❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌میتاب باچان له‌ فیلمی سازش رۆڵ ده‌گێرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-16 17:35:18

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئه‌میتاب باچان له‌ فیلمی سازش رۆڵ ده‌گێرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9854a39e72.jpg
ه‌میتاب باچان" ئه‌ستێره‌ی ناوداری بۆلیوودی له‌ فیلمه‌ نوێكه‌ی "سۆجۆی گوش" رۆڵ ده‌گێرێت، ئه‌وه‌ به‌ دووه‌مین كاری هاوبه‌شی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ داوی فیلمی "عه‌لائه‌ددین" دێته‌ هه‌ژمار.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "مهر"، "ئه‌میتاب باچان" له‌ كاتێكدا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربریوه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ فیلمه‌ نوێكه‌ی "گوش" كه‌ فیلمی "عه‌لائه‌ددین" له‌ نمایشی گشتی خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا.

"سۆجۆی گوش" ده‌رهێنه‌ری لاوی ئه‌و فیلمه‌، ئێستا به‌ هاوكاری گروپێكی دوو كه‌سه‌ به‌ نووسینی سیناریۆی "سازش" سه‌رقاڵه‌.

ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ تاكو ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌ سینه‌مایی رانه‌گه‌یاندووه‌، ته‌نیا شتێك كه‌ له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی هیندستان ئاماژه‌ی پێدراوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و فیلمه‌ له‌ ژێر ناونیشانی "سازش" كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌ ئارادایه‌، ناوی ئه‌و فیلمه‌ له‌ داهاتوو بگۆرِدرێت.

"گوش" سه‌باره‌ت به‌ فیلمه‌كه‌ی پێشووی خۆی گوتی: "ئه‌و كاته‌ی فیلمی "عه‌لائه‌ددین" كه‌ به‌رهه‌می (4) ساڵ هه‌وڵدانی من بوو، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا و ره‌خنه‌گران به‌ ئه‌و په‌رِی تواناوه‌، ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی من كرد، ته‌نیا كه‌سێك كه‌ هانده‌ری من بوو بۆ به‌رده‌وام بوونم له‌ كاری سینه‌ما و پاڵپشتی له‌ من كرد ئه‌میتاب باچان بوو".

"گوش" هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌ رۆژی دووه‌می نمایشی فیلمی "عه‌لائه‌ددین" و شكست هێنانی ئه‌و فیلمه‌، "باچان" په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردم و گوتی، ئاماده‌یه‌ له‌ فیلمه‌كه‌ی دیكه‌م به‌شدار بێت".

"ئه‌میتاب باچان" چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، خه‌ڵاتی "ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری" له‌ فیستیڤاڵی فیلمی دوبه‌ی وه‌رگرت، فیلمه‌ نوێكه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ له‌ ژێر ناونیشانی "باوك" له‌ سینه‌ماكانی هیندستان ده‌ستی به‌ نمایش كردووه‌.
كارناسانی بواری سینه‌ما له‌ هیندستان له‌ سه‌ر ئه‌و برِوایه‌نه‌، "باچان" شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌، بۆ فیلمی "باوك" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری رێورِه‌سمه‌ هونه‌رییه‌كانی ساڵی بۆلیوودی پێببه‌خشرێت.


                                                                      peyamner

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-16 18:03:02

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌میتاب باچان له‌ فیلمی سازش رۆڵ ده‌گێرێت

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net