❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌وڵبده‌ له‌ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-18 17:58:43

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هه‌وڵبده‌ له‌ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بیت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-14f9d910f7.jpg




هه‌موو یه‌كێك له‌ژیندا ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژیانێكی‌ ئاسووده‌و پڕ له‌كامه‌رانی‌ بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ ڕه‌چاوی‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌یت:

هه‌وڵی‌ سه‌ركه‌وتن بده‌ له‌كاره‌كه‌تدا:
هه‌وڵی‌ به‌رزترین پله‌ بده‌ له‌كاره‌كه‌دا، به‌مه‌ش شاره‌زایی‌‌و كارامه‌یی‌‌و زیره‌كیت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیشه‌ش نه‌گونجا له‌گه‌ڵتدا، ئه‌وا ده‌توانیت بیگۆڕێت‌و پێویست به‌بێ هیوایی‌ ناكات.

هه‌وڵمه‌ده‌ هیواكانت له‌چوارچێوه‌ی‌ خه‌وندا ببینیت، به‌ڵكو هه‌وڵی‌ هێنانه‌دی‌ خه‌ونه‌كانت بده‌، چونكه‌ ئامانج ئه‌وه‌نیه‌ چاوه‌ڕێی‌ فانۆسی‌ سیحری‌ بكه‌ی‌ ئاواته‌كانت بۆ بێنێته‌دی‌‌و خۆشیت پێببه‌خشێت، به‌ڵكو پێوسته‌ باوه‌ڕت به‌خودی‌ خۆت هه‌بێت.

ماڵی‌ خه‌ونه‌كانت درووستبكه‌:
به‌شێوه‌یه‌ك  ته‌ماشای‌ ماڵه‌كه‌ت بكه‌ كه‌ شوێنیكی‌ گونجاو‌و دڵگیره‌، هیچ كات نه‌ڵێیت ئه‌گه‌ر ژیانی‌ هاوسه‌ریم پێكبهێنایه‌ ماڵه‌كه‌م به‌م جۆره‌‌و ئه‌و جۆره‌ ده‌بوو، وا بیربكه‌ره‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌ماڵه‌كه‌دا هه‌یه‌ جوانترین‌و باشترینن، قایل به‌ به‌و به‌شه‌ی‌ كه‌هه‌ته‌‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ كه‌ ماڵه‌كه‌ت جوان بكه‌یت.

گه‌ڕان به‌شوێن هاوڕێیه‌كی‌ نوێدا:
هاوڕیێه‌تی‌ كلیلی‌ ژیانێكی‌ خۆشه‌ كه‌ مانا به‌ژیان ده‌به‌خشێت، له‌كاته‌ ناخۆش‌و ته‌نگانه‌كاندا هاوڕی‌ ڕاسته‌قینه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.

هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌بێهێزیدا هێزت پێده‌به‌خشێت‌و له‌بێ‌ ئومێدیشدا له‌گه‌ڵتدایه‌ تا ئه‌و دۆخه‌ تێده‌په‌ڕێنیت، هه‌ڵبژاردنی‌ هاوڕێی‌ باش گه‌نجینه‌یه‌كی‌ زێره‌ خۆتی‌ لێ بێبه‌ش مه‌كه‌، پێوسته‌ هاورێیه‌كی‌ ڕاسته‌قینه‌ بدۆزیته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ یه‌ك هاوڕێت هه‌بێت باشتره‌ له‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كه‌ به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانته‌وه‌ بن، به‌ڵام گرنگه‌ بزانیت چۆن هاوڕێ‌ په‌یدا ده‌كه‌یت.

بێ ئومێد مه‌به‌ له‌دۆزینه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستدا:
ئه‌وه‌ بزانه‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌هه‌موو شوێنك هه‌یه‌، به‌لاَم كه‌سێكی‌ ده‌وێت بیدۆزێته‌وه‌، ڕێگرمه‌به‌ تیشكی‌ خۆشه‌ویستیت پێ بگات، هه‌وڵبده‌ ئه‌وكه‌سه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نای‌ ده‌كه‌یت‌و بیكه‌یته‌ هاوسه‌ری‌ ژیانت.

گرنگی‌ به‌شێوه‌و ڕووی‌ ده‌ره‌وه‌ت بده‌:
به‌رده‌وام له‌و ئافره‌تانه‌به‌ كه‌ گرنگی‌ به‌خۆیان ده‌ده‌ن، هه‌وڵبده‌ ئه‌و ڕه‌نگانه‌ بگۆڕه‌ كه‌ ڕاهاتووی‌ له‌سه‌ری‌‌و به‌رده‌وام به‌كاری‌ ده‌هێنیت، گۆڕینی‌ میكایژو بڕینی‌ قژ تاتووشی‌ وه‌ڕسبوون نه‌بیت پێویسته‌، په‌یڕه‌وكردنی‌ ئه‌م كارانه‌ ئاسانه‌‌و كاریگه‌ری‌ باشی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت، هه‌ستێكت ده‌داتێ‌ كه‌ ژیانی‌ ده‌وروبه‌رت هه‌مووی‌ گۆڕاوه‌ .

كاتێكی‌ تایبه‌ت بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ خۆتدا ته‌رخان بكه‌:
به‌شێكی‌ زۆر له‌خه‌ڵك ئه‌و كاتانه‌ی‌ بێ‌ ئیش‌و ده‌ست به‌تاڵده‌بن له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌و خزم‌و كه‌سدا ده‌یبه‌نه‌ سه‌ر، هیچ كاتێك دانانێن كه‌ له‌گه‌ڵ‌ خودی‌ خۆیاندا دابنیشن‌و بیربكه‌نه‌وه‌، پێوسته‌ كاتێكی‌ پیرۆزت هه‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ خودی‌ خۆتدا بیبیته‌سه‌ر‌و بیر له‌وشتانه‌ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ژیانته‌وه‌ هه‌یه‌، گرنگی‌ به‌خۆت بده‌‌و هه‌وڵی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌وكارانه‌ بده‌ كه‌ ئاره‌زووی‌ ده‌كه‌یت، گوێ له‌و ئاوازانه‌ بگره‌ كه‌لات په‌سه‌نده‌، ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكه‌ بخۆ كه‌ حه‌زت لێیه‌تی‌.

وه‌رزش بكه‌:
له‌شێكی‌ ته‌ندرووست كلیلی‌ جوانی‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ته‌.
بزانه‌ هیچ شتێك له‌شێكی‌ جوانت پێ نابه‌خشێت ته‌نها وه‌رزشكردن نه‌بێت، توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌ داهێنان به‌مێشك‌و كاركردن نابێت، به‌ڵكو وه‌رزش ڕۆڵێكی‌ باڵای‌ هه‌یه‌ تا سه‌ركه‌وتووبیت، وه‌رزشكردنت با به‌پێی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ داڕێژراوبێت‌و به‌شێوازێك بێت دووچاری‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستیت نه‌كات.

كاری‌ خۆبه‌خشانه‌ ئه‌نجامبده‌:
پێوسته‌ هه‌موو ئافره‌تێكی‌ ته‌نها، هه‌ستێت به‌كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و یارمه‌تی‌ كه‌سانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ بدات، چونكه‌ یارمه‌تیدانی‌ كه‌سانی‌ تر كه‌سایه‌تییه‌كی‌ به‌هێزتان لێدروستده‌كات‌و هه‌ست ده‌كه‌یت كارێكت كردووه‌ كه‌ ناختی پێ ئاسووده‌بێت.

ئا:شادان
سه‌رچاوه‌ :ئاژانسه‌كان

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-18 20:07:07

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: هه‌وڵبده‌ له‌ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بیت

به‌راستی بابه‌تێكی زۆر به‌سووده‌
ده‌سته‌كانت خۆشبیت
هیوادارم سه‌ركه‌وتووبی
كاتت شاد

Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net