❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-14 12:04:46

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5df40358fa.jpg
چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وڕك گرتنی منداڵان دا بكه‌ین؟
وڕكگرتن لای زۆرێك له‌و منداڵانه‌ به‌دیده‌كرێت كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان دوو بۆ چوار ساڵاندایه

هه‌ندێجار نه‌خۆشییه‌كی پێشینه‌ی هه‌یه‌، له‌و ساته‌دا منداڵ خواسته‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌بینین به‌توندی هاوار ده‌كات و ده‌گری و خۆی ده‌دات به‌ زه‌ویداو هه‌ندێ جاریش له‌توڕه‌ییدا سه‌ری خۆی ده‌كێشێت به‌م شت و ئه‌و شت دا.

•له‌م بارودۆخه‌دا چی بكه‌ین؟

به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ پێش چاوی خه‌ڵكیدا ڕووبدات یاخود له‌شوێنێكی گشتیدا، منداڵ داوای شیرینی یان ئایس كریم ده‌كات له‌ سوپه‌ر ماركێتێك یان له‌ بازاڕیِكی گشتی دا.... له‌كاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خواسته‌كانی له‌لایه‌ن كه‌سانییه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ هاوار كردن.

به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارنه‌بوونیان، ده‌بینین كه‌سوكاری خواسته‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بێت و سه‌رنجی خه‌ڵكیش له‌ خۆیان دوور بخه‌نه‌وه‌.

•چۆن كۆنترۆڵی وڕك گرتن ده‌كه‌ین؟

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ ئاكارییه‌كانی منداڵان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی منداڵ له‌ كاتی هاواركردن و پێدانی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ڕه‌وشته‌دا، منداڵ جارێك ئه‌مه‌ ده‌كات و ده‌بێته‌ خوویه‌ك لای. دواتر فێرده‌بێت كه‌ ئاسانترین ڕێگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بریتییه‌ له‌ هاوار كردن و توڕه‌یی.

•چی بكه‌ین؟

1-ئارام به‌و هه‌ڵمه‌چۆ ... ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێكی گشتیت شه‌رمه‌زار مه‌به‌ . له‌ یادت بێت هه‌موو خه‌ڵكان خاوه‌نی منداڵن و شتگه‌لێكی له‌و جۆره‌ له‌وانیش ڕوو ده‌دات.

2-گرنگی به‌و په‌یامه‌ بده‌ كه‌ ده‌ته‌وێت بیگه‌یه‌نیته‌ منداڵه‌كه‌ت ، ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی هاواره‌كه‌ت هیچ گرنگی دان و توڕه‌یی منی لێ ناكه‌وێته‌وه‌ و نابێته‌ هۆی به‌ده‌ست هێنانی خواسته‌كه‌ت.

3-له‌ یادت بێت توڕه‌ نه‌بیت و مشتومڕ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ئه‌نجام نه‌ده‌یت له‌ باره‌ی توڕه‌بوونی ئه‌وه‌وه‌.

4-به‌ته‌واوی هاواركردنه‌كه‌ فه‌رامۆش بكه‌ و هه‌وڵ بده‌ نیشانی بده‌یت تۆ سه‌رقاڵیت به‌ شتێكی دیكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌ڕووی دا هه‌ڵشاخایت ، ئه‌وا گوێت له‌و نه‌گرتووه‌ و به‌مه‌ش ماف به‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت گرنگی به‌ڕه‌فتاری پێشووی بدات كه‌ ئه‌مه‌ش دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری پێشووی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

5-ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ وڕكگرتن و توڕه‌یی وازی هێنا ، ئه‌م هه‌له‌ بقۆزه‌وه‌و گرنگی پێ بده‌ و نیشانی بده‌ كه‌ تۆ ئێستا زۆر خۆشحاڵیت چونكه‌ ئه‌و هاوار ناكات... بۆی ڕوونبكه‌وه‌ چۆن ڕه‌فتار بكات تاكو ئه‌و شته‌ی چنگ بكه‌وێت كه‌ ده‌یه‌وێت.

بۆنموونه‌: پێویسته‌ خواردن بخوات ئینجا شیرینی، ئه‌و هۆكاره‌ی ئاسته‌نگه‌ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی خواستی ئه‌و بریتییه‌ له‌وه‌ی پێی ده‌ووترێت (مه‌ترسیدار) كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ كاری منداڵ نایه‌ت .

6-ئه‌گه‌ر تۆ لاوازیت له‌ به‌رامبه‌ر وڕك گرتنی منداڵه‌كه‌ت له‌ پێش چاوی خه‌ڵكیدا، ئه‌وا دووربه‌ له‌بردنی منداڵه‌كه‌ت بۆ سوپه‌رماركێت، بازاڕ یان چێشتخانه‌ تاكو ماوه‌ی مه‌شقپێكردنه‌كه‌ كۆتایی دێت و ئارامی یه‌كی زیاتر دێته‌ ئاراوه‌.

7-ئه‌وه‌ش جێگه‌ی بایه‌خه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و ساته‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ وڕك ده‌گرێت، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ گریان بكات سه‌رنجی بۆلای شتێكی سه‌رنجڕاكێش به‌ریت له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌. بۆ نموونه‌: هێمایه‌كی سور ، وێنه‌یه‌كی خه‌نده‌ ئامێز، یاخود یاری یه‌كی په‌سه‌ند كراو ...

له‌ كۆتایی دا له‌ یادت بێت خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك جار به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ فێر بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاواری كرد و گریا ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان پێدا كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌وا ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی جارێكی دی به‌رده‌وام ده‌بێت.


                                                                                                                                              سه‌رچاوه‌  shafaaq

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-16 21:55:04

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ نامۆ بابه‌تێکی زۆۆر به‌سوده‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ڕێزم

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-19 12:26:11

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

ده‌ستی تۆش خۆش تینا گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوام وایه‌ به‌ڕێزت سودمه‌ند بوبێتی هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ ئاسوده‌ بیت به‌ڕێزم،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-19 13:40:05

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

بابه‌تێکی زۆۆر به‌سوده‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ڕێزم

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-02-26 12:30:04

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

هیوام وایه‌ سودمه‌ند بوبێتی به‌رێزم سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌ خوازم له‌ ئاسوده‌یدا بیت گیان،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-03-01 19:05:32

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE7

Re: وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

dast xosh barasty babateky baswda

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-03-19 20:30:39

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

ده‌ستی  تۆش خۆش هاوڕێ گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوام وایه‌ سودمه‌ند بوبێتی سه‌رکه‌وتوبیت له‌ کاره‌کانتدا ئه‌زیزم هیوای له‌ش ساخی و به‌ خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم  هه‌میشه‌ له‌ ئاسوده‌یدابیت کاتت گـــــوڵ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net