیانی خۆی ده‌خاته دۆزه‌خه‌وه. پیاو هه‌رده‌م هێنانی ژنی دووهه‌م بۆچه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌رێنێته‌وه، ده‌ڵیت ژنه‌كه‌م منداڵی نابێت یاخود كه‌مته‌رخه‌مه له خزمه‌تكردنی و به‌پێی پێویست هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ناكات. نكۆلی له وه‌ناكه‌م كه هه‌ندێِك جار پیاو حه‌قی بێت به هۆی نه‌بوونی منداڵ ژنی دووهه‌م بهێنێت، به‌ڵام پێویسته به ره‌زامه‌ندی ژنی یه‌كه‌م بێت، ئێمه‌ش بیستوومانه زۆرجار ئافره‌ته‌كه خۆی داوای له‌مَیرده‌كه‌ی كردووه ژنێكی دیكه بهێنێت و ته‌نانه‌ت بۆشی داواكردووه. به‌ڵام كاتێك ئافره‌ت هیچ گرفتیكی نه‌بێت، بۆ پیاو بیرله‌هێنانی ژنی دووه‌م بكاته‌وه؟ هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه ئێستا دیارده‌ی فره ژنی سه‌رتاپایی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی سێی داگیركردووه و بوونی بریارێكی رێگرتن لێره یا له‌وإ هیچ له واقیعه‌كه ناگۆرێ، بگره له هه‌ندێ كاتدا باره‌كه‌ی زیاتر تێك داوه، له كۆمه‌لگه‌ی خۆمان پاش ئه‌و بریاره‌ی كه دادگا ماره‌ی ژنی دووه‌م نه‌برإ و سزای پیاو بدرێ به زیندانی و پاره لێسه‌ندن، جارێكی تر مامۆستایانی به‌رێزی ئاینی لای خۆیانه‌وه ماره‌یی ژنی دووه‌م ده‌بڕن، بوویه پێویسته ئه‌م خاَله زۆر به جدی له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له به‌ر چاوبگیرێت. له راستیدا جێگه‌ی دڵگرانی بوو كه په‌رله‌مانی كوردستان بریاری له‌سه‌ر هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی فره‌ژنی نه‌دا و هێشتییه‌وه. هیوادارم رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان واز له‌و دۆسیه‌یه نه‌هێنن و جارێكی دیكه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت گۆرانكاری بكرێت تاوه‌كو ئافره‌تان هه‌ست به دڵنیای بكه‌ن.
سه‌رچاوه shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه