.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















شه‌هرام عه‌لیدی به‌فیلمی سینه‌مایی (سرته له‌گه‌ڵ با) له‌فێستیڤاڵی فیلمی (براتیسلاوا) له‌ولاتی سلۆڤاكیا، له‌فێستیڤاڵی فیلمی (ئامازۆن) له‌ولاتی به‌رازیل و له‌فێستیڤاڵی فیلمی (پساك) له‌ولاتی فه‌ره‌نسا سێ خه‌لاتی گرنگی به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی (سرته له‌گه‌ڵ با)، فیلمی سینه‌مایی ("Whisper With the Wind) سرته له‌گه‌ڵ با به‌ئاماده‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی له‌به‌شی كێبڕكێی یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (براتیسلاوا) نمایشكرا و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانی زانكۆكانی براتیسلاواوه خه‌لاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.
شایانی باسه ئه‌م فێستیڤاڵه (یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی براتیسلاوا) له‌ڕۆژانی (27/11/2009 )تا (4/12/ 2009) له‌شاری براتیسلاوا پایته‌ختی ولاتی سلۆڤاكیا به‌ڕێوه‌چوو.
جگه له‌مه‌ش ئه‌م فیلمه له‌به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی (31)مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (سێ قاره‌ی نانت) له‌ولاتی فه‌ره‌نسا نمایشكرا، كه له‌ڕۆژانی (4/11/2009، تا (1/12/2009) له‌شاری نانت له‌فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوو خه‌لاتی له‌شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (ئامازۆن) له‌به‌رازیل و هه‌روه‌ها فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی (پساك) له‌ولاتی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێنابوو.
ئه‌م فیلمه له‌بیسته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی (پساك) له‌ولاتی فه‌ره‌نسا، خه‌لات و میدالی شانازی زانكۆكانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنا، سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌ئه‌ستۆی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی (فیلیپ فاكن) بوو.
فیلمی سینه‌مایی (سرته له‌گه‌ڵ با) له‌هۆڵی (فێدریكۆ فلینی) له‌چه‌ندین سانسی جیاوازدا نمایشكرا، بیسته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی (پساك) له‌ڕۆژانی (9 تا 15/12 /2009) له‌شاری پساك له‌باشووری رۆژئاوای ولاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها له‌شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (ئامازۆن) ل
هولاتی به‌رازیل نمایشكرا و توانی خه‌لاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی ناوبژیوانی به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌م فێستیڤاڵه له‌ڕۆژانی (6/11 تا /11/12/2009) له‌جه‌نگه‌ڵ و دارستانه جوانه‌كانی ئامازۆن به‌ڕێوه‌چوو.
له‌دوو كاتى جیاوازدا له‌به‌شی (شه‌وه‌كانی عه‌ره‌بی) شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (دوبه‌ی) له‌ولاتی ئیمارات نمایشكرا.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه