❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند پرسیارو وڵامێکی وه‌رزشی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-13 11:48:05

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

چه‌ند پرسیارو وڵامێکی وه‌رزشی

1_ یه‌که‌م یاری کۆتای جامی جیهانی که‌ به‌ لێدانی سزا کۆتای هات ساڵی چه‌ند بوو؟
وه‌ڵام : له‌ ساڵی 1994 بوو .
2_ ئه‌و یاریزانه‌ کێ یه‌ که‌ ناوێرێت سواری فرۆکه‌ بێت و ته‌نها به‌ ئۆتۆمبێل هاتووچۆ ده‌کات ؟
وه‌ڵام : یاریزانی هۆله‌ندی تۆپی پێ ( دیسنیس دێرکامب )
3_ دوا پاڵه‌وانی جامی تۆپی ده‌ست چ ده‌وڵه‌تێک بوو ؟
وه‌ڵام : ( فرنسا ) .
4_ ئه‌و وه‌رزشکاره‌ی له‌ ئه‌وروپا به‌ باشترین وه‌رزشکاری ئه‌وروپا له‌ ساڵی ( 2002) دانرا کێ بوو ؟
وه‌ڵام : ( مایکل شوماخه‌ر ) بوو .
5_ یه‌که‌م خولی یاریه‌کانی ئاسیا ساڵی چه‌ند ئه‌نجام درا ؟
وه‌ڵام : له‌ ساڵی ( 1951) .
6_یه‌که‌م کارتی زه‌رد له‌ مۆندیالی ساڵی (2002) به‌ کام یاریزان درا ؟
وه‌ڵام : به‌ ( ئیما نویل پوتی ) درا .
7_ له‌ چ یاریه‌کی وه‌رزشی ئه‌وه‌ی ده‌یباته‌وه‌ ده‌چێته‌ دواوه‌ ؟
وه‌ڵام : یاری ( ڕاکێشانی گوریس) .
8_ له‌ چ ساڵێکدا بۆ یه‌که‌م جار یاریه‌کانی جامی جیهانی له‌ رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ ؟
وه‌ڵام : ساڵی ( 1954 ) .
9_ ( ئه‌ندرێس ئیسکۆ بار)یاری زانی کام هه‌ڵبژارده‌ بوو که‌ له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ کوژرا ؟
وه‌ڵام :یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ( کۆلۆمبیا ) بوو .
10_ چ یاریزانێک زۆرترین گۆلی له‌ مێژووی مۆندیال تۆمار کردووه‌ ناوی چی یه‌ ؟
وه‌ڵام : یاریزان ( گێرد مۆلر ) که‌ به‌ دوو مۆندیال ( 14 ) گۆڵی کرد ، له‌ ساڵی ( 1970 ) ( 10 ) گۆڵ و له‌ ساڵی ( 1974 ) ( 4 ) گۆڵی کرد .
11_ یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی ( ماڕادۆنا ) به‌ ده‌ست گۆڵی له‌ چ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک تۆمار کرد ؟
وه‌ڵام : له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ( ئینگلته‌ڕا ) ی کرد .
12_ چ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌ مۆندیالی ( 2002 ) خانه‌ی سێیه‌می به‌ ده‌ست هێنا ؟
وه‌ڵام : هه‌ڵبژارده‌ی ( تورکیا ) بوو .
13_ کێ یاری تۆپی ده‌ستی داهێناو له‌ چ ساڵێکدا بوو ؟
وه‌ڵام : یاریزانی ئه‌مریکی ( مۆریان ) بوو وه‌ له‌ ساڵی ( 1914 ) دایهێناوه‌ .
14_ سه‌رهه‌ڵدانی یاری ( ماڕه‌سۆن ) بۆ چ ووڵاتێک ده‌گه‌رێته‌وه‌ ؟
وه‌ڵام : بۆ ووڵاتی ( یۆنان ) ده‌گه‌رێته‌وه‌ .
15_ باشترین یاریزانی گۆڕه‌پانی و مه‌یدان جیهان له‌ ساڵی ( 1998 ) کێ بوو ؟
وه‌ڵام : یاریزانی ( سێ بازی ) ئینگلیزی ( جوناثان ئیدوارد ) بوو .
16_چه‌ند ووڵاتی ئیسلامی له‌ مۆندیالی ( 2002 ) به‌شدار بوو ؟
وه‌ڵام : چوار ووڵات بوون ئه‌ویش ( 1_سنیغال . 2_سعودیه‌ . 3_تونس . 4_ تورکیا ) .
17_ سه‌رۆکی پێشووی ( فیفا ) ناوی چی بوو ؟
وه‌ڵام : ناوی ( جواو هاڤیلانج ) بوو .
18_ نازناوی (ئیمبراتۆڕی یاریگه‌ هی چ یاریزانێکه‌ ) ؟
وه‌ڵام : هی یاریزانی پێشووی ئه‌ڵمانی ( فڕانس پیکینپاوه‌ره‌ ) .
19_ ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی له‌ ڕاکردنی ( 110) مه‌تریدا داده‌نرێ به‌رزیه‌که‌ی چه‌نده‌ ؟
وه‌ڵام : به‌رزی ئه‌م به‌ربه‌سته‌ ( 1،6م) ه‌ .

قه‌ڵادزێ

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-14 14:31:10

nahro 9
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2013-11-14
په‌یامه‌كان: 463
WindowsXPFirefox

Re: چه‌ند پرسیارو وڵامێکی وه‌رزشی

ده‌ست خۆش به‌رێز

به‌ڵام رۆناڵدۆی به‌رازیلی زۆرترین گۆڵی له‌ جامی جیهانی (مۆندیال) دا تۆمارکردووه‌ نه‌وه‌ک گێرد مۆله‌ر ..
زانیاریم له‌سه‌ر گێرد مۆله‌ر نیه‌ که‌ چه‌نده‌گۆڵی تۆمارکردووه‌ ..
به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه‌ رۆناڵدۆی به‌رزایلی زۆرترین گۆڵی تۆمار کردووه‌ که‌ 15 گۆڵه‌ و که‌س نه‌ گیشتۆته‌ ئه‌م ژماره‌یه‌

دووباره‌ ده‌ست خۆش ،، .. بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-14 15:04:10

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند پرسیارو وڵامێکی وه‌رزشی

ده‌ست خۆش کاکه‌ سوورێنی گووڵ هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت باوانم

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net