.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ئازاری مەچەك
باوترین هۆكاری ئازار لە مەچەكدا Wrist Pain بریتییە لە پەیدابوونی فشار لەسەر دەماری نێوەندا Carpal tunnel syndrome كە بە مەچەكدا تێپەڕدەبێت، ئازارەكە لەوانەیە كە وەكو بروسك، هەستی سووتانەوە، سڕبوون یان وەكو تەزین لە مەچەك و پەنجەی گەورە یان لە پەنجەكانی تردا هەستی پێبكرێت، لەوانەیە كە ئازارەكە هەڵكشێت و بگاتە ئەنیشك. لەوانەشە كە ماسوڵكەی پەنجەی گەورە دوچاری لاوازبوون بێت و گرتنی شت بە دەست تەگەرەی تێبكەوێت. هۆكارەكانی ئاوسان و پەیدابوونی فشار لەسەر دەماری نێوەند لە مەچەكدا بریتیتن لە: زیاد جوولاندنەوەی مەچەك وەكو دوورین، بۆیەكردن، نووسین، بەكارهێنانی ماوسی كۆمپیوتەر. هەروەها دووگیانی، قەڵەوی، نەخۆشی شەكرە، هەوكردنەكانی جومگە بەتایبەتی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان دەبنە ئەگەری ئەم گرفتە. ئازاری مەچەك لەگەڵ ئاوسان و شین هەڵگەڕانی ناوچەكە لە ئەنجامی زەبرێكی دەرەكییەوە روودەدات. هەروەها نیشتنی كریستالەكانی ترشی یۆریك Uric acid لە جومگەدا واتە نەخۆشی بەگەكان Gout ئەگەر لە مەچەكدا رووبدات، دەبێتە هۆی ئاوسان و سووربوونەوە و گەرمبوون و ئازارێكی تیژ و توند لە مەچەكدا.
هەندێك جاریش نیشتنی كانزای كالسیۆم لە جومگەدا بەتایبەتی لە ئەژنۆ و مەچەكدا دەبێتە هۆی ئازار و سووربوونەوە و ئاوسان. وەكو چارەسەر لە ماڵەوە، سەرەڕای بەكارهێنانی دەرمانی دژەئازار، دەبێ ئیسراحەت بدرێتە مەچەك، ئینجا چارەسەری پزیشكی دەست پێدەكرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه