.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ترشە چەورییە پێویستەكان
ترشە چەورییەكان Fatty Acids یەكەی بنچینەیی هەندێك جۆری چەورییەكانن، زۆربەی ترشە چەورییەكان زەروور نین واتە لەش دەتوانێت كە لەكاتی پێویست دروستیان بكات. لە مرۆڤدا دوو ترشە چەوری بە ترشە چەوری زەروور یان پێویست دادەنرێن Essentil Fatty Acids كە دەبێ لە خۆراكەوە وەربگیرێن چونكە لەش ناتوانێت كە دروستیان بكات و سوودی زۆریات بۆ تەندروستی هەیە.ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6 زۆر گرنگن بۆ تەندروستی. ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگای زنجیرە درێژ بە زاراوەی كیمیایی مادەی خامە بۆ گەلێك هۆرمۆن وەكو هۆرمۆنە پرۆستاگلاندینەكان Prostaglandins كە رۆڵی گرنگیان لە هەموو بەشەكانی لەشدا هەیە. ترشە چەوری لە جۆری EPA كە لە ئۆمیگا 3 دروست دەبێت یەكێكە لە ترشە چەورییە زەروورەكان بۆ لەش. هەندێك لە ترشە چەورییە زەروورەكان راستەوخۆ لە هەندێك جۆرە خۆراكەوە وەردەگیرێن. ترشە چەورییە زەروورەكان سودیان بۆ هەموو ئەندامەكانی لەش هەیە، بۆ نموونە بۆ رێگرتن لە هەوكردنەكان، خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە، خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ، هەروەها خۆپارستن لە نەخۆشی ئەلزهایمەر. ترشە چەوری ئۆمیگا 3 سوودی زۆری هەیە بۆ باشتركردنی فرمانی خانەكانی مێشك. 4- 6 ئۆنس ماسی تونە یان ماسی سەلەمۆن نزیكەی 2 گرامی لە ئۆمیگا 3 تێدایە كە دەكاتە پێویستی رۆژانە بۆ مرۆڤێكی پێگەیشتوو. ماست و هێلكەش بڕێكی كەمیان لەم ترشە چەورییە تێدایە. سەرچاوە خۆراكییە دەوڵەمەندەكان بە ترشە چەورییە زەروورەكان بریتین لە: زۆربەی سەوزەكان، گوێز، باوی، فستق، كازو، تۆ كودی زستانە، تۆوی گولەبەڕۆژە، پاقلەی سۆیا، ماسی.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه