.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڕۆڵی یاری كردن له‌گه‌شه‌كردنی هزریی منداڵدا
توێژه‌ری ده‌روونی
نیگار كه‌مال
منداڵان له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردندا چه‌ند سیفاتێكی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌ڕووی گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه, هه‌رچه‌نده منداڵ پێش ئه‌وه‌ی پێ بگرێت داده‌نیشێت به‌ڵام كه‌س ناتوانێت به‌ته‌واوی دیاری بكات له‌چ قۆناغێكی ته‌مه‌ندا بۆ منداڵێكی دیاری كرا‌و ئه‌مه ڕوو ده‌دات، منداڵان هه‌موویان جیاوازن له‌یه‌كتری، هیچ منداڵێك له‌منداڵێكی تر ناچێت. ڕاده‌ی وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له‌منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی دیكه ده‌گۆرێت، حاڵه‌تێكی سروشتیه منداڵێك زووتر له‌منداڵانی دیكه فێری قسه كردن ببێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌تردا فێری ژماردن ببێت له‌هاوته‌مه‌نی خۆی.
له‌بری ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت ببه‌یت بۆ گه‌ڕان له‌ناو ئۆتۆمبێلدا یاخود به‌ناچاری بیبه‌یت بۆ ناو باخچه‌یه‌كی گشتی، واباشتره چالاكیه‌كی به‌چێژی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت كه‌گه‌شه به‌تواناكانی بدات. بێگومان هیچ منداڵێك نیه زیره‌كیه‌كی تێدا نه‌بێت چونكه زیره‌كی جۆری هه‌یه، بۆ نموونه زیره‌كی تێگه‌یشتن له‌ئه‌بستراكت، زیره‌كی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زیره‌كی لێهاتوویی كاری ده‌ستی، زیره‌كی له‌ووشه‌دا، زیره‌كی ژماره…تد. هه‌ندێك كه‌س خاوه‌نی زیره‌كی بینراو یاخود بیستراون هه‌ندێكی تر زیره‌كی هه‌ستیان هه‌یه واته به‌ده‌ستلێدان په‌ی به‌شته‌كان ده‌به‌ن و ده‌یناسنه‌وه و فێر ده‌بن. هۆكاری بۆماوه‌یی ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌شه‌كردنی زیره‌كیدا، هه‌روه‌ها ئه‌و ژینگه‌یه‌ش كه‌منداڵ تیایدا په‌روه‌رده ده‌بێت. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه‌ئه‌زموون و وروژێنه‌ره جۆراوجۆره‌كان و ژینگه‌ی گونجاو یارمه‌تیده‌رێكی مه‌زنه بۆ گه‌شه‌كردنی توانا هزریه‌كانی منداڵ. لێره‌و له‌وێ گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌هه‌تا ته‌مه‌نێكی دیاری كرا‌و هه‌ر لایه‌نێكی منداڵ گه‌شه‌ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و ه زانیارییه‌كی ڕه‌ها نیه، واته مه‌رج نیه له‌و ته‌مه‌نه‌ی زانست دیاری كردووه بۆ فێربوون و گه‌شه‌كردن ته‌مه‌نێكی چه‌قبه‌ستوو بێت و دوای ئه‌وه هیچ گۆرانكاری و گه‌شه‌كردنێك ڕوونه‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌مه‌ن و وه‌رگرتنی زانیاری ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له‌گه‌شه‌كردنی هزری منداڵدا. منداڵ هه‌تا بچوكتر بێت مێشكی خێراتر گه‌شه ده‌كات، ئه‌م گه‌شه كردنه پێش په‌یوه‌ندی كردنی منداڵ به‌قوتابخانه‌وه زیاتر ده‌بێت ده‌بێت، واته كرداره هزریه گه‌وره‌كان و ئه‌و ڕێگایه‌ی منداڵ زانیارییه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی پێڕێكده‌خات و زیره‌كی خۆی به‌كارده‌هێنێت تیایدا ئه‌مانه هه‌موویان پێش ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی پێكدێن. له‌به‌رئه‌وه ژماره و جۆری ئه‌زموونه سه‌ره‌تاییه‌كان بنچینه‌ی گه‌شه‌كردنی هزرن له‌دوارۆژدا.
نابێت خێزانی منداڵ و ڕاهێنه‌ر و به‌خێوكاره‌كان ئه‌وه‌یان له‌بیربچێت كه‌ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی یاری كردنه‌وه منداڵه‌كانیان گۆش بكه‌ن به‌شێوازی بیركردنه‌وه و داهێنان و فێربوون. هه‌موو ئه‌م كردارانه زیره‌كی ئه‌كتیڤ ده‌كات و گرنگی زۆریان بۆ قۆناغی منداڵی و قۆناغه‌كانی دیكه له‌دوارۆژدا. منداڵ له‌ڕێگای یاری كردنه‌وه گه‌شه‌ده‌كات و فێر ده‌بێت, جیاوازی له‌نێوان یاری و فێربووندا ناكات، كاتێك ئیش له‌سه‌ر بیرۆكه یاخود شمه‌ك ده‌كات ئه‌و لایه‌نانه فێر ده‌بێت كه‌ده‌یه‌وێت فێریان ببێت. له‌به‌رئه‌وه منداڵ هه‌ست به‌گرنگی و ئاره‌زوومه‌ندی ده‌كات بۆ جووڵه‌ی هه‌میشه‌یی. ئه‌گه‌ر جوڵه جه‌سته‌یی و هزریه‌كانی پێكه‌وه به‌سته‌وه و دووباره‌ی كردنه‌وه چه‌ند جارێك ئه‌وا زیره‌كی منداڵ گه‌شه ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه ئامانجی یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا خۆشی و چێژ وه‌رگرتن و ڕاهێنان و كاركردنه پێكه‌وه.
یاری كردن ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌شه‌كردنی منداڵدا، ئاماژه‌یه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و هزری. په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هێز ده‌كات و به‌په‌سه‌ندترین ڕێگا داده‌نرێت بۆ فێربوون، چونكه منداڵ زانیارییه‌كان وه‌رده‌گرێت به‌بێ ماندووبوون. جگه له‌وه‌ی چێژ ده‌دات به‌منداڵ و هانده‌ره بۆ به‌كارهێنانی هه‌سته‌كان و ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی، هه‌روه‌ها بواری بۆ ده‌ره‌خسێنێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و چالاكانه ڕاهێنان ده‌كات له‌سه‌ریان. یاری كردن یاریده‌ی منداڵ ده‌دات بۆ فێربوونی ڕێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ڕێسای یارییه‌كان، هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی فراوان دێنێته كایه‌وه و گه‌شه‌ی پێده‌دات و ڕێكی ده‌خات. بۆیه له‌سه‌ر باوان پێویسته ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ منداڵه‌كه‌یان فه‌راهه‌م بكه‌ن و بواری تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ بره‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگاته زانیارییه ڕاسته‌كان وه چه‌ند بتوانن كاتی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ منداڵه‌كه‌یان. هه‌موو منداڵێك ئاره‌زوومه‌نده له‌یاری كردن و فێربوون، به‌ڵام به‌به‌شداری كه‌سێكی گه‌وره ئاره‌زوومه‌ند تر ده‌بن، ئه‌وه‌ی كه‌منداڵ پێویستی پێیه‌تی ته‌نها گرنگی پێدانیه‌تی له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه به‌به‌خشینی هه‌ندێك له‌كات وسۆزی خۆیان. له‌به‌رئه‌وه كاتێك منداڵ هانده‌ری به‌رده‌وامی هه‌بێت ئه‌وا به‌رده‌وام پێش ده‌كه‌وێت و فێر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ین له‌منداڵ ئه‌نجامی بدات له‌ئاست تواناكانی ئه‌ودا بن ئه‌وا هانده‌ره‌كه به‌هێزتر ده‌بێت. نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت كه‌پاداشتی بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ فێربوون، ده‌بێت بیخه‌ینه به‌رده‌م چالاكییه‌ك كه‌بتوانێت سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ست به‌ئاسووده‌یی بكات. ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بكه‌ین، ئه‌وا ده‌یخه‌ینه هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنییه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌خواستراوه. له‌به‌رئه‌وه منداڵه‌كه به‌خۆیدا ده‌شكێته‌وه بڕوا به‌خۆبوون له‌ده‌ست ده‌دات و ڕه‌تی فێربوون ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كاندا. كاتێكیش كه‌سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له‌چالاكییه‌ك‌دا ده‌بێت پاداشتی بكه‌ین و پیاهه‌ڵدانی به‌رامبه‌ر به‌كاربهێنین، به‌مه‌ش پاڵنه‌ره‌كانی بۆ فێربوون به‌هێزتر ده‌بێت و ئاره‌زووی ده‌بێت له‌به‌ده‌ستهێنانی زیاتر و فێربوونێكی باشتر.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh bet hanw gian babateke zor grnga

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه