.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه.. خێراییه‌كی زۆر و ساخته‌كاری
نزیكه‌ی چاره‌گێكی كڕیاره‌كانی ئه‌ورووپا تۆڕی ئینته‌رنێت به‌كاردێنن بۆ له دووره‌وه كڕینی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌ك: كامیرا دیجیتاڵیه‌كان و ئامێری مۆبایل و (دی ڤی دی).. ئه‌وه‌ش بازاڕێكی به به‌های نزیكه‌ی 6.8 ملیار یۆرۆی رێكخستووه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 9.9 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ده‌سته‌ی پاراستنی به‌كاربه‌ر له یه‌كێتی ئه‌ورووپا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پتر له نیوه‌ی ئه‌و سایته ئه‌ورووپیانه‌ی كه بانگه‌شه بۆ فرۆشتنی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به به‌كاربه‌رانی بفرۆشن، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه فێڵ له كڕیاران ده‌كه‌ن و له خشته‌یان ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش دوای پشكنینی 369 سايتی له‌م جۆرانه كراوه له 28 وڵات‌دا.
ده‌سه‌ڵاته نیشتمانیه رێكخه‌ره‌كان به‌ته‌مایه ئه‌و سايتانه ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی كرداره‌كانی فرۆشتنیان باشتر بكه‌ن و ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن ئه‌وا ره‌نگه ئه‌و سايتانهیان پێ دابخه‌ن. ئه‌و پشكنینانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته نیشتمانیه‌كان له مانگی مایسی رابردوو دا ئه‌نجامیان داوه ده‌ریان خستووه كه 55%ی ئه‌و سايتانهی پشكنینیان بۆ كراوه، له نێوانیشیاندا 200 گه‌وره سايت، كڕیاریان له‌خشته‌بردووه به‌وه‌ی مافی كڕیاریان پێشێل كردووه و تێچوونی ناردنی كاڵاكانیش فێڵیان لێكراوه و زانیاری ناته‌واویان پێداون بۆ په‌یوه‌ندی كردن پێیانه‌وه. ئه‌و كرداره‌ی پشكنین له‌و 26 وڵاتانه كراوه كه سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌ورووپین، له‌گه‌ڵ (ئایسلاندا) و (نه‌رویج).
نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و سايتانهی كه له‌و پشكنینه ده‌رنه‌چوون به شێوه‌یه‌كی راست به كڕیاره‌كانیان نه‌گوتووه، یان هه‌ر پێیان نه‌گوتوون، كه مافی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كڕینهكانیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته هه‌یه و ده‌توانن په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێكیان له‌و ئامێرانه‌دا دۆزیه‌وه كه لێیان كڕیوون.
له ئه‌مریكا باره‌كه جیاوازه
هه‌رچی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه ئه‌وا باره‌كه به ته‌واوی جیاوازه له‌وه‌ی كه له ئه‌ورووپادا هه‌یه، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ نیشانیداوه كه قه‌باره‌ی گه‌شه‌سه‌ندوو له فرۆشتنه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به تاك و له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كاڵاكانیان ده‌فرۆشن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به نزیكه‌ی 19 له‌سه‌دا بووه، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێ به ساڵی 2008. هه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه دامه‌زراوی (كۆم سكۆر) ئه‌نجامیداوه، روونیكردۆته‌وه كه به‌های گشتی كرداره‌كانی خه‌رجكردن له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا بووه‌ته نزیگه‌ی 28 ملیار دۆلار به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی باركردن و بانگه‌شه‌كان بژمێردرێن. لێكۆڵینه‌وه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه تێكڕای گه‌شه‌سه‌ندن له‌و ماوه‌یه‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و گرفته ئابووریانه‌ی كه ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ریان ده‌ناڵێنێ، به‌ڵام هه‌رگیز به تێكڕاكانی گه‌شه‌سه‌ندنی ساڵی پێرار به‌راورد ناكرێ كه گه‌یشتبووه 26 له‌سه‌دا.
c4kurd

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه زانستیه


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
