.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









هه‌مو نێوه‌ڕوانێك كه باوكی بۆ نانخواردن ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، بڕوا سه‌عیدی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، به‌فرسه‌تی ده‌زانێت سویچی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ وه‌ربگرێت‌و خۆی بگه‌یه‌نێته به‌رده‌م خوێندنگه‌كه‌ی نزیك ماڵیان‌و چاوی به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكه‌وێت.
بڕوا خوێندكاری چواره‌می ئاماده‌ییه، به‌ڵام هێنده‌ی گرنگیی به‌بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌دات، هێنده بیری لای وانه‌كانی نی‌یه، ئه‌و هه‌مو رۆژێك له‌به‌ر نیگایه‌كی ساڤۆ- ی خۆشه‌ویستی، وانه‌ی شه‌شه‌می خۆی جێده‌هێڵێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سویچی هۆندا ره‌شه‌كه له‌باوكی وه‌ربگرێت‌و به‌به‌رده‌م خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا بڕوات.
هه‌مو ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا، فڕكان فڕكانی به‌ر خوێندنگاكانی كچان له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وان به‌خێراییه‌كی زۆر به‌به‌رده‌م خوێندنگاكاندا لێده‌خوڕن‌و جگه له‌دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی، شۆفێر‌و هاوڵاتیانی پیاده‌و دوكاندار‌و ماڵه‌كانیش بێزارده‌كه‌ن.
دوكانداره‌كان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕِن
ئه‌مین جه‌لال، دوكاندار له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كانی شاری سلێمانی، بێزاریی خۆیی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی له‌كاتی چونه خوێندنگا‌و هاتنه‌وه‌ی كچاندا، گه‌نجان به‌خۆیان‌و ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ئه‌مسه‌ره‌و سه‌ر‌و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروستده‌كه‌ن.
ئه‌و، ده‌ڵێت "هه‌ر له‌سه‌عات 11ی نیوه‌ڕۆوه كوڕان به‌ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به‌فڕكان فڕكان به‌دوای كچاندا، ئێوارانیش كاتێك خوێندنگا داده‌خرێت هه‌مان شت دوباره‌ده‌بێته‌وه".
ئه‌و دوكانداره، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئه‌و گه‌نجانه گوێ به‌وه ناده‌ن كه خه‌ڵك له‌و ره‌فتاره‌یان بێزاره، ته‌نها بیر له‌خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
"به‌ر مه‌كته‌بی كچان، باشترین شوێنه بۆ یه‌كتر بینین"
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌به‌رده‌م خوێندنگاكانی كچاندا پیاسه‌ده‌كه‌ن، پێیانوایه: باشترین شوێنه كه چاویان به‌خۆشه‌ویسته‌كانیان بكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كچان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه رێگایان پێ‌نادرێت جگه له‌خوێندنگه بۆ هیچ شوێنێكی دیكه بڕۆن.
هێمن كه‌ریم، 18 ساڵ، خوێندكار، ده‌ڵێت "ئه‌م هاوینه رۆیشت‌و بڕایه‌وه ته‌نها دوجار چاوم به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌وت، چونكه كه‌سوكاره‌كه‌ی رێگای پێناده‌ن بێته ده‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه له‌كاتی چونی بۆ خوێندنگا‌و هاتنه‌وه‌یدا، باشترین كات‌و شوێنه چاومان به‌یه‌ك بكه‌وێت".
كچانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی كوڕان، پێیانوایه: رێگای خوێندنگه، باشترین شوێنه كه بتوانن خۆشه‌ویسته‌كانیانی تێدا ببینن.
ته‌لار، ناوی خوازراوی كچێكی ته‌مه‌ن 16ساڵه، كه خوێندكاری سێیه‌می ناوه‌ندییه، باس له‌ژیانی خۆی ده‌كات كه دایك‌و باوكی ناهێڵن بچێته ده‌ره‌وه، ته‌نها بۆ خوێندنگه نه‌بێت "چونه ده‌ره‌وه‌یان لێ حه‌رام كردوم، منیش حه‌ز ده‌كه‌م رۆژانه ئه‌و كه‌سه ببینم كه له‌داهاتودا ده‌بینه هاوسه‌ری یه‌كتر".
ته‌لار، ده‌ڵێت: "خۆشه‌ویسته‌كه‌م هاوته‌مه‌نی خۆمه، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی خوێندنگا ناسیومه، بۆیه هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌ش دڵم پێی ده‌كرێته‌وه".
به‌دیارده‌یه‌كی ئاسایی وه‌سفده‌كرێت
مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكانی كچانیش هه‌ستیان به‌و دیارده‌یه كردوه، به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌دیارده‌یه‌كی ئاسایی وه‌سفی ده‌كه‌ن‌و پێیانوایه: ناكرێت ئازادیی ئه‌و گه‌نجانه ته‌سك بكه‌ینه‌وه‌و رێ‌یان لێبگرین.
شیرین سه‌عدون، مامۆستای یه‌كێك له‌خوێندنگاكانی كچان، پێیوایه: بونی ئه‌و دیارده‌یه ئاساییه‌و په‌یوه‌ندیی به‌مامۆستا‌و به‌ڕیوه‌به‌ڕی خوێندنگاكان‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه نیه، چونكه گه‌نجان ئازادن له‌وه‌ی چ كاتێك به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا پیاسه ده‌كه‌ن.
ئه‌و مامۆستایه، ئاماژه به‌وه‌یشده‌كات: نابێت ئه‌و گه‌نجانه هه‌م كوڕان‌و هه‌م كچانیش بهێڵن په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كانیان كار له‌سه‌ر خوێندنه‌كه‌یان بكات‌و پێویسته په‌رۆشتر بن بۆ ته‌واوكردنی پله‌كانی خوێندن.
تیژڕه‌وی‌و نه‌بونی مۆڵه‌تی شۆفێری
هه‌ندێك له‌و گه‌نجانه‌ی به‌ر مه‌كته‌به‌كانی كچانیان كردۆته پیشه، مۆڵه‌تی شۆفێرییان نیه، جگه له‌وه‌یش به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه زۆرجار روداوی هاتوچۆیان خستۆته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ریشدا، به‌رپرسانی هاتوچۆ دركیان به‌وه كردوه‌و له‌و پێناوه‌شدا هه‌ندێكجار مه‌فره‌زه له‌سه‌ر رێگاكانی به‌ر مه‌كته‌بی كچان داده‌نێن، بۆ سزادانی سه‌رپێچیكاران.
سه‌ركه‌وت فارس، 17ساڵ، خوێندكار، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌وه غه‌رامه‌كراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلێكی مارسیدسی ره‌شی پێیه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌وه باوكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێسه‌ندوه‌و فرۆشتویه‌تی تا ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی زیاتر ده‌بێت‌و مۆڵه‌تی شۆفێرێی ده‌رده‌كات.
له(پێ)وه بۆ (ئۆتۆمبێل)
دیارده‌ی پیاسه‌كردنی كوڕان له‌به‌رده‌م خوێندنگاكانی كچاندا، ساڵانێكی زۆره بونی هه‌یه، به‌ڵام پێشتر به‌هۆی خراپیی باری گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه، كوڕان به‌پێ به‌لای كچاندا ده‌ڕۆیشتن.
هاوكار ئه‌سعه‌د، 39ساڵ، فه‌رمانبه‌ر، باس له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریی خۆی ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌پێ به‌ر مه‌كته‌به‌كانی كچانیان "كێڵاوه"، ئه‌و ده‌ڵێت "كاتی خۆی ئۆتۆمبێل كه‌مبو، ناچار بوین، به‌پێی خۆشه‌ویسته‌كانمان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه ناخۆشبو، زۆریش هیلاك ده‌بوین".
سه‌رچاوه:چاو‌دێر


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh chaw jwan gyan bo aw babata har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زؤر سوباس ده ستى تؤش خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







دةستةكانت خؤش بيت بؤ ئةم بابةتة جوانة هةربزى ئةزيزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زؤر سوباس كيان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
