.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
[خوا]ی گه‌وره ڕوخسه‌تی كۆچی دا به‌پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و كۆمه‌ڵی موسڵمانان كه كۆچ بكه‌ن، ئینجا دووای به‌ڕێكردنی هاوه‌لاَن و مانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم تا بوونی ئیراده‌ی[خوا] له‌سه‌ر كۆچ كردنی، ئه‌وه‌بوو بۆ ئه‌م ڕێگایه أبوبكری صدیق ی به‌هاوه‌ڵی ڕێگای هه‌ڵبژارد، ئینجا له‌په‌ندو ئامۆژگاری و وانه‌ی كۆچ چه‌ند خاڵێكمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌بێت:
1- كۆچ كردن له شوێنێك كه به‌نده نه‌توانێ به‌ندایه‌تی[خوا]ی تیادا بكات ئیتر له‌سه‌ریه‌تی كۆچ بكات. 2- نیاز پاكی بۆ[خوا]، كه‌ته‌نها له‌به‌ر [خوا]و بۆ ڕه‌زامه‌ندی [خوا] ئه‌م كۆچه بكات. 3- گرنگی هه‌ڵبژاردنی هاوه‌ڵی باش.
4- ئیعتیماد خستنه سه‌ر ماڵی خۆی هه‌روه‌ك له دوو ووشتره‌كه‌ی ئه‌بوبكرخوا لێی ڕازی بێت پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌ری نه‌گرت، وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ش كه كۆچ به‌شێكه له‌په‌رستش. 5- خۆش ویستنی خاك و شوێنی له‌داییك بوون له باسی كۆچ بۆمان به‌رجه‌سته ده‌بێت. 6- ته‌وه‌كول و پشت به‌ستان به[خوا]هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم به هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌فه‌رموو: [لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَنَا]ألتوبه:40.
7- كه‌لك وه‌رگرتن له زانیاری كه‌سی شاره‌زا با بێ باوه‌ڕیش بێت، هه‌روه‌ك بۆ ڕێگا پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر كه‌لكیان له عبدالله ی كوڕی أریقگ وه‌رگرت كه شاره‌زابوو به ڕێگای مه‌دینه. 8- موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه‌وسلم وه‌كو: به‌ناو كافره‌كان داڕۆییشت و خۆڵی له‌سه‌ر ڕووكردن ئه‌وان نه‌یانبینی و...هه‌روه‌ها ته‌ونه جاڕجاڕۆكه‌و هێللانه‌و هێلكه‌و كورك بوونی كۆتر له ده‌رگای ئه‌شكه‌وت و... ڕووچونی سوڕاقه به‌زه‌ویداو شیر كه‌وتنه گوانی ئاژه‌ڵه بێ شیره‌كه‌ی ئوم مه‌عبه‌دو...هتد.
9- فێربوونی ئارامگرتن له‌كاتی ناخۆشیه‌كان-(به‌تایبه‌ت بۆ بانگه‌وازیكه‌ران)، كه ڕێگای بانگه‌واز پڕیه‌تی له دڕك و دار‌و ناخۆشی و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار.
10- وانه‌ی خۆ فیدایی بۆ دینی[خوا]، هه‌روه‌ك پێشه‌وا عه‌لی له‌جێگاكه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم پاڵ كه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانی ئه‌م جێگایه پڕیه‌تی له‌مه‌ترسی! كه‌چی زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كانی ئێمه له‌ژێر به‌تانی تووك درێژ‌و لێفه‌ی گه‌رم و نه‌رم ده‌خه‌ون به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسنه‌وه بۆ نوێژی به‌یانی و ڕووبكه‌نه مزگه‌وته‌كان و ماڵی [خوا] ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه! به‌داخه‌وه! ده‌ڵێم: ئه‌و نوستنه‌ی پێشه‌وا عه‌لی له كــــــــــــێ‌َ و هی موسڵمانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه له‌كێ!!!!!
11- وانه‌یه‌ك له‌خۆشه‌ویستی، هه‌روه‌ك پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر بۆ ئه‌م ڕه‌فاقه‌تیه فرمێسكی شادی ڕشت، وه‌هه‌موو مه‌ترسیی و دوودڵی ڕێگای له‌به‌ر سه‌لامه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم بوو نه‌ك له‌به‌ره‌خۆی. 12- فێربوونی وانه‌ی گرنگی برایه‌تی، وه‌كو برایه‌تیه‌كه‌ی نێوان ئه‌وس و خه‌زره‌ج و هه‌روه‌ها: كۆچبه‌ران و پشتیوانان له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم.
13- وانه له عه‌بقه‌ریه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و هه‌روه‌ها پلان دانان و سوود بینین له (ئه‌سباب) هۆكاره‌كان.
14- وانه‌یه‌ك و خه‌لاَتێك و خه‌رمانێك له دانانی مێژووی كۆچی بۆ موسڵمانان له‌سه‌رده‌می پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی ڕازی بێت، كه له‌پێشدا ویستیان ساڵێكی ئیسلامی دانێن بۆ موسڵمانان به‌لاَم نه‌یانزانی ئایا له‌كاتی له‌داییك بوونی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم یه‌وه مێژووه‌كه دانێن یا له‌كاتی بوونی به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی یانیش له(هیجره‌تكردنی) یا له‌ساڵی وه‌فاتی؟ ئیتر دووای پرس و ڕا ئه‌وه‌بوو كه‌موسڵمانان به‌سه‌رپه‌رشتی پێشه‌وا عومه‌ر كۆك بوون له‌سه‌ره‌وه‌ی كه(هیجره‌ت) كۆچ كردنی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم بكه‌نه سه‌ری ساڵی كۆچی بۆ موسڵمانان ئه‌گه‌رچی هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆچه له‌مانگی موحه‌ڕه‌م نه‌بوو به‌لاَم بۆ ڕێكخستنی سه‌ری ساڵ و دانانی مانگی موحه‌ڕه‌م به‌سه‌ره‌تای سه‌ری ساڵی كۆچی مێژووی موسڵمانان ده‌ستنیشان كرا.
15- گرنگی ڕۆڵی ئافره‌تان، وه‌كو: عائیشه‌و ئه‌سماْ خوا لێیان ڕازی بێت.
16- گرنگی ڕۆڵی گه‌نجان، وه‌كو: پێشه‌وا عه‌لی و عبدالله ی كوڕی پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كرو...هتد.
17- موتمانه‌و دڵنیابوون به‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن بۆ خواناس و بڕوادارانه.
18- پێ داگیری بڕواداران له‌سه‌ر ئایین و بڕواكه‌یان هه‌رچه‌ند ڕێگاكه‌یان دژوار‌و سه‌خت بێت.
19- هه‌ركه‌س پارێزی له بیر‌و بڕواكه‌یی و دینی خوا بكه ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌یپارێزێت.
20- وانه‌ی: سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئارامگرتن دایه.
21- پێویستی به‌كارهێنانی نه‌رم و نیانی و سه‌نگی خۆ له‌ده‌ست نه‌دان ئه‌گه‌رچی خه‌رابه‌شی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌لاَم پیشه‌ی موسڵمان چاكه‌یه.
22- ئینجا سه‌رنج دان به‌په‌ره‌سه‌ندنی موسڵمانان و بلاَو بوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌به‌ره‌كه‌تی كۆچ.
23- هه‌روه‌ها وانه‌ی: كه‌سێك شتێ له‌پێناو خودا جێ بێڵێ خوای گه‌وره به‌دیل و پاداشتی به‌باشترو چاكتر ده‌داته‌وه.
24- دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئیسلامی و كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان، به‌به‌ره‌كتی كۆچ به‌رجه‌سته بوو. 25- یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی موسڵمانان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ناوبانگیان له وولاَتانی دیكه. 26- سوود بینین له ته‌ربیه‌ت و لێڕاهێنانی خه‌ڵكی بۆ هه‌موو كاره باشه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستای یه‌كه‌م و پێغه‌مبه‌ری كۆتا زه‌مان محمد صلی الله علیه‌وسلم.
27- گرنگی ڕۆڵی مزگه‌وت له ژیانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان و موسڵمانان تا ده‌گاته ڕۆژی دووایی.
28- سه‌رنجێك له‌سه‌ر گۆڕانی (مه‌وقیع)و مانه‌وه‌ی (مه‌وقیف)، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم: (مه‌وقیع)ی گۆڕی به‌لاَم (مه‌وقیف)ی جێگیر بوو هیچ كات گۆڕانكاری به‌سه‌ردانه‌هات، (مه‌وقیع) مه‌ككه‌بوو بوو به‌مه‌دینه، به‌لاَم (مه‌وقیف) "لاإله‌إلاالله" بوو كه‌به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ری تاوه‌فاتی، وه ئه‌مه: درووشم و ڕێبازی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌و بڕوادارانه بێ گۆڕانكاری تا ڕۆژی دووایی، كه‌داواكارین له[خوا] له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه ڕاگیراومان بكات و دوواهه‌مین زیكر‌و قسه‌ی ئێمه بێت له‌م دوونیایه كاتیه‌دا كه‌له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌یبه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م دونیا إنشاْ الله.
* ئینجا له‌م كۆچه تێبینیه‌ك ڕه‌چاو ده‌كرێت: له كۆچ كردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌شه‌وو به نهێنی و به‌و هه‌موو هۆشیاری و ئاگادری یه‌وه، كه‌چی پێشه‌وا عومه‌ر به‌ئاشكراو به‌شمشێری ڕووته‌وه‌و له‌لای به‌یت و به‌ده‌نگی به‌رزو بێ باكانه ده‌یووت: كه‌سێك ده‌یه‌وێت مناڵی بێ باوك بكات و ژنی بێ وه‌ژن بكات و دایكی جه‌رگی پێ یه‌وه بسوتێ و ڕۆ ڕۆی بۆ بكات وا من له‌مه‌ككه ده‌ڕۆم بۆ (یپرب) (كه ئه‌م ناوه له‌پێشدا به‌مه‌دینه ده‌وترا) با بێ پێشم پێ بگرێت! به‌لاَم كه‌سێك له بێ باوه‌ڕان غیره‌تی نه‌كرد بچێته به‌رایی، ئینجا لێره‌دا ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت: ئایا ده‌بێت پێشه‌وا عومه‌ر به‌غیره‌ت تر بێت له‌پێغه‌مبه‌ری ئۆممه‌ت (په‌نامان به‌خوا له‌هه‌ر گومانێكی وا !)؟! بێگومان: نه‌خێر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم به غیره‌ت ترینی خه‌ڵكیه‌و له‌هه‌موو خه‌ڵكیش زیاتر موتمانه‌ی به[خوا]ی خۆی هه‌بوو كه بێگومان ده‌یپارێزێت، كه‌واته وه‌لاَمی موقنیع لێره‌دا ئه‌وه‌یه: كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم پێشه‌نگه بۆ ئێمه هه‌روه‌كو[خوا]ده‌فه‌رموێ: [ڵقَدْ كَانَ ڵكُمْ فِی رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَه‌ٌ حَسَنَه‌ٌ]ألاحزاب:21، ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم وه‌كو پێشه‌وا عومه‌ر كۆچی كردبا ئیتر ئێمه‌ی ئۆممه‌ت چۆن ئیقتیدای پێبكه‌ین كه ئه‌مه له‌هه‌مووكات و شوێنێك و بۆ هه‌موو جۆره كه‌سێ ناگونجێت وا به‌م جۆره بێ باكیانه كۆچ بكات له‌شوێنێك كه[خواپه‌رستی به‌دڵ و ویستی خۆی پێ نه‌كرێت! ئه‌ی لێره‌دا چی بكات؟ ئا به‌مجۆره وه‌كو پێشه‌نگ و پێغه‌مبه‌رمان كۆچی كرد ئه‌ویش ئیقتیدا به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صلی الله علیه‌وسلم ده‌كات.
*له‌كۆتاییدا: ئه‌م خالاَنه‌ی سه‌ره‌وه دڵۆپێك بوون له‌ده‌ریای زانیاری و حیكمه‌ت و وورده‌كاریه‌كانی كۆچی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و هه‌روه‌ها ساڵی كۆچی، كه هیوادارم كورته‌یه‌كی پوختی به‌سوود بێت بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز.
سه‌رچاوه standardkurd

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
