.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















رێسـاكانی خۆراكـــی گونجاو بۆ مـــنداڵان
هەرەمی خۆراكی Food pyramid تایبەت بە منداڵان كە لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمەریكییەوە دانراوە، رێنمایی تەواو لەخۆدەگرێت سەبارەت بە پێویستییە خۆراكییەكانی منداڵان. هەرەمی خۆراكی منداڵان، خۆراكەكان بۆ پێنج گروپی جیاواز دابەش دەكات: دانەوێڵە، سەوزەوات، میوەجات، ئەلبان، گۆشتەكان و پاقلەمەنییەكان.خۆراكی تەندروستیانە بریتییە لە:
• پێویستە كە منداڵ حەز لە خۆراكەكەی بكات و چێژی لێ وەربگرێت، جۆرێكی خۆراكی بەسەردا نەسەپێنرێت كە قێزی لێ بكاتەوە.
• ژەمەكانی خۆراكیان هاوسەنگ بێت و زیرەكانە لەگەڵ حەزە خۆراكییەكانیاندا بگونجێنرێت.
• بڕی تەواو و دروستیان لە دانەوێڵەكان بۆ تەرخان بكرێت.
• رۆژانە بڕی باش لە سەوزە و میوەیان بدرێتێ.
• رۆژانە بڕی تەواو لە شیر و بەرهەمەكانی وەربگرن بۆ دابینكردنی كالسیۆم بە بڕی تەواو كە زۆر گرنگە بۆ گەشەی ئێسكەكان. جۆری ئەلبان لە رووی رێژەی چەورییەوە (چەوری تەواو یان چەوری كەم) بە پێی تەمەنی منداڵ و كێشی منداڵ رێكدەخرێت.
• كەمكردنەوەی خۆراكە شیرین و خۆراكە چەورەكان. بە گشتی هەوڵ بدە كە منداڵەكەت دووربخەیتەوە لە چەورییە تێرەكان كە لە چەندین خۆراكدا بە رێژەی بەرز هەن وەكو: كەرە، خۆراكی خێرا، مایۆنێز، قەیماغ و خامە، هەروەها چەورییە هایدرۆجینكراوەكان. هەروەها منداڵەكەت تا رادەیەكی زۆر دوور خەرەوە لەو خۆراكانەی كە شەكریان تێدەكرێت وەكو: نوشابە گازدارەكان، شەربەت و شیرەی میوەی دەستكرد، خواردنەوە وزەبەخشەكان، قەنادی و پاقلاوەكان، نوقڵ و چوكلێت، كاستەر. ئەم خۆراكانە سەرەڕای ئەوەی كە بە تێكڕایی بۆ تەندروستی خراپن، ددانەكانیش تووشی كلۆربوون دەكەن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه