.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان ده‌گێڕنه‌وه كه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دار و پیاوماقوڵێكی كورد به‌ناوی حه‌مدی پاشا بابان له ساڵی 1908 دا هاتووه‌ته عیراقه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر ده‌گێڕنه‌وه، كه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل له ساڵی 1905 دا له‌شاری حه‌له‌ب له باكوری سوریاوه هاتووه‌ته‌وه عیراقه‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌وه نه‌زانراوه، جگه‌له‌وه‌ی به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان كه جۆری ئۆتۆمبێله‌كه (ئۆڵدزمۆبیل) بووه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی حه‌مدی پاشا بابان بووبێت كه له‌ساڵی 1908 دا هاتووه‌ته‌وه عیراقه‌وه.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه د. عه‌لی ئه‌لوه‌ردی لێكۆڵه‌ری گه‌وره‌ی عیراق سه‌باره‌ت به مێژووی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ عیراق و دروستبوونی هێڵی گواستنه‌وه ده‌ڵێت: یه‌كه‌م بازرگانی یه‌هودی كه ناوی (میشعه‌ل) بوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی له‌نێوان به‌غدا و باقوبه‌دا دامه‌زراندووه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه له‌و هێڵه‌دا كاریان كردووه له جۆری بارهه‌ڵگر بوون، له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له عیراقدا بوون له 12 ئۆتۆمبێل كه‌متر بوون، هه‌روه‌ها رێژه‌ی خێرایی رێپێدراو له‌ناوی شاره‌كاندا 15 كیلۆمه‌تر بووه له سه‌عاتێكدا و رێژه‌ی خێرایش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا 25 كیلۆمه‌تر بووه، كه ئه‌وپه‌ڕی خێرایی بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
هه‌روه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌دا مۆڵه‌تی لێخوڕین نه‌بووه، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی یاسای هاتووچۆ له‌ساڵانی سییه‌كاندا، مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌رچوو.
یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل كه هاتووه‌ته‌وه عیراقه‌وه
گالیسكه.. یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه له رابردوودا
پاسێك كه لاشه‌كه‌ی له ته‌خته دروستكراوه و تا ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌كارده‌هێنرا، ته‌نانه‌ت له ئه‌مڕۆشدا له ده‌وروبه‌ری شاری به‌سره ئه‌و جۆره پاسه به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله له پاشماوه‌كانی سوپای به‌ریتانیایه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، له ئێستاشدا له پارێزگانی فوراتی ناوه‌ڕاستدان و كاریش ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش نوێترین هۆكاری گواستنه‌وه‌یه كه ئێستا له به‌غدای پایته‌ختدا بوونی هه‌یه.
pukmedia

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه



وێنه‌ی ئاخر ده‌رنه‌که‌وت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه