.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سی جەی(ئەژی):دارین تاكو گۆرانیەكی نەبی بە كوردی ئعترافی پێ ناكەم
دوای ئەوەی لە بەرنامەی من جیاوازم هەردوو هونەرمەندی راپەر سی جەی و دی جەی توانیان پلەی سێیەم بە دەست بێنن ئێستاش بەردەوامن و توانیان لە ماوەیەكی زۆر كورت دا زۆرترین گوێ گر لە خۆیان كۆ بكەنەوە بۆیە بۆیە ماڵپەری ژیوار.نێت بە باشی زانی هونەرمەند سی جەی بەسەر بكاًتەوە بۆیە ئەم پرسیارەنەمان ئاراستەی كرد بە خۆشحاڵیەوە وەڵامی داینەوە.
* سی جەی كێیە؟
- ناوم ئەژی ڕەشید حسن ە لە دایكبوی شاری سلێمانیم موالیدم 1989 یە , هەر لە مناڵیەوە خولیای هونەر بووم . لە ساڵی 1999 دەستم كرد بەكاری هونەری سەرەتاش ئیشی كۆرساتم ئەكرد تا بومە عەزف كەمان لەچەند فیسڤاڵدا بەشداریم كردوە . وردە وردە لەسەر ئەم هونەرە نەمام چونكە كەمانچە مادوبونی ئەوێت ئەو كاتەش كەمن ئەم ئیشەم ئەكرد هونەری ڕاپ نەبوو , دواتر وردەوردە بیرم كردوە ئیش لە هونەری ڕاپ بكەم.
كەی هاتیە ناو دونیای هونەری ڕاپ؟
- لەساڵی 2005 گروپێكمان دامەزراند من و دی جەی بە ناوی (كەی جی ئار) , ئەم گروپە لە 13 ئەندام پێك هاتبوو شەش زمانیش لەم گروپەدا هەبوو تەنها من و دی جەی ڕاپی كوردیمان ئەوت لەم گروپەدا , ئێمە هەر لەسەر زمانی خۆمان سوربوین ئەو كاتە خەڵك %95 گوێی لە ئێمە دەگرت هەتا كوردیەكە هەبوو گوێی لە ئەوروپیەكە نەدەگرت 3 كۆنسێرتمان كردبوو . دواتر من و دی جەی جیابوینەوە گروپێكمان دامەزراند لە ساڵی 2007 بەناوی ( كوردیش ڕاپێر) ئەو گروپەی ئێستا هەمانە كرنسێرتێكیشمان كرد جمورێكی زۆرمان هەبوو لەژێر ناو نیشانی كوردستانی ئازدا, دواتر وردە وردە بیرمان كردوە كە گۆرانكاری لە گروپەكەدا بكەین ئیتر لەدوای ئەمە كچمان خستە گروپەكەوە ئەوەبو لە سالی 2007 كچمان خستە ناو گروپەكە واتا تۆزێك فراوامان كرد .ئێمە كچمان ئەخستە گروپەكەوە هاوكاریمان ئەكردن تا ناویا دەرئەكرد لەدوای ئەوە ڕەوانمان ئەكردن وپێمان ئەوتن خۆتان ئیش بكەن بەس ئێستا كچ لە گروپەكەدا نەماوە . ئەوەی مانەوە بەس من و دی جەی بوین ئەو كۆنسێرتانەی كردوومانن سەركەوتنێكی گەورەمان بەدەستهێنا كە 1200 بۆ 1300 بلیت فرۆشراوە لە كۆنسێۆتەكەدا.
بەڕای تۆ هونەری كوردی تاچەند گرنی داوە بە ڕاپ؟
- پێم وایە لە ئێستادا تا ڕادەیەكی باش گرنگی پێئەدرێت وە زۆربەی هونەرمەندان گوێیان داوەتە هونەرێكی تازە خەریكی پۆپ و لەگەڵ ئەوەیا گۆارنی ئەڵێن ڕاپی تێ ئەكەن ئەزانن تازەگەریەكە ئەبێ بكرێت, ڕاپیش ئەوە نیە لەسەر ریتمێك بڕۆی ڕاپ ئەوەیە بتوانیت هونەریەن بیری لێبكەیتەوە ئەگەر هونەریەن بیری لێنەكەیتەوە ئەوا بڕوا ناكام هیچ كەسێك تێیدا سەركەوتو بێت.
چ جیاوازیەك هەیە لەنێوان هونەری كوردی و هونەری ڕاپدا؟
- جیاوازیەكی زۆر هەیە جیاوازیەكەش ئەوەیە تۆ كاتێك گوێ لە گۆرانی هەڵپەركێ ئەگری بۆ ئەوەی هەڵپەری یان گوێ لە گۆرانیەكی خاو دەگری یان گۆرانیەكی خۆشەویستی خەمێكی تێدایە ئەوەی ئێمەش دانسیە تۆزێك ئیقاعی دانسی لەسەرە لەگەل ئەوەشە ئێمە هێناومانەتەوە سەر ریتمێكی كوردی وە ئێمە شێوازی (ئار ئێم بی ) ئەڵێین.
سی جەی (ئەژی ) دی جەی (سورێن ) ی چۆن ناسی ؟
- هەر لەمناڵیەوە پێكەوە بوین ئەوكات من عەزف كەمان بووم ئەویش عەزف گیتار بوو.
ناوی سی جەی و دی جەی لە چیەوە هاتوە ؟
-دوناوی ئاساییە.
هیچ نهێنیەك لەم دو ناوەدا هەیە؟
-بەڵی نهێنیەكی تێدایە جارێ ئاشكرامان نەكردوە بەس پیتی سەرەتایەكەیان ناوی كەسێكە جارێ ئەوەنە.
لەم داوایانەدا چی ئێوەی بە خەڵك ناساند؟
- بە پلەی یەكەم ئیشەكانی خۆمان وە ئەگەر ئیشێكی باش نەكەیت بچیتە بەرنامەیەكی ئەمەریكیش كەس ناو ناسێت ڕاستە من جیاوازم تا ڕادەیەكی زۆر ئێمەی بە خەڵك ناساند بەڵام لەگەڵ ئەمەشا بە ئیشەكانی خۆمان گەشتینە فیناڵ واتا ئێشتا هیچ ڕاپەرێك نەگەیشتۆتە فینال
ئهتوانیت کهمێک لهسهر ئهلبومهکهتان بدوێیت؟
- سی دیەكە لە 9 تراك پێكهاتوە تێكست و مۆسیقا و هەموو شتەكانی هی خۆمانن سی دیەكەش ناوی (هەپی بێرسدەی) یە , من خۆم وەك گویگرێك گوێی لێبگرم ئیشێكی زۆر پرۆفیشنال لە هەر 9 تراكەكە كراوە هیلاكیەكی زۆری پێوە دیارە ئینشەڵا نەتیجەیەكی باشی ئەبێت.
چەند كەس بەشداریان كردوە لەم سی دیە دا؟
- بەپلەی یەكەم خۆم و دی جەی بەشداریمان كردوە تیایە بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ كوردۆز بەشداریمان كردوە و زۆربەی مۆسیقاكانی دابەش كردوە بەڕاستی من وەك خۆم زۆر دەنگیم بەدڵە , ڕاپەرێكی كەشمان لەگەڵە باوان ی ناوە گەنجێكی تازە پێگەیشتوە و زۆر سەركەوتوە.
هیچ لەم تراكانە كلیپ ئەكەن؟
-بەڵێ لە بەرنامەمەندایە دوای بڵاو بونەوەی سی دیەكە.
زیاتر چ جۆرە هۆنراوەیەك هەڵ ئەبژێرن بۆ ڕاپەكانتان؟
-خۆشەویستی.
بەڕای تۆ دارین زانیار هونەرمەندێكی چۆنە؟!
- كەسێكی زۆر سەركەوتوە من كەسێكی ئەمەنە شارەزانیم وەكو لیژنەیەك قسەی لەسەر بكەم بەڵام تاكو گۆرانیەكی نەبی بە كوردی ئعترافی پێ ناكەم .
ڕات چیە بەرامبەر كەناڵەكەكانی ڕاگەیاندن؟
- كوردسات و كوردستان تی ڤی هیچ پەیوەندیەكیان پێوەی نیە , ئایا ناشیرین یا بە ناهونەری ئەزانن ؟.بەڵام زاگرۆس یەكێكە لە كەناڵە باشەكان وە ئەم كۆڕەكەی ئێستای دوای سەردەمی كاك هەلكەوت زاهیر كە كاك ئارامۆو ئەڤین خان بەڕێوەی دەبەن لەگەڵ كەناڵ 4 پێشبینی ئەكەم كەناڵی باش دەربچن و لە هەموو كەناڵە كوردیەكانی تر باشتر بن.
چ یادگاریەكی خۆشت لە بەرنامەی من جیاوازم بەجێهێشت؟
- لە بەرنامەی فینال كە كاك گەیلان گریا كاك هیواش وتی ئەو برادەرەم بینی زۆر بێتاقەت دیار بوو وتی منیش زۆرم پێناخۆش بوو لەهەمان كاتیشدا كە كاك هیوا نابینێت ئەو برادەرەی چۆن بینی ئەم یادگاریە زۆر خۆش بوو بەلامەوە ڕێزیشم هەیە بۆ هەمویان.
هاوڕێی كچت زۆرترە یان كوڕ ؟
- هاوڕێ بە عام زۆرە بەس بۆ كوڕ زۆر كەمە هەر دوو هاوڕێی كوڕم هەیە .
واتا هاوڕێی كچت زۆرترە ؟
- (بەپێكەنینەوە) بەڵی.
خۆشەویستت هەیە ؟
- نەخێر نیمە,جارێ بیرشی لێناكەمەوە چونكە كاری لەوە گرنگترم لەپێشە.
خۆشترین خواردن بەلای تۆوە؟
-خۆشترین خوارد بەلای منەوە خواردنێكی ئیتاڵیە بە ناوی جیرۆس.
ئەی لە خواردنە كوردیەكان؟
یاپراغ بایی هەمویەتی.- (بەپێكەنینەوە)
بە چ گۆرای بێژێك سەرسامیت؟
- زەكریا عەبدوڵا و نەرمان بابان.
خۆشترین و ناخۆشترین ڕۆژت چی بوو؟
-خۆشترین ڕۆژم ئەم ڕۆژە بوو كە چومە فیناڵی بەرنامەی من جیازام وە ناخۆشترین ڕۆژم ئەو ڕۆژە بوو كە چوم بۆ ئەوروپا.
جگە لە كاری هونەری ئارەزوی چی ترت هەیە؟
-ئارەزوی وەرزشم هەیە
ئارەزوی چ یاریەكت هەیە لە وەرزشدا؟
-باسكە و تێنسی سەرزەوی
هاندەری چ هەڵبژاردە و چ یانەیەكیت؟
-هاندەری هەڵبژاردەی بەڕازیلم لەیانەكانیش هاندەری ڕیاڵ مەدریدم.
بەكورتی :-
ڕاپ ؟
-بەشێكە لە ژیان
كچ؟
-هەوێنی جوانیە
دایك؟
-ئارامی و سۆز و خۆشەویستیە
خۆشەویستی؟
-وشەیەكی زۆر پیرۆزە لەلای من.
كورستان؟
-وڵاتەكەم
هاوڕێ؟
-پێویستیەكی ژیانە
موبایل؟
-لەسەر ئێشەكانی ژیانە هەم پێویستی ژیانە.
هونەر؟
-مرۆڤ خۆی تیادا ئەدۆزێتەوە.
دوا وتەت؟
- من ڕاپ ناڵێم بەڵكو هونەرێكی تازەی كوردی ئەلێم ئەتوانم بڵێم لە دروستبونی خۆم ئیتر زۆر سوپاس سەركەوتوبن.
zhiwar

لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت بوئاماده كردنى ئه م بابه ته
ھیوای بەرداوامیت بۆ دەخوازم ...سه ركه وتوبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه







dastt xosh gwli mn bo am babata hewae sar kawtn bo dj cj


لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakantan hawreian hiway sarkawtn
لهسهر هێڵ نییه







Dasst xoshhhhhhhhhhhhh alla allllaaaaaaaaaa Cjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjj1:)

لهسهر هێڵ نییه




ddastakant xosh bo am babata barasty wshakany zor sarnj rakezha dast xosh
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
