❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌ت و كه‌سێتی‌ به‌هێز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-16 16:01:11

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

ئافره‌ت و كه‌سێتی‌ به‌هێز

ئافره‌ت و كه‌سێتی‌ به‌هێز



ده‌بێت بزانیت كه‌ سۆز ئێستا تاكه‌ فاكته‌ر و جوڵێنه‌ر نی‌یه‌، ده‌سته‌ڵاتی‌ یه‌كه‌م له‌سه‌ر ویژدانی‌ ئافره‌ت، به‌ڵكو هه‌موو

یه‌كێك ده‌توانێت ڕه‌گه‌زه‌ شاراوه‌كانی‌ تری‌ گه‌شه‌ پێ‌بدات، هه‌تا كه‌سێتی‌یه‌كی‌ به‌هێز و هاوسه‌نگی‌ هه‌بێت.
له‌كاتی‌ هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌دا ده‌توانیت ئه‌و خاوه‌ندارێتی‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنیت:
1- رێكخستنی‌ كات: پێویسته‌ هه‌موو ئافره‌تێك خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ كاته‌كانی‌ دابنێت و په‌یڕه‌ویشی‌ بكات، كاته‌كانی‌ به‌سه‌ر چالاكیه‌كانیدا دابه‌ش بكات، بۆ نمونه‌ كاتی‌ كاروباری‌ ناوماڵ‌، هه‌ندێكی‌ بۆ سه‌رپه‌رشتی‌ خوێندنی‌ منداڵه‌كانی‌، به‌ مه‌رجێ‌ ئه‌و كاره‌ی‌ كاتی‌ دیاری‌كراوی‌ هه‌یه‌ به‌ كارێكی‌ تری‌ تێدا ئه‌نجام نه‌دات.
2- دوانه‌خستنی‌ هیچ كارێك: چونكه‌ دواخستن ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی‌ ئه‌ركه‌كان، پاشان به‌ره‌و ئاكامی‌ ناسۆری‌ ده‌بێت، كه‌واته‌ به‌بێ‌ دوودڵی‌ كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌
3- متمانه‌ به‌ ده‌رون: چونكه‌ متمانه‌ نه‌كردن به‌ ده‌روونی‌ خۆت ده‌بێته‌ هۆی‌ شێواندن و ترس و هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری‌، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ تواناكانی‌ خۆت له‌به‌رچاو بگریت و لایه‌نه‌ پرشنگداره‌كانی‌ بخه‌یته‌وه‌ یادی‌ خۆت، قه‌ناعه‌ت به‌ خۆت بكه‌یت كه‌ ده‌توانیت ئه‌و كارانه‌ به‌ كارامه‌یی‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت، له‌م كاته‌شدا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ زاڵ‌ بوویت به‌سه‌ر دوودڵی‌ و شه‌رم و ترس و هه‌ست به‌كه‌می‌ كردن.. به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ئاگاداری‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ به‌ له‌ متمانه‌ به‌خۆكردندا تا نه‌تگه‌یه‌نێت به‌ له‌خۆبایی‌بوون و لوتبه‌رزی‌.. چونكه‌ متمانه‌ به‌خۆكردن و له‌خۆبایی‌بوون دوو شتی‌ لێك جودان.
4- ده‌ست گرتن به‌ كه‌سێتی‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ: با كه‌سێتیه‌كی‌ سه‌ربه‌ستت هه‌بێت و كیانێكی‌ فراوان و خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا نابێت بۆچوونی‌ كه‌سانی‌ ترت پێ‌ كه‌م و لات سوك بێت.
5- سود وه‌رگرتن له‌ سه‌رنه‌كه‌وتن: هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه‌ ئه‌زمونی‌ سه‌رنه‌كه‌وتن له‌ ژیانیدا هه‌یه‌، چونكه‌ مرۆڤ ته‌واومه‌ند و بێ‌ هه‌ڵه‌ و په‌ڵه‌ (معصوم) نیه‌، به‌ڵام پێویسته‌ به‌ تێكشكانی‌ دانه‌نێت و، مۆم دابگیرسێنێت له‌بری‌ نه‌فره‌تی‌ تاریكی‌ و، باشترین هۆكاریش دان نانه‌ به‌ هه‌ڵه‌كاندا و سووبوونه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان و، هه‌وڵ‌ بده‌یت له‌دوای‌ چاك كردنه‌وه‌ی‌ كه‌م و كورتیه‌كان به‌ره‌و باشتر بڕۆیت.
6- هه‌ڵس و كه‌وت كردن له‌گه‌ڵ‌ كه‌سانی‌ تردا به‌ نه‌رم و نیانی‌ و خۆشه‌ویستی‌: پێویسته‌ چاوپۆشی‌ له‌ هه‌ڵه‌ی‌ كه‌سانی‌ تر بكه‌یت، هه‌ڵس و كه‌وتت له‌گه‌ڵیان به‌ خۆشه‌ویستی‌ و لێبورده‌یی‌ بێت و له‌ هه‌ڵه‌كانیان خۆش بیت.
7- هه‌سته‌ ناوه‌كیه‌كانی‌ خۆت مه‌ده‌ به‌ كۆڵی‌ كه‌سانی‌ تردا: متمانه‌ به‌خۆنه‌كردن وا له‌ مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌ لاوازی‌ بكات، وه‌ها زۆر شت لێك بداته‌وه‌ كه‌ هیچ بنچینه‌یه‌كی‌ نیه‌، وا هه‌ست ده‌كات كه‌سانی‌تر خۆشه‌ویستیان بۆی‌ نیه‌، هه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌ك بكات ده‌یباته‌وه‌ سه‌رخۆی‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند فشارێكی‌ ده‌روونی‌، یان گیروگرفتی‌ تایبه‌تی‌ كه‌ روبه‌ڕووی‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بۆته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ به‌دوور بێت.
8) روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌: له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ كۆسپن له‌رێگه‌ی‌ ئافره‌تاندا ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ‌یه‌یه‌ كه‌ جاروبار رێگه‌ی‌ پێ‌ ده‌گرێت به‌هۆی‌ گیروگرفتی‌ خۆیان یان هاوسه‌ری‌ یان منداڵه‌كانی‌، به‌ڵام زانایان وایان پێ‌باشه‌ كه‌ خۆی‌ سه‌رقاڵ‌ بكات به‌ كاروباری‌ تره‌وه‌ و ته‌ركیز نه‌كاته‌ سه‌ر هیچ گیروگرفتێكی‌ بچووك یان گه‌وره‌ و، به‌ بیركردنه‌وه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رابردوو، چونكه‌ تازه‌ له‌و وێستگه‌یه‌ تێپه‌ڕیوه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ نیه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا داهاتو و ئێستا له‌ ناسكترین كاتدا بۆ هه‌وڵ‌ و تێكۆشانه‌كانمان، ده‌بێت بزانیت كه‌ كه‌سێتی‌ دڵه‌ڕاوكێی‌ توانای‌ هه‌ڵگرتنی‌ یه‌ك تاقه‌ هه‌نگاوی‌ بۆ پێشه‌وه‌ نیه‌، بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی‌ ئه‌م باره‌ش پێویسته‌ ئافره‌ت هۆی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌كه‌ی‌ دیاری‌ بكات و قه‌ناعه‌ت به‌خۆی‌ بكات كه‌ ئه‌م دڵه‌ڕاوكێ‌یه‌ی‌ توشی‌ ئه‌م هاتووه‌ له‌ زۆر هه‌ڵوێستیدا سونه‌تی‌ ژیانه‌ و سروشتی‌یه‌، ئافره‌تی‌ زرنگیش ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت ده‌رونی‌ هێمن بكاته‌وه‌ تا سه‌رله‌نوێ‌ له‌ ژیاندا هه‌نگاوی‌ سه‌ره‌تا بنێت.


که‌سایه‌تی ده‌وروبه‌رت بناسه‌

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net