.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خاس بۆ پاراستنی دڵ
خاس Romaine Lettuce گەلێك ڤیتامین و كانزا و ریشاڵ و مادەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە بۆ پاراستنی تەندروستی سوودی زۆریان هەیە. خاس وزەی زۆر كەم تێدایە، رێژەیەكی بەرزی ئاو لەخۆدەگرێت.خاس دەوڵەمەندە بە: ڤیتامین A(بیتا كارۆتین) ڤیتامین K، ڤیتامین C، فۆلێت، مەنگەنیز، كڕۆم. خاس بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشی سوودی لێ وەردەگیرێت لەو كاتەی كە بیتاكارۆتین و ڤیتامین C بەیەكەوە رێگرن لەبەردەم ئۆكسانی كۆلیستیرۆل كە بەناوپۆشی خوێنبەرەكانەوە دەنووسێت و تۆپەڵێكی چەوری دروست دەكات واتە دەبێتە هۆی رەقبوونی خوێنبەرەكان كە گەلێك جار خوێنبەر بە تەواوی دەگیرێت (دادەخرێت) و چیتر خوێن بەناویدا لێشاو نابات، بەمەشەوە نۆرەیەكی نەخۆشی دڵ یان جەڵتەیەكی مێشك روودەدات. رێژە باشەكەی ریشاڵی رووەكیش سیفەتێكی دیكەی پاراستنی دڵ بە خاس دەبەخشێت. لە ناو ریخۆڵە ئەستوورەدا، ریشاڵی خۆراكی لەگەڵ خوێیەكانی زەرداودا Bile Salts یەكدەگرێت و لەش لێیان رزگار دەبێت، ئەمەش فشار دەخاتە سەر لەش بۆ دروستكردنی بڕی زیاتری زەرداو، لەش بۆ دروستكردنی زەرداو پێویستی بە تێكشكاندنی كۆلیستیرۆلەوە هەیە، كەواتە دەرئەنجام ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا دادەبەزێت. رۆڵی فۆلیك ئەسید (یان فۆلێت Folate) هیچی كەمتر نییە لە رۆڵی ریشاڵی خۆراكی، فۆلیك ئەسید یان ترشی فۆلیك كە یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B زۆر پێویستە بۆ گۆڕینی مادەی هۆمۆسیستین Homocysteine كە زیانبەخشە بۆ مادەیەكی بێ زیان، مادەی هۆمۆسیستین راستەوخۆ زیان بە خوێنبەرەكان دەگەیەنێت و ئەگەری نەخۆشی دڵ و جەلتە زیاد دەكات. خواردنی خاس سوودی هەیە بۆ كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن، بۆیە نەخۆشانی پەستانی خوێنی بەرز دەتوانن كە بە خواردنی خاس تا رادەیەك پەستانی خوێنیان دابەزێنن چونكە خاس بڕێكی باشی لە پۆتاسیۆم تێدایە كە ئەم رۆڵە دەگێڕێت، پەستانی بەرزی خوێنیش فاكتەرێكی بەهێزە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه