.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خۆشه‌ویستان لێره‌دا چه‌ند گوڵێک له گوڵه‌کانی باصی شاعیری گه‌وره‌ی کورد پیره‌مێرد ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌رانی به‌ڕێز
"فه‌ریادی پیره‌مێرد"
ئـــــــــه‌ڵێن فرمێسکی هه‌ور بارانه
گـــــوایه گــــــــریانی شینی یارانه
کـــــــــــــوا حه‌گه‌ر هه‌ور وا بگریایه
ئــــــــه‌شیا بارانی هیچ نه‌وه‌ستایه
چونکه چوار ساڵه ئه‌م سه‌رزه‌مینه
تێکڕا بـــــــه خوێنی کوژراو ڕه‌نگینه
ئـــــــێمه که خۆمان ،یه‌کتر بکوژین
هــه‌ورو ئاسمان بۆچ ، بۆمان بگرین
ئـــــــــه‌م قڕه قڕه‌و ، قڕی ئینسانه
ڕاستت پــێ بڵێم ، فیتی شه‌یتانه
خواستی خوایییه ، ئه‌بێت بێته‌جێ
بۆئه‌وه‌ی زه‌مین ، به‌فه‌ساد نه‌چێ


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





گۆرانیه‌کی مه‌کته‌بی کچان
ئێمه تازا تێگه‌یشتووین
که دایکێکی خوێنده‌وار
نه‌ته‌وه‌ی وا دێنێته کار
میله‌تێک ئه‌کا ڕزگار
بۆیه ژن پێش ماڵ خراوه
ژن به‌بێ ماڵیش نی‌یه
به‌ڵام که نه‌خوێنده‌وار بێ
ڕێگا نازانێ چییه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن dwrjin 5weni (2009-12-11 21:34:45)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ئه‌ی کچینه
ئه‌ی کچینه وه‌رنه مه‌کته‌ب
ئێوه ته‌سکینی دڵن
زینه‌تی باغ و ته‌ره‌قین
ڕه‌ونه‌قی ده‌سته‌ی گوڵن
تازه ئێمه تێگه‌یشتووین
دایکی چاکی خوێنده‌وار
نه‌سلی وا دێنێته مه‌یدان
قه‌ومه‌که‌ی پێ بێته کار
ژن شه‌ریکی ژینی پیاوه
نه‌ک خه‌ریکی به‌ردو دار
ته‌ربیه‌ی مێشکی مناڵی
بۆ وه‌ته‌ن بێ و جان نثار
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن dwrjin 5weni (2009-12-11 21:29:08)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





خـــــــــــــۆزگه
خـــــــــــــۆزگه ته‌فره‌ی وام بیر ئه‌کرده‌وه
چـــــــــــــــــــــــاو و دڵم پێڕون ئه‌کرده‌وه
دڵ ئـــــــــــــه‌گری له‌به‌ر ده‌ردی ته‌نیایی
چـــــــــــــــاو ئه‌گری له‌به‌ر نووری بینایی
خــــــــــــــــوایه ئه‌مانه تۆ وات لێ کردن
نــــــــــــــــازانم بۆچی به‌م ده‌رده‌ت بردن ؟
بــــــــــــۆچ ئه‌و ئافه‌ته‌ت نیشان دا به‌چاو
چــــــــــــاو شریخه‌ی کرد له دڵ و هه‌تاو
وا دانــــــــــــــــــــــامرکێن ئه‌م دوو مناڵه
گـــــــــــــــــــــیزه گیزیانه وه‌ک زه‌رده‌واڵه
ئــــــــــــــــه‌ڵێم گڕۆز بوون با بیانده‌م به‌و
ئـــــــــــاخ خوی دڵڕه‌قی وه‌رئه‌گریت له‌و
دارتــــــــاش که جه‌رده ته‌شوێکه‌یان برد
ئـــــــــــــــه‌یدا به‌سه‌ریا و بێدادی ئه‌کرد
بــــــــۆ ئه‌وه‌ی نه‌بوو ته‌شوێکه‌ی ئه‌به‌ن
ئه‌ی ووت ڕه‌نجه‌ڕۆم ده‌مه‌سووی ئه‌که‌ن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ست خۆش سه ركه وتوبيت گيانه كه م


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سوپاس بۆ تۆ گیان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خــۆش بێت به‌ڕێزم هۆنراوه‌کان جوانن
به‌هیوای به‌رده‌وامی...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سوپاس بۆ تۆش گیان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه