❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پەیوەندی چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-19 07:22:53

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

پەیوەندی چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك

الحمد لله‌ رب العالمین ، والصلاة والسلام علی خاتم النبیین والمرسلین محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم وعلی آله‌ و ازواجه‌ الطیبین الطاهرین ، وعلی أصحابه‌ والتابعین ، ومن تبعهم بأحسان الی یوم الدین _ وبعد .

چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك .له‌ ذي النون المصري ه‌ وه‌ ، ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ڕۆژێک له‌ قه‌راخ ئاوێك دانیشتبو ، ته‌ماشای کرد دووپشکێك هات به‌ته‌نیشتیا تێپه‌ڕی و چوه‌ قه‌راخ ئاوه‌که‌ وه‌ستا ، له‌سه‌ره‌تادا ذي النون ، وایزانی که‌ ئاوده‌خواته‌وه‌ ، به‌ڵام ساتێك وه‌ستا ، که‌ته‌ماشایکرد بۆقێك له‌ناوئاوه‌که‌وه‌ ده‌رچوو به‌ره‌و ڕووی دووپشکه‌که‌هات و له‌به‌رده‌میدا وه‌ستا و دووپشکه‌ که‌ سه‌رکه‌وته‌ پشتی بۆقه‌که‌ و بۆقه‌که‌ش چوه‌ ناو ئاوه‌که‌وه‌ و که‌وته‌ مه‌له‌کردن و دووپشکه‌که‌ش به‌کۆلیه‌وه‌ ، [ذي النون] یش زۆر سه‌رسام مایه‌وه‌ ناچار ئه‌ویش چوه‌ ناو ئاوه‌که‌وه‌ و که‌وته‌ مه‌له‌کردن به‌دوای بۆق و دووپشکه‌که‌دا تاوه‌کو گه‌ێشته‌ ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که‌ و دووپشکه‌که‌ له‌پشت بۆقه‌که‌ دابه‌زی و که‌وته‌ ڕێ ، [ذي النون] که‌وته‌ دوای دووپشکه‌که‌ تاوه‌کو گه‌یشته‌ نزیك دارێك ته‌ماشایکرد گه‌نجێکی سه‌رخۆش خه‌وی لێکه‌وتوه‌ له‌بن سێبه‌ری داره‌که‌ ، له‌ولاوه‌ مارێکی گه‌وره‌و درێژ هات به‌ره‌وڕووی گه‌نجه‌که‌ دووپشکه‌که‌ خۆی گه‌یانده‌ ماره‌که‌ و نوسایه‌ سه‌ری ماره‌که‌وه‌ و ماره‌که‌ش هه‌رچیکرد نه‌یتوانی خۆی نه‌جات بدات ، تاوه‌کو دووپشکه‌که‌ دای به‌ماره‌که‌وه‌و کوشتی .
پاش ماوه‌یه‌ک گه‌نجه‌که خه‌به‌ری بۆوه‌ و مه‌ستی به‌ریدا و هاته‌وه‌ هۆش خۆی ، ئه‌جا [ذی النون] باسه‌که‌ی بۆ گه‌نجه‌که‌ گێڕایه‌وه‌ و گه‌نجه‌که‌ تۆبه‌یه‌کی پاك چاکی کردو وازی له‌ هه‌موو ێتێکی خراپه‌ هێنا .
له‌م کورته‌باسه‌دا ئه‌گه‌ر به‌وردی بیری لێبکه‌ینه‌وه‌ هه‌ندێ شتێ سه‌یرمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ . 1- دووپشك ناتوانێت له‌ ئاوی زۆربدات و مه‌له‌بکات به‌ڵام خوای گه‌وره‌ بۆقێکی بۆ موسه‌خه‌رکردوه‌ تاوه‌کو بپه‌ڕێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپشک ماربێ یان بۆق یان هه‌ر گیانله‌به‌رێکی تربێت بجولێته‌وه‌ پێوه‌ی ده‌دات جیاوازی نی یه‌ بۆ ئه‌و ، به‌ڵام چنکه‌ خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌ره‌که‌ی وابوه‌ که‌ ئه‌و ماره‌ بکوژێت بۆقه‌که‌ بوه‌ به‌ که‌شتیه‌ك بۆ ئه‌و : وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (13) }
2- ئه‌م دووپشکه‌ چۆن ئه‌وه‌ی خانی و ئه‌و فه‌رمانه‌ی له‌کوێوه‌ بۆ هات که‌ به‌و ئیشه‌ هه‌ستێ که‌ زۆر دووربوه‌و ئاوه‌که‌ش ڕێگربوه‌ له‌ ڕێدا به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ویستی له‌سه‌ر هه‌رشتێک بێت ده‌یکات و ڕێگری نابێت و ئه‌نجامی ده‌دات چۆن بیه‌وێت به‌وشێوه‌یه‌ ، : { وإذا اراد الله‌ شیئا ان یقول له‌ کن فیکن } .یان که‌ده‌فه‌رموێت: { وَاللَّهُ يَحْكُمُ لا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ } گه‌ڕاننه‌وه‌ی قه‌ده‌رو ویستی خوا نابێت
3- بۆچی ئه‌و دووپشکه‌ ماره‌که‌ی کوشت ؟ بۆ گه‌نگه‌که‌ی نه‌ کوشت یان پێوه‌ی نه‌دا ؟ له‌کاتێکدا که‌ گه‌نجه‌که‌ خه‌وتوه‌و گه‌وره‌تریشه‌ له‌ ماره‌که‌ و ماره‌که‌ش له‌ رۆیشتن و جوڵانه‌وه‌دایه‌ ، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ئه‌جلی ماره‌که‌ی ته‌واوکردوه‌ نه‌ك گه‌نجه‌که‌ : { وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلا يَسْتَقْدِمُونَ (61) .
4- ببؤچی خوای گه‌وره‌ ئه‌وهه‌موو سه‌به‌ب و شته‌ی ڕێکخست بۆ نه‌جاتدانی گه‌نجێك که‌ سه‌رخۆشیش بوه‌ له‌ بێ ئه‌مری خوادا ژیاوه‌ ؟ ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین که‌ خوای په‌روه‌ردگار به‌ڕه‌حمه‌ بۆ به‌نده‌کانی ئه‌گه‌رچی به‌نده‌کانیش له‌ بێ ئه‌مری ئه‌ودا بژێن و بێ فه‌رمانی خوابکه‌ن ،: { وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا (2) مِنْ دَابَّةٍ } (3) .ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ به‌کاروکرده‌وه‌ی خۆمانی له‌گه‌ڵماندا بکردایه‌ دونیای کۆتایی پێ ئه‌هێنا و هه‌موی ئه‌فه‌وتان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆڵه‌تمان ئه‌داتێ تاوه‌کو بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ر دینی خواو تۆبه‌ بکه‌ین .
5- خوای گه‌وره‌ بۆچی[ذي النون]ی کرده‌ شاهیدی ئه‌و حاڵه‌ ؟ بۆ فه‌رمانی به‌خۆی نه‌کرد که‌بچێت ئه‌وگه‌نجه‌ نه‌جاتدات ئه‌ودووپشك و بۆقه‌ی کرده‌ هۆکار؟ ئه‌وه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌گه‌ر که‌سیش ئه‌بێت خوای گه‌وره‌ کاری خۆی جێ به‌جێ ده‌کات منه‌تی به‌که‌س نی یه‌ ، به‌ڵکو ئێمه‌ خۆمان کارمان به‌خوایه‌ و پێویستمان پێیه‌تی ، ئه‌وه‌ی که‌ خوا داوامان لێده‌کات ته‌نها فه‌رمانه‌کانی جێ به‌جێ بکه‌ین و بێ ئه‌مری خوا نه‌که‌ین : وقال تعالى: { وَأَنْذِرِ النَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ الْعَذَابُ فَيَقُولُ الَّذِينَ ظَلَمُوا رَبَّنَا أَخِّرْنَا إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ نُجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ الرُّسُلَ أَوَلَمْ تَكُونُوا أَقْسَمْتُمْ مِنْ قَبْلُ مَا لَكُمْ مِنْ زَوَالٍ } [إبراهيم:44] .ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین خوا که‌سێکی سه‌رخۆش له‌بیرنه‌کات و به‌هانایه‌وه‌ بێت ،موسڵمان چۆن له‌ بیرده‌کات و به‌هانایه‌وه‌ نایات له‌کاتێکدا هه‌مو هاناو هاوارێکی بۆ لای خوایه‌ .
وآخر دعوانا ان الحمدلله‌ رب العالمین . والسلام .
نوسینی پەیام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-19 09:43:07

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: پەیوەندی چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك

ده‌ستت خۆش سیتا خان هه‌ربژیت.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-19 10:51:29

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: پەیوەندی چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك

dest xosh xoshkakam har saekawtw bit hiwadarm la babata jwanu baswdakant bibashman nakai azizm

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-19 12:40:55

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: پەیوەندی چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك

8 8 ده‌سته‌کانت خۆش بیت سیتا گیان هه‌ربژیت بابه‌تێکی زۆرررررررررر جوانه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو لایه‌ک خۆش بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-19 15:47:09

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: پەیوەندی چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ئامۆژگاری چاکی تیایه‌ هه‌ربژیت..

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-12-21 07:15:12

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: پەیوەندی چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك

zor sopas xwda emntan zytr bkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net