.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















بەدخـۆراكی لـە پیرەكــاندا
ملیۆنەها بەساڵاچوو لە لە ماڵەكانیاندا لە سەرتاسەری جیهاندا دوچاری بەدخۆراكی Malnutrition بوونەتەوە. گرفتە هاوبەشەكەی نێوان تووشبووان بریتییە لە خەمۆكی و دڵتوندی و تەنیایی، هەروەها زۆربەیان هەژار و خودانی تەواویان نییە یان نەخۆشی دریژخایەنیان هەیە.
بە گشتی لە پیرەكاندا چەند گۆڕانێكی فسیۆلۆژی پەیوەست بە تەمەن روودەدەن كە تا رادەیەك رێگا خۆش دەكەن بۆ تووشبوون بە بەدخۆراكی لەمانە: لاوازبوونی هەستی بۆنكردن، لاوازبوونی هەستی چێژكردن، كەمبوونەوەی هەستی تێنووبوون، خراپبوونی تەندروستی دەم و ددان، كزبوونی جوولەی ریخۆڵە و ئەگەری قەبزی، هەروەها بەكارهێنانی گەلێك دەرمان بۆ مەبەستی جیاواز وەكو زیانی لابەلا دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و هێڵنج و وشكبوونی دەم یان بۆرژان و بێ هێزی گشتی لەش. كەمی مادە خۆراكییە گرنگ و پێویستەكان ئاكامی تەندروستی خراپ بۆ پیرەكان پەیدا دەكات.
بەدخۆراكی دەبێتە هۆی نەخۆشی، هەروەها توانای چاكبوونەوە لە نەخۆشییە سادە و نەخۆشییە سەختەكان لاواز دەكات بەتایبەتی كەمی وزە و پرۆتین كە نزیكەی نیوەی بەساڵاچووان دوچاری دەبنەوە، گەلێكیشیان دوچاری هەوكردنی تیژ و كەوتن و شكانی ئێسكەكان دەبنەوە كە لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆی مردن. بەدخۆراكی پیرەكان دوو جۆری هەیە: بەدخۆراكی دەرەكی، واتە لەبەر كەمی بڕ و جۆری ژەمەكانی خۆراكەوە روودەدات. بەدخۆراكی ناوەكی، واتە تووشبوو دوچاری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن دەبێتەوە كە لێرەدا نەخۆش دەكەوێتە ناو گێژاوێكی بەدخۆراكییەوە، چونكە كەمی ئاسن و كانزا و ڤیتامینەكانیش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، واتە نەخۆش لە دوو لاوە ئارەزووی خواردنی كەم دەبێتەوە. هەڵسەنگاندن و رێكخستنەوەی لایەنی خۆراكی پیرەكان مەسەلەیەكی چەندی بڵێی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی بەساڵاچووان.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه