.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















زەیتی خورما سەرچاوەی ڤیتامینەكان
زەیتی خورما Palm Oil سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ڤیتامیینەكانی A،D،E، هەروەها رۆڵی هەیە لە گواستنەوەی ئەم ڤیتامینانە لە لەشدا. نزیكەی 50%ی زەیتی خورما لە چەورییە تێرەكان پێكهاتووە و 50%ی لە چەورییە ناتێرەكان پێكهاتووە، ئەمەش پێویستی لەش بە هەموو جۆرە ترشە چەورییەكان دابین دەكات.
هەروەها زەیتی خورما چەندین مادەی دژەئۆكسانی تێدایە وەكو كارۆتینۆیدەكان Carotenoids و ڤیتامین E كە رۆڵی زۆر بەرچاویان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە یان كۆلكە سەربەستەكان، ئەو ماددانەی كە خانەكانی لەش زووتر پیردەكەن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە زیاتر دەكەن. زەیتی خورما، بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت بێ ئەوەی كە هیچ گۆڕانكاریەك بەسەر پێكهاتنەكەیدا بێت یان رەنگ و بۆن و چێژی بگۆڕێت هەتا پاش بەركەوتن بە هەواش، بۆیە زەیتێكی گونجاوە بۆ سووركردنەوەی خۆراكەكان.
ئەو كەرە دەستكردەی(مارگەرین) كە لە زەیتی خورما دروست دەكرێت، پێویستی بە كرداری هایدرۆجینكردنەوە Hydrogenation نییە. كرداری هایدرۆجینكردنی زەیتەكان دەبێتە هۆی پەیدابوونی چەورییە نێوەندییەكان Tans-Fats كە چەوری خراپن بۆ تەندروستی، گەلێك سەرچاوەی پزیشكی ئەم چەورییانە بە خراپتر لە چەورییە تێرەكان هەژماردەكەن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی جوانه و به‌سوده هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه