❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-30 23:07:20

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

چەمکى هاوڕێیەتى و
نهێنییەکانى هەرزەکار و لاو

نووسینی : سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د                                                                                                   
    هاوڕێیەتى چەمکێکى کۆمەڵایەتییە، تایبەت نییە تەنها بە تەمەنێکى دیاریکراوەوە، بەڵکو مرۆڤ لە هەر قۆناغێکدا بێت جۆرێک لە هاوڕێیەتى پیادە دەکات، ئەمەش باشترین ئاماژەیە کە مرۆڤ بوونەوەرێکى کۆمەڵایەتییە و مەحاڵە بتوانێت بە تەنها و دوور لە کەسانى تر بژیت.
  بەڵام لەهەر قۆناغێک زیاتر، هاوڕێیەتى قۆناغى هەرزەکارى و لاویى جێگەى سەرنجە، چونە مرۆڤ (کچ و کوڕ) لەم قۆناغەدا لە بارێکى دەروونى و جەستەیى زۆر تایبەت  و ئاڵۆزدایە.
  رەنگە هەڵە نەبین گەر بڵێین: لە هەر کەسێک زیاتر ئەوەى پێویستى بە هاوڕێ و هاوخەم هەیە، هەرزەکار و لاوە، چونکە مرۆڤ لە قۆناغى منداڵیدا زۆر شت دەبێتە جێگرەوەى هاوڕێ بۆى، جگە لەمەش منداڵ زۆر درک بەوە ناکات کە هاوڕێیەتى ماناى چییە، ئەم شتێکى دەوێت کە یاری پێبکات و کاتى خۆى پێ بباتەسەر، هەرچى هەرزەکار و لاوە، تاکە کەس کە دەتوانێت لە کێشە و داخوازییەکانى بگات، هاوتەمەن و هاوڕێکانێتى.
  زۆرێک لە دایکان و باوکان گللەیی لە کوڕ و کچە هەرزەکارەکانیان دەکەن کە هیچ لە لاى ئەوان نادرکێنن و رازى دڵى خۆیان بۆ ئەمان ناکەنەوە. بەڵام هەقە گەورەکان (دایکان و باوکان) لەوە باش تێبگەن کە لەم مەسەلەیەدا کوڕ و کچە هەرزەکارەکانیان لەسەر هەقن، چونکە هەرگیز دایک و باوک بۆ کوڕ و کچى هەرزەکار ئەو سێبەرە نییە کە ئەمان بتوانن لە پەنایدا پشوویەکى دەروونى و عەقڵى بدەن.
هەرزەکارەکان لەبەر ئەوەى هاو(کێشە) و هاو(تەمەن)ن، هەربۆیە زوو دەبن بە هاوڕێی یەکترى، هاوڕێ بەو مانایەى کە لە زمان عەقڵى یەکترى باش تێدەگەن و دەزانن کێشەکانیان چییە…
  مرۆڤ لە تەمەنى هەزەکاریى و لاویدا لە هەر کەسێک زیاتر پێویستى بە کەسێکە گوێى لێبگرێت و ببێتە هاو(خەم)ى، هەرزەکاریش تەنها ئەو کەسەى خۆش دەوێت و دەتوانێت لەگەڵیدا هەڵبکات و پشتگیرى رایەکانى بکات، تەنانەت ئەگەر چەندە هەڵەش بێت.
هەرزەکار هەرگیز خۆشى بەچارەى کەسێکدا نایەتەوە کە دان بە رەوایى داخوازییەکانیدا نەنێت، حەزى لە کەسێک نییە کە لەسەر مەسەلەیەک سێ و دووى لەگەڵدا بکات.
  مرۆڤى هەرزەکار پێویستى بە کەسێکە کە بتوانێت لە لاى باسى گۆڕانکارییە جەستەیى و دەروونیى و سۆزدارییەکانى بکات. بە  هەمان شێوە کەسى گوێگریش لە کەسى قسەکەر زیاتر چێژ لەو باس و خواسانەوە وەردەگرێت و ئەمیش لە لاى خۆیەوە رازى دڵ و دەروونى خۆى بۆ هاوڕێ و هاوخەمەکەى دەکاتەوە. ئیدى لێرەوە شتێکى شاراوە لە نێوان ئەو هەرزەکارانەدا نامێنێت و بێ پەردە باس لە نهێنییەکانى یەکترى دەکەن و شتێک لە لایەن نامێنیـَەوە کە ناوى گرێى دەروونى بێت.
زۆربەى قەسە وباسەکانى کۆڕى هەرزەکارانیش، باسى رەگەزى بەرامبەرە، واتا کوڕان باسى کچان و کچانیش باسى کوڕان دەکەن. بۆ هەرزەکاران، هیچ لەم باسانە خۆشترنین و هەر هەر کۆتاییان نایەت.
کوڕ و کچ لە تەمەنى هەرزەکاریى و لاویدا، زۆر حەز بە هاوڕێیەتى یەکترى دەکەن، بەڵام بۆ هەریەکەیان زەحمەتە بتوانن رازى دڵ و نهێنى دەروون بۆ ئەویتریان بکەنەوە وەک لەوەى دەتوانن بۆ هاوڕێ  و هاورەگەزەکانیان بیکەنەوە.
رەنگە ئەمە لە کۆمەڵگەیەک بۆ کۆمەڵگەیەکى تر جیاوازى هەبێت، لە هەندێکدا کچ و کوڕ زووتر و ئاسانتر دەتوانن ببنە هاوڕێ و هاوخەمى یەکترى و لە هەندێکى تردا ئەمە قورسە، بەڵام لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا، هەرزەکار لەگەڵ هاوڕەگەزى خۆیدا زووتر دەتوانێت ببێت بە هاوڕێى، بەو مانایەى کە نهێنى خۆى لە لا بدرکێنێت….


سه‌رچاوه‌:::ده‌روناسی

تکایه‌ هاوڕێ جارێکی تر ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ بده‌/////////HeMn_1995

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-03 13:23:08

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
بۆ ئه‌و بابه‌ته‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-03 14:44:25

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

dastakanet xosh bet walla babataki zor ba suda her bardawam bit bo danani babati awha ba sud
her sarkawtu bit inshalla

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-07 14:33:27

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

ده‌ست خۆش هاووڕێ به‌ڕێزه‌کان سووپاس بۆبه‌شداری کردنتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-12 10:40:47

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

ده سته كانت خؤش بيت سه ركه وتوو بيت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن جاوجوانR (2009-12-12 10:45:04)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-12-12 18:39:37

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

سووپاس بۆ هه‌مووتان به‌ڕێزان گیانی من یه‌که‌م شت که‌نووسیوومه‌ سه‌رچاووه‌یه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ نووسراووه‌ بم به‌خشه‌ من بابه‌ت بڵاوناکه‌مه‌وه‌ بێ نووسینه‌وه‌ی سه‌رچاووه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-12-12 23:48:54

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

ده‌ست صــۆش بێ هاوڕێ گیان بابه‌تێکی جوان بــوو

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-12-14 14:55:52

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

N M A-1 سووپاس گیانی من چاووه‌که‌میت ده‌ست خۆش ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-01-05 00:03:25

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

dast xosh daryan gyan bra barezakam

Kurdzhin
http://i49.tinypic.com/29vo6fl.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-01-05 22:49:41

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو

سووپاس به‌ڕێزلیاده‌سته‌کانت خۆش باوانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net