.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














* وشەی ئەیدز (AIDS) كورتكراوەی چییە؟ 
- ئەم زاراوەیە كورتكراوەی چوار وشەی ئینگلیزیە (Acquired Immuno Deficiency Syndrome)
بە واتای (كۆنیشانەی كەمی بەرگری دەسكەوتوو) دەبەخشێت.
* ئەیدز چییە؟
- نەخۆشیەكی كوشندەی درێژخایەنە لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی تر بە چەند رێگایەك دەگوازرێتەوە.
* هۆكاری ئەم نەخۆشییە چیە؟
- هۆی ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسێكە ناونراوە (HIV).
* HIV كورتكراوەی
- Human Immuno deficiency Virus واتە ڤایرۆسی كەمی بەرگری.
* بۆچی ئەم پەتایە زۆر ترسناكە؟
- چونكە ڤایرۆسی (HIV) راستەوخۆ پەلاماری سستەمی بەرگری دەدات لە لەشی مرۆڤ و لەگەڵ تێپەڕبوونی كات مرۆڤ توانای بەرگریكردنی نامینێ دژی نەخۆشی جۆراوجۆر، ئەمە سەرەڕای ئەگەری زۆری توشبوونی بە جۆرەها شێرپەنجە.
* كە نیشانەكانی لەنەخۆش لێدەردەكەوێت؟
لە زۆربەی كەیسەكاندا كاتێكی زۆری پێدەچێت لە 7 تا 10 ساڵ دەخایەنێت. ئەمەش زۆر مەترسیدارە چونكە لەم ماوە درێژەدا نەخۆش هەڵگری ڤایرۆسەكەیە بەڵام هیچ نیشانەیەكی نییە تا سەردانی پزیشك بكات بۆیە دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی بڵاوكردنەوەی ئەم نەخۆشییە لە كۆمەڵدا.
* بەچەند رێگا ئەم نەخۆشیە بڵاودەبێتەوە؟
1- جوتبوون (سێكس): گرنگترین رێگای گواستنەوەی ئەم نەخۆشییەیە، ئەمەش بە جووتبوونی مرۆڤی ئاسایی لە گەڵ كەسێكی توشبوو یان هەڵگری ڤایرۆسەكە روودەدات.
2- دووگیانی و شیرپێدان.
3- خوێن و پێكهاتەكانی: ئەو كاتەی نەخۆشەكە خوێن دەبەخشێت یان ئالوودەبووەكان (مدمن) بە ماددە هۆشبەرەكان كاتێك سرنجی یەكتر بەكار دەهێنن.
4- گواستنەوە و چاندنی ئەندامەكانی لەش: كاتێك ئەندامێكی لەشی نەخۆشەكە بۆ نموونە گورچیلەی دەگوازرێتەوە بۆ لەشی مرۆڤێكی تر.
* ئایا هەڵسوكەوتی رۆژانە وەك قسەكردن، تەوقەكردن و نانخواردن لەگەڵ كەسی توشهاتوو مەترسیدارن؟
- نەخێر ئەم هەڵسوكەوتانە نابنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەكە.
* ماچكردنی مرۆڤێكی توشبوو بە ئەیدز تا چەند مەترسیدارە؟
-ئەگەر هاتوو ماچی رومەتی كەسێكت كرد كە هەڵگری ڤایرۆسی ئەیدزە (دەم بۆ گۆنا) ئەوا هیچ مەترسیدار نیە، بەڵام ماچكردنی دەمی ئەو كەسە (دەم بۆ دەم) ئەگەرێكی زۆر كەمی تێدایە كەوا ڤایرۆسەكە لەڕێگەی لیكەوە بۆ ناو دەمی مرۆڤە ساغەكە بگوازرێتەوە بەتایبەتی ئەگەر لەناو دەمیدا برینی هەبوو.
* كێن ئەوانەی لەمەترسیدان لە توشبوون بە نەخۆشی ئەیدز؟
- ئەو كەسانەی كە پەیوەندی سێكسی ناشەرعی ئەنجامدەدەن چ لەگەڵ هەمان رەگەز(نێربازی) یان رەگەزی بەرامبەر، ئەوانەی كەوا خوێن وەردەگرن لە كەسی توشبوو بە ئەیدز، ئەو كۆرپەڵە و شیرەخۆرانەی كەوا دایكیان نەخۆشی ئەیدزی هەیە، ئەوانەی ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان، ستاف و كارمەندی نەخۆشخانەكان.
* رێژەی توشبووان بەم نەخۆشییە چەندە لەسەرتاسەری جیهاندا؟
ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی ئەیدز گەیشتۆتە زیاترلە 40 ملیۆن كەس و رێژەی مردنیش ساڵانە سێ ملیۆن كەس تێپەڕدەكات و لە ساڵێكدا پێنج ملیۆن نەخۆشی نوێ تۆمار دەكرێت.
* كەی ڤایرۆسی ئەم نەخۆشییە دۆزرایەوە؟
لە ساڵی 1981 ی زاینی.
* پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە چارەگە سەدەیەك لە دۆزینەوەی ئەم نەخۆشییە، ئایا چارەسەری تەواویش دۆزراوەتەوە؟
- چارەسەری تەواو بۆ نەهێشتن و بنبڕكردنی ڤایرۆسی ئەم نەخۆشییە لەناو خوێن و لەشی مرۆڤدا هێشتا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام بە هۆی دەرمانەوە دەتوانرێت ژمارەی ڤایرۆسەكە لە لەشی نەخۆشەكە كەمبكرێتەوە بەشێوەیەك كە نەخۆشەكە بتوانێت بژی لەگەڵیدا.
* ئایا هیچ پێكوتەیەك هەیە بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە؟
- نەخێر.
* چی بكەین بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە؟
1- قەدەغەكردنی كاری سۆزانی و جوتبوونی سێكسی لەگەڵ ئەو كەسانەی كە گومانی نەخۆشیان لێ دەكرێت.
2- ئەنجامنەدانی كاری سێكسی (ناشەرعی) لەدەرەوەی بازنەی خێزاندا.
3-بەكارهێنانی كۆندۆم لە كاتی جوتبووندا ئەمەش بە باشترین رێگا دادەنرێت بۆ خۆ پاراستن لەم نەخۆشییە.
4- پشكنینی خوێن پێش ئەوەی بدرێتە كەسی پێوست.
5- ئافرەتی توشبوو نابێت سكی ببێت و شیر بداتە منداڵی ساوا، بەڵام ئەگەر هاتوو ئافرەتەكە سكی پڕبوو ئەوا دەبێت چارەسەری تەواو وەربگرێت لە كاتی دووگیانی و منداڵبوون و شیرداندا.
* ژمارەی توشبووانی نەخۆشی ئەیدز چەندە لە كوردستان؟
ژمارەی نەخۆشەكان دیار نییە بەڵام پێدەچێت توشبووانی خەڵكی كوردستان نەبن و لە هەندەرانەوە هاتبن؛ هەربۆیە رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان دەكرێنەوە.
Tawi Komalayati
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Kwestan_D (2009-12-17 11:23:37)


لهسهر هێڵ نییه