.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كۆمه‌ڵێك بۆچوونی هه‌ڵه ده‌رباره‌ی تووڕه‌بوون هه‌یه و زۆركه‌س كاری پێده‌كه‌ن و له
ئه‌نجامی ئه‌و بۆچوونه نازانستیانه‌وه تووشی گرفتی زۆربوون، له گرنگترین بۆچوونه هه‌ڵه‌كانیش ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
1- تووڕه‌بوون بۆماوه‌ییه:
زۆركه‌س واده‌زانێ تووڕه‌بوون بۆماوه‌ییه و له باب و باپیرانه‌وه بۆمان ده‌گوازرێته‌وه و ئێمه ناتوانین هیچ شتێك بكه‌ین، بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ئێمه چووینه‌ته‌وه سه‌ر باب و باپیرانمان و ئه‌وانیش هه‌روا تووڕه و عه‌سه‌بی بوون، یان ده‌ڵێن تووڕه‌یی وه‌ك برسێتی و خه‌وو بۆماوه‌ییه و هه‌ر له كاتی له‌دایكبوونه‌وه له‌ته‌كی مرۆڤدایه. له ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌ڕۆن و ده‌ڵێن شێواز و چۆنێتی گوزارشتكردن له تووڕه‌ییش هه‌ر بۆماوه‌ییه و له ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنتڕۆڵی مرۆڤدا نییه.له ڕاستیدا هیچ له‌وانه ڕاست نییه و بنه‌مای زانستی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شێوازی ده‌ربڕینی تووڕه‌بوون یان له‌یه‌كچوونی تووڕه‌بوونی منداڵ و دایك و باوك بۆ ژینگه و فێربوون ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك بۆماوه. واته كاتێك دایك و باوك له به‌رچاوی منداڵه‌كانیان تووڕه ده‌بن و ئه‌و تووڕهبوونهشیان به جنێو‌و قسه‌ی ناشیرین یان لێدان و سووكایه‌تی پێكردنی كه‌سانی تر ده‌رده‌بڕن، ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌ك منداڵه‌كانیشیان له ڕێگای لاسایكردنه‌وه و چاولێكه‌رییه‌وه فێری هه‌مان ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی دایك و باوكیان ده‌بن و ئه‌مانیش هه‌رچ كاتێك تووڕه بوون ئه‌وا وه‌ك دایك و باوكیان په‌نا بۆ جنێو‌و قسه‌ی ناشیرین یان لێدان و سووكایه‌تی پێكردنی كه‌سانی چوارده‌وریان ده‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و جۆره ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌یان بینیوه‌و وا ده‌زانن كه ده‌بێت له كاتی تووڕه‌بوون به ئه‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بكه‌یت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایك و باوكیان له‌كاتی تووڕه‌بوون په‌نایان بۆ بێده‌نگی و شێوازی تر ببردایه ئه‌وكاته منداڵه‌كانیشیان هه‌ر به ئه‌و شێوازه گوزارشتیان له تووڕهبوونهكانیان ده‌كرد، واته ئه‌و لێكچوونه‌ی نێوان منداڵ و دایك و باوكیان بۆ فێربون و ئه‌و ژینگه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و منداڵانه تیایدا په‌روه‌رده بوون نه‌ك بۆماوه. به‌ڵام كاتێك باوك و دایك و كه‌سانی چوارده‌وری منداڵ له كاتی تووڕه‌بووندا له جیاتی توندوتیژی و شه‌ڕ و هات و هاوار په‌نا بۆ گفتوگۆ و دیالۆك و لێكتێگه‌یشتن و دانووستان ده‌به‌ن و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌و گرفتانه ده‌كه‌ن كه بوونه‌ته مایه‌ی تووڕه‌بوون، ئه‌وكاته ئه‌و دایك و باوكانه ده‌بن به نموونه و پێشه‌نگی جوان بۆ منداڵه‌كانیان و له داهاتووش منداڵه‌كانیان وه‌ك باوك و دایكیان له ڕێگای دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن و په‌نا بۆ توندوتیژی و شه‌ڕ و ناخۆشی نابه‌ن.ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی و گه‌شبینیه، له تونادا هه‌یه كه شێوازه هه‌ڵه‌كان بۆ شێوازی گونجاو و دروست بگۆڕدرێ، واته كاتێك هه‌ندێك كه‌س له ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه و لاسایكردنه‌وه‌ی نموونه و پێشه‌نگی شه‌ڕانگێزه‌وه فێری ڕه‌فتار و شێوازی نادروست و توندوتیژ بوون، ئه‌وا ده‌كرێت له ڕێگای ڕاهێنان و دووباره فێركردنه‌وه له ئه‌و شێوازه شهڕخوازییانه ڕزگار بكرێن و له جیاتی ئه‌وه فێری ڕه‌فتار و شێوازی دروست بكرێن تا له ڕێگایانه‌وه گوزارشت له تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونه‌كانیان بكه‌ن كه به‌پێی پێوه‌ر و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت و مرۆڤ نه‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ و داموده‌زگاكانی.
2- به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی یه‌كسه‌ر تووڕه‌بوون ده‌بێته هۆی توندوتیژی و شه‌ڕخوازی:
ئه‌مه‌ش بۆچوونێكی تری هه‌ڵه‌یه و مه‌رج نییه هه‌موو كات تووڕه‌بوون ببێته هۆی توندوتیژی و شه‌ڕخوازی، به‌ڵكو له توانای مرۆڤدا هه‌یه كه كۆنترۆڵی خۆی بكات و به‌سه‌ر تووڕه‌بوون و ههڵچوونهكانیدا زاڵ ببێت و به شێوازێكی عاقڵانه و سه‌رده‌میانه گوزارشت له هه‌ڵچوون و تووڕه‌ییه‌كانی بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازاری كه‌س بدات یان توندوتیژی به‌كاربهێنێ. بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستی به ڕاهێنان و فێربوونی شێوازه جۆراوجۆره‌كانی گوزارشتكردن له تووڕه‌بوون هه‌یه.
3 - پێویسته مرۆڤ توندوتیژ و شه‌ڕانی بێت تاوه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ به ده‌ستی بهێنێ:
بێگومان ئه‌م بۆچوونه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه و ده‌بێت هه‌موو كه‌س جیاوازی له‌نێوان توندوتیژی و شه‌ڕخوازی له‌لایه‌ك و وه‌رگرتنی مافه‌كان له‌لایه‌كی تر بكات، واته شه‌ڕخوازی مانای ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ماف و ئازادی و سه‌رمایه‌ی كه‌سانی تره سه‌ڕای له‌ناوبردنیان و ئازاردانیان و تێكدانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دروستكردنی كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه بێگومان به زیانی هه‌موو لایه‌ك ته‌واو ده‌بێت و هیچ كه‌س قازانج ناكات، به‌ڵام وه‌رگرتنی مافاكان و پارێزگاریكردن لێیان شتێكی تره‌و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت له ڕێگای گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن و یاساوه به مافه‌كانی خۆی بگات به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ توندوتیژی و شه‌ڕخوازی به‌رێت.
جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان توندوتیژی و ده‌ستكه‌وتنی مافه‌كان هه‌یه، واته مرۆڤ ده‌توانێت مافه‌كانی خۆی ده‌ست بكه‌وێت و گوزارشت له تووڕه‌بوون و ناڕه‌زاییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌كه‌س بگه‌یه‌نێت و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش تێكبدات، یان پێشێلی پێوه‌رو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان بكات. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه به‌رده‌وام فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده به ئه‌و ئاڕاسته‌یه بێت كه هه‌موو كه‌س مافه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه نه‌ك له ڕێگای ئازاردانی كه‌سانی تر‌و زه‌وتكردنی مافه‌كانیان.
4- به‌رده‌وام گوزارشتكردن له تووڕه‌بوون و ده‌ربڕینی كارێكی دروسته:
هه‌موو ده‌روونزانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ده‌بێت له‌كاتی گونجاو‌دا گوزارشت له هه‌ڵچوونه‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه كۆنهبنهوهو دواتر له پڕێكدا بته‌قنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه ده‌بێت به‌رده‌وام له كاتی گونجاو و نه‌گونجاودا گوزارشت له تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونه‌كان بكرێت، به‌ڵكو هه‌ندێكجار پێویست به ئه‌وه ده‌كات كه مرۆڤ دان به خۆیدا بگرێت و به ئاسانی تووڕه نه‌بێت، چونكه له ئه‌و كاتانه‌دا ئه‌و تووڕه‌بوونه زیانی زۆری ده‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت له ئه‌و كاتانه‌دا به ئارام بین و چاوه‌ڕوانی كاتی گونجاو بكه‌ین و دواتر گوزارشت له ئه‌و تووڕهبوونهمان بكه‌ین.
د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌جه‌تانی
سه‌رچاوه shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه