.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















هەستكردن بە چێژی ناخۆش لە دەمدا
هەستكردن بە چێژێكی تاڵ لە دەمدا حاڵەتێكی باوە، كە گەلێك جار بۆنی دەمیش هاوكات لەگەڵیدا ناخۆش دەبێت. هەندێك جاریش هەستكردن بە چێژێكی میتاڵی Taste Metalic وەكو (تام سارد) بەدی دەكرێت. هۆكاری تامی ترش لە دەمدا روودەدات لەبەر گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە(ترشی هایدرۆكلۆریك) بۆ ناو سوورێنچك و قوڕگ و دەم. هەروەها كولبوونی دەم ئەم گرفتە پەیدا دەكات، كولبوونی دەم گەلێك هۆكاری لە پاڵە وەكو: سووتانی ناوپۆشی دەم لەبەر خواردن و خواردنەوەی گەرم، پاك رانەگرتنی دەم و ددان، بەكارهێنانی فڵچەی ددان بە ناڕێكی كە ببێتە ئەگەری برینی بچووك لە پوك یان زمان یان ناوپۆشی دەم، كەمی ڤیتامین و كەمی كانزاكان، قەیرانە دەروونییەكان. هۆیەكانی تری چێژی ناخۆش لە دەمدا بریتین لە: هەوكردنی پشتەوەی زمان و دەم و قوڕگ بە تایبەتی هەوكردن بە كەڕووی كاندیدا (مۆنیلیا) كە زیاتر لەو كەسانەدا روودەدات كە بەرگری لەشیان كەمە وەكو منداڵ و پیرەكان و نەخۆشانی شەكرە و تووشبووان بە ئایدز یان شێرپەنجە. زۆر جار دەرمانی ددانسازی و هەندێك دەرمانی تری وەكو فلاجیل چێژی دەم ناخۆش دەكەن. پەستییەكی توند و قووڵ، خەمۆكی دەبنە ئەگەری گۆڕان لە ناوپۆشی دەمدا بەتایبەتی گۆڕان لە رێژەی دەردانی لیكدا. وشكبوونی دەم لەبەر هەر هۆكارێك دەبێتە ئەگەری هەر دوو بۆنی ناخۆش و چێژی ناخۆش لە دەمدا، هۆكارەكانی وشكبوونی دەمیش بریتین لە: كەم خواردنەوەی شلە و ئاو، وەرزشكردن، زۆر قسەكردن، هەناسەوەرگرتن بە دەم، پرخە، بەكارهێنانی هەندێك دەرمان وەكو دەرمانەكانی سك ئێشە و هەستەوەری، گرفتە دەروونییەكان، نەخۆشی لە گلاندەكانی لیكدا. چارەسەركردنی ئەم گرفتە بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆیەكەی ئەنجام دەدرێت، لە ماڵەوە دەكرێت هەر جۆرێكی غەرغەرە یان شووشتنی دەم Mouth Wash بە گیراوەی دژەمیكرۆب ئەنجام بدرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه