❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌ر و داستانه‌که‌ی !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-17 05:11:52

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌ر و داستانه‌که‌ی !

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

الحمد لله‌ وکفی والصلاة والسلام علی رسوله‌ المصطفی محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم وعلی آله‌ وصحبه‌ ومن تبعهم بإحسان الی یوم الدین ، وبعد :

ئه‌گه‌رچی دینی ئیسلام خوای گه‌وره‌ خۆی ناردویه‌تی وده‌یپارێزێت وبه‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ که‌ بیپارێزێت هه‌تا ڕۆژی ئاخر زه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکانێکی بۆدروست کردوه‌ که‌ بتوانن هه‌ڵی بگرن وبیپارێزن وبیگه‌یه‌نن ، دینی ئیسلام دینكێکه‌ که‌ به‌که‌سانی قاره‌مان وچاونه‌ترس هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ وکۆڵی ئه‌م دینه‌یان هه‌ڵگردوه‌و گه‌یاندویانه‌ به‌ نه‌وه‌ی دوای خۆیان ، له‌وانه‌ش به‌بێگومان هه‌مو جۆروچینو توێژێکی مرۆڤی تیادابوه‌ به‌بێ هیچ که‌مه‌ترخه‌می یه‌ك وهیچ جیاکردنه‌وه‌ی جۆرو چین وتوێزه‌کان .

بۆیه‌ لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ناو نوسینی کوردیدا تاڕاده‌یه‌ك که‌مه‌ترخه‌می کراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت ، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌یه‌ لێره‌دا جێی باسکردنیمان نی یه‌ ، ته‌نها حه‌زده‌که‌م ڕویه‌کیتری ئه‌م ئه‌رکه‌ باس بکه‌م که‌ باسی یه‌کێك له‌ ناوداره‌کانه‌ که‌ ئافره‌تێکی موسڵمانی به‌ئیمانی خاوه‌ن لێهاتویی وکاروکرده‌وه‌ی خۆبه‌خت کردن وتۆمارکردنی داستانێكی بێهاوتا له‌ مێژوی ئیسلامدا ، وبۆ ئه‌وه‌ی ساتێك له‌یادی ئه‌ویشدا خۆمان بکێشین وبپێوین و به‌راوردێك بکه‌ین له‌گه‌ڵ خۆمانو غیره‌تو لێهاتویو سه‌یرکردنێکی کاروکرده‌وه‌کانمان و تاوه‌کو به‌خۆماندا بچینه‌وه‌ بتوانین خۆمان به‌ره‌و چاکتر به‌رین .

‌باسی خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌ر :

خه‌وله‌ یه‌کێکه‌ له‌ هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ، باوکی یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا صلی الله‌ علیه‌ وسلم بوه‌و شه‌هیدکراوه‌ له‌ یه‌کێك له‌ غه‌زوه‌کاندا !

له‌شه‌ڕێكدا له‌به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆمه‌کان که‌ شه‌ڕێکی زۆر سه‌خت وگران بوو خالیدی کوڕی وه‌لید سه‌رکردی شه‌ڕه‌که‌بوو ، که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ناوی لێنابو شمشێری خوای هه‌ڵكێشراو .

شه‌ڕێك که‌ سه‌دان که‌س له‌ کاتوساتێكدا ده‌کوزران لێده‌دران وبریندار ده‌بون خوێن لاشه‌یانی سورده‌کرد و ده‌ستوباڵ ده‌بڕدرایه‌وه‌ به‌ده‌م شمێره‌وه‌ وهیلاکی وناخۆشی ناڕه‌حهتی شه‌ڕ به‌باس کردن ناتوانین تێبگه‌ین مه‌گه‌ر که‌سێك که‌ خۆی ئه‌و وه‌زعه‌ی بینێبێت و ته‌پوتۆزی غاردانی ئه‌سپ و ماین وحوشتر له‌ ناو لمداو له‌سه‌حرادا و به‌وکۆڵه‌ ئاسن وشمشێرو شیروتیرو درع .....هتد . له‌شه‌ڕدابیت مه‌گه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی بزانێت چۆنه‌وچی ناڕه‌حه‌تی یه‌که‌ .

له‌وکاتانه‌دا کۆمه‌ڵی موسڵمانان و ڕۆمه‌کان تێکڕژانیان ده‌کرد ، له‌ نێوانیاندا سوارچاکێك زۆر به‌گه‌رمی هێرشی ده‌کردو چه‌ندجارێك که‌وته‌ ناوکۆمه‌ڵی ڕۆمه‌کانه‌وه‌ و دیارنه‌ده‌ماو به‌هه‌ر چوارده‌وری خۆیدا خه‌ڵکی لێیان ده‌کوشت وده‌خست ، موسڵمانانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رکه‌سه‌و سه‌رقاڵی وه‌زعی خۆی بو شه‌ڕیان ده‌کرد به‌ڵام ده‌یانبینی که‌ ئه‌م سواچاکه‌ شه‌ڕکردنه‌که‌ی هه‌روه‌کو خالدی کوڕی ولید وایه‌ و ئازایه‌تێکه‌یشی هه‌ر مه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ ئازابێت ، زۆر سه‌رسامبون له‌کاتێکدا خالدی کوڕی ولید خۆی وه‌ستابو ته‌ماشای ده‌کرد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك له‌ هاوه‌ڵه‌کانیدا ، که‌سێك له‌ ته‌نیشتێوه‌ ده‌یوت ئه‌وه‌ له‌ خالید ئه‌چێت ئه‌و هێرش بردنه‌و شه‌ڕکردنه‌ هه‌ر خالیده‌ و که‌ ته‌ماشای کرد خالید له‌ ته‌نیشتێوه‌یه‌تی !

به‌ڵام که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بؤناو له‌شکری موسڵمانان خه‌ڵکه‌ زۆر چون به‌ پێشوازیه‌وه‌ تاوه‌کو بزانن کێ یه‌ ؟و چی پێویسته‌ تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن چونکه‌ له‌شی سور ببو له‌خوێندا نه‌یانده‌زانی خوێنی خۆیه‌تی لێی ده‌تکێت یان خوێنی دوژمنه‌کانه‌ به‌ر له‌شی که‌وتوه‌!

خالید خۆی چوه‌ پێشوازیه‌وه‌و ووتی ئه‌وه‌ تۆ کێیت ؟ ده‌موچاوت هه‌ڵپێکاوه‌و که‌س ناتناسێط خۆتم پێبناسێنه‌ دڵی هه‌مومانت خسته‌ له‌رزین نه‌وه‌ك هیچت لێهاتبێت و هه‌مومان خه‌متۆمان بوو .

خوله‌ش دورکه‌وته‌وه‌ جوابیانی نه‌دایه‌وه‌ وڕۆیشت له‌دوری خه‌ڵکه‌که‌ دابه‌زیو ئیسراحه‌تی کردو دانیشت ، خالید وازی لێنه‌هێنا ، ووتی : تۆ کێیت خۆتم پێبناسێنه‌ ؟

خه‌وله‌ش هه‌ستایه‌ سه‌رپێو ووتی : ئه‌ی سه‌رکرده‌ی موسڵمانان که‌ جوابتم نه‌دایه‌وه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شه‌رمم لێت ده‌کرد و تۆ سه‌رکرده‌یه‌کی ئازاو لێهاتوو ناسراوی خه‌ڵکێکی زۆریش به‌ده‌ورته‌وه‌بو بۆیه‌ جوابم نه‌دایه‌وه‌ ! من ئافره‌تم وکچی ناو پۆشاك وسه‌رپۆشو په‌رده‌م .

خالید ووتی تۆ کێیت ؟ ووتی من خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌رم ! خوشکی ضرارم ، که‌بیستم براکه‌م ده‌ستگیر کراوه‌ له‌لای ڕۆمه‌کان خۆم پێنه‌گیرا تاوه‌کو جلوبه‌رگی شه‌ڕم پۆشی وچه‌ك پێویستی شه‌ڕم هه‌ڵگردو هاتوم بۆ شه‌ڕ تاوه‌کو بتوانم براکه‌م له‌ ده‌ستی ڕۆمه‌کان ڕزگار بکه‌م ! خالید ووتی بێخه‌مبه‌ هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ ده‌خه‌ینه‌ کار به‌ڵکو خوای گه‌وره‌ بۆمان بکات که‌ ڕزگاری بکه‌ین .

پاشان موسڵمانان هێرشیان کرده‌ سه‌ر ڕۆمه‌کان وجێگاکانیان گردو ئه‌سیره‌کانیان ئازادکرد ، خه‌وله‌ش هه‌ر به‌دوای براکه‌ی خۆیدا ده‌گه‌ڕا تاوه‌کو ته‌واو هیلاكبو له‌ شوێنێکدا دانیشت وده‌ستی کرد به‌گریان و لاوانه‌وه‌ بۆ براکه‌ی ، ئه‌ی برا ئه‌بێ له‌ کوێبیت ؟ ئه‌بێی به‌چی چه‌کێك لێتیان دابێت وشه‌هیدتیان کردبێت ؟ ئه‌بێ چه‌ند برینداری به‌له‌شته‌وه‌بێت ؟ ئه‌بێ لاشه‌تیان له‌کوێ فڕێدابێت وشاردبێتیانه‌وه‌ ؟ براگیان باوکت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا بوو که‌ شه‌هیدکرا ئه‌بێ یه‌ك ببینینه‌وه‌ ؟ سه‌لای خوات لێبێت ئه‌گه‌ر یه‌کمان نه‌بینی یه‌وه‌ وده‌گریاو ده‌یلاوانه‌وه‌ .

تاوه‌کو موسڵمانان خۆیان پێنه‌گیراو هه‌موی ده‌ستیان کرد به‌گریان له‌ دوایه‌وه‌و خالیدیش ده‌ستی کرد به‌گریان ، پاش که‌مێك له‌و وه‌زحه‌دابون خه‌به‌ریان هێنا و ووتیان ضرار نه‌کوژراوه‌و به‌ڵکو ده‌ستو پێوه‌نیان کردوه‌و بردویانه‌ بۆلای سه‌رکرده‌ی ڕۆم به‌ دیلی ، خالیدی کوڕی ولید ، رافع کوڕی عمیرة ی نارد به‌سه‌رکرد له‌ گه‌ڵ سه‌د که‌سدا که‌ بچن ئازادی بکه‌ن ، خه‌وله‌ ئیزنی له‌ خالید وه‌رگرد که‌ له‌گه‌ڵیاندا بڕوات بۆ ئازادکردنی براکه‌ی ڕێگای پێداو ئه‌ویش ڕۆیشت له‌ ڕێگا بۆسه‌یه‌کیان بۆیان دانا و کاتێك که‌ که‌وتنه‌ ناو بۆسه‌که‌وه‌ هه‌مویان به‌ یه‌ك هه‌ڵمه‌ت هێرشیان کرده‌ سه‌ریان و توانیان به‌سه‌ریاندا زاڵبن و ضراریان ئازادکرد و هه‌موو چه‌کو شتومه‌که‌کانی دوژمنه‌کانیان ده‌ست که‌وت .

لێهاتویی وتۆمارکردنی خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌ر هه‌ر به‌وه‌ ته‌واو نه‌بوو ، به‌ڵکو به‌شداری له‌ زۆر شه‌ڕی گه‌وره‌دا کردوه‌ ، ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ڕێزه‌ توشی تاقی کردنه‌وه‌ی زۆرهاتوه‌ له‌ پێناو ئیسلامدا و به‌شداری فه‌تحی شام ومصر ی کردوه‌و یه‌کێكبوو له‌ ئازاترین ئافره‌تانی سه‌رده‌می خۆی .

له‌شه‌ڕی ڕۆمه‌کاندا له‌ شام ده‌ستگیرکرا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێكی زۆری ئافره‌تاندا ، به‌ڵام به‌ زه‌لیلی ڕازی نه‌بوو هه‌ستا هانی یافره‌ته‌کانیداو پێیانی ووت ئه‌ی ئافره‌تانی ،( حمیرة وبقیة تبع ) ڕازی ئه‌بن به‌وه‌ی ببن به‌ خزمه‌تکاری به‌چکه‌ که‌ره‌کانی ڕۆم ؟ و منداڵه‌کانتان له‌وانبێت وببن به‌ به‌نده‌ له‌ژێرده‌ستیاندا ؟ ئه‌وانیش زۆر به‌مه‌ردانه‌وه‌ ووتیان نه‌خێر ئه‌وه‌ ویستی ئێمه‌ نی یه‌ ! والله‌ مردنمان پێخۆشتره‌ له‌وه‌ ، تاوه‌کو فه‌رمانی پێیان کرد که‌ هه‌ریه‌که‌و دارێکی خێمه‌کان ده‌ربکات وبیگرێت به‌ده‌سته‌وه‌و بوه‌ستن به‌شێوه‌ی بازنه‌یی تاوه‌کو له‌ هیچ لایه‌که‌وه‌ نه‌توانن زه‌فه‌رتان پێبه‌رن ، ئه‌ویان کردوشه‌ڕیانکرد تاوه‌کو توانیان له‌ناوڕؤمه‌کان خۆیان ده‌ربکه‌ن وده‌ربچن و دورکه‌وتنه‌وه‌ تاوه‌کو موسڵمانان پێیان گه‌یشتن وڕزگاریان بوو .

داستانه‌کانی خه‌وله‌ ته‌واو نه‌بوه‌و تاوه‌کو ضراری برای جارێکی که‌ ده‌ستگیر کرایه‌وه‌ و موسڵمانان ڕیزیان به‌ستو هێرشیان کرده‌ سه‌ردوأمنان و خه‌وله‌ به‌شداربوله‌وشه‌ڕشداو ڕزگاریان کرده‌وه‌و به‌شداری شه‌ڕی ئه‌نطاکیاشی کردو تاوه‌کو موسڵمانان تیایدا سه‌رکه‌وتن وبه‌شداری شه‌ڕی فه‌تحی مصریشی کردو تاوه‌کو سه‌ربه‌رزی بۆ ئافره‌تانی عه‌ره‌ب به‌رزه‌وه‌کردو به‌ڵکو ۆیاوانیشی شه‌ربه‌رزکردو موسڵمانانیش هه‌ربه‌وانه‌وه‌ سه‌ربه‌رزن وگه‌یاندنی ئه‌م دینه‌ به‌ که‌سانێکی وه‌کو خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌رو پیاوچاکان وقاره‌مانان و مه‌ردان و زانایان گه‌یشتۆته‌ ئێمه‌ وئه‌وان ترسیان فێرمان نه‌کردوه‌ وا ئێمه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆك ده‌رچوینه‌ که‌ ئه‌وترسه‌ وه‌کو خوای گه‌وره‌ باسی کردوه‌و له‌وه‌سفی یه‌هودو موشرکه‌کاندا هێناویه‌تی یه‌وه‌و که‌ ده‌فه‌رموێت :{ وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَى حَيَاةٍ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِ مِنَ الْعَذَابِ أَنْ يُعَمَّرَ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (96) } ئه‌یان بینیته‌وه‌ که‌ به‌ووریاترین و به‌ئاگاترین خه‌ڵکن بۆژیان یه‌هودو ئه‌وانه‌ی که‌ موشركن ، هه‌ریه‌کێکیان ده‌یانه‌وێت که‌ هه‌زارساڵ بژێت ونه‌مرێت ، ئه‌گه‌رچی هه‌زارساڵیش بژێن له‌دونیادا هیچ سودێکی بۆیان نابێت له‌وه‌ی که‌ له‌ سزاو ئاگری دۆزه‌خ نه‌جاتیان ببێت ، چونکه‌ هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌ن بکه‌ن هه‌ر خراپتر ده‌بن و ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆلای خوا وته‌وبه‌ناکه‌ن خوای گه‌وره‌ش بینایه‌ به‌وکاروکرده‌وانه‌ی که‌ ده‌یکه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، والله‌ تعالئ أعلم .

جا بائاگامان له‌خۆمان بێت که‌ خۆپارستنه‌که‌مان نه‌بێت به‌ترسی حه‌رام و ناشیاو بانه‌بینه‌ نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ئایه‌ته‌که‌دا هاتوه‌ و هه‌وڵبده‌ین ببینه‌ نه‌وه‌ی خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌ر .

خه‌وله‌ کچ بوه‌ که‌ هه‌وڵی داوه‌ براکه‌ی ڕزگاربکات له‌ دیلی که‌ که‌وتبوه‌ ده‌ستی گه‌ورترین هێزی ئه‌وسه‌رده‌مه‌وه‌و ءیستا ءیمه‌ش خۆمان به‌ پیاو ده‌زانین به‌ڵام هه‌رناتوانین که‌ دینه‌که‌ی خوا له‌دڵی خۆشماندا بگرین ودیفاع له‌خۆشمان بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌مو پیاوو ئافره‌تانه‌ی که‌ که‌وتونه‌ته‌ زیندانه‌کانه‌وه‌ و که‌ زۆربه‌ی زۆریان هیچ تاوانێکیان نه‌بوه‌و نه‌کردوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت که‌ وتویانه‌ { ربي الله‌ } که‌ الله‌ خوامه‌ ، وه‌ختی هاتوه‌که‌ که‌مێك غیره‌ت بجوڵێنین و فریای خۆمان بکه‌وین نه‌وه‌ك ئه‌و که‌مه‌ ئیمانه‌شی هه‌مانه‌ له‌ده‌ستی بده‌ین و له‌وه‌ زیاتر زه‌لیل وسه‌رشۆڕبین .

ئه‌وقسه‌یه‌ی که‌ خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌ر ووتی به‌ ئافره‌ته‌کانی شام ، ڕازی ده‌بن که‌ خۆتان وماڵ ومنداڵتان ببن به‌ خزمه‌تکاری ڕۆم ؟
هه‌رکه‌سه‌و بیر له‌خۆی بکاته‌وه‌و جوابه‌که‌شی به‌که‌س مه‌ڵێ ، به‌ڵام بزانه‌ که‌ جوابه‌که‌ت چی یه‌و کرده‌وه‌کانت چۆنه‌ ؟ئه‌مه‌ش له‌پێش هه‌موکه‌سێکدا به‌خۆم ئه‌ڵێم ئه‌وجا بۆ بیرخسته‌وه‌یه‌کیسش بۆ ءیوه‌ی به‌ڕێز .

وآخــر دعــوانــا ان الحمــد لله‌ رب العــالمــین ، واالسلام .



لقمان ئه‌مین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-17 10:41:14

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: خه‌وله‌ی کچی ئه‌زوه‌ر و داستانه‌که‌ی !

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net