❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فستق سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-12 11:31:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

فستق سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-343607d8c1.jpg
فستق سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینە
ئەوە گومانی تێدا نییە كە خواردنی فستق Pistachio سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە. هەوڵ بدە كە فستق بخەیتە ناو لیستی خۆراكتەوە. فستق سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتینی رووكییە كە لەگەڵ خۆراكێكی پڕ لە دانەوێڵە و سەوزە میوەدا دەكرێ كە جێگای پرۆتینی رووەكی بگرێتەوە. هەروەها فستق سەرچاوەی گەلێك خوێی كانزاییە وەكو: پۆتاسیۆم، كۆپەر، فۆسفۆر، مەگنسیۆم. فستق جگە لە كانزاكان گەلێك ڤیتامینیش لەخۆدەگرێت بە تایبەتی ڤیتامین B6. ئەو بڕە باشەی ریشاڵی خۆراكی كە لە فستقدایە، ئەو جۆرە ریشاڵەیە كە لە ئاودا دەتوێتەوە Soluble Fiber كە یارمەتی جوولەی كۆئەندامی هەرس دەدات و دەماپارێزێت لە بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆل و نەخۆشی شەكرە. فستق رێژەیەكی باش لە مادە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت بەتایبەتی مادە دژەئۆكسانە فینۆلیكەكان Phenolics كە بە بەرزترین رێژە لە فستقدا هەن. مادە فینۆلیكەكان دەمانپارێزن لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە. كارۆتینۆیدەكان Carotenoids جۆرێكی تری مادە دژەئۆكسانەكانن كە چاوەكانمان دەپارێزن لەو گۆڕانانەی كە هاوكات لەگەڵ بەساڵاچووندا روودەدەن و هەندێك جار دەبنە ئەگەری لەدەستدانی بینین. هەروەها فستق یەكێك لەو خۆراكانە كە رێژەیەكی بەرزی لە مادە ستیرۆلە رووەكییەكان Phytosterols تێدایە، كە لە چەندین لێكۆڵینەوەدا جەخت لەسەر سوودی ئەم مادانە كراوەتەوە كە رێژەی هەڵمژینی كۆلیستیرۆلی ناو خۆراك لە كۆئەندامی هەرسدا كەم دەكەنەوە، واتە دەرەنجام ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا دادەبەزێنن، بۆیە فستق لەو خۆراكانەیە كە بۆ پاراستنی دڵ سوودبەخشە، بۆ ئەم مەبەستە وا باشە كە 30 دانە فستق (كە دەكاتە نزیكەی 18گرام) دانە هەفتانە چوار جار بخورێت.


                                                                           gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net