.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















1- بالاَپۆشیی: بهوجل و به‌رگه ده‌ڵێن كه ته‌واوی جه‌سته داپۆشێ، دیاره ده‌م و چاوو هه‌موو خشڵ و زهمبهرێك ده‌گرێته‌وه، واته: ده‌بێ ژنان له ئاست خه‌ڵكانی نامه‌حره‌م ده‌م و چاوو هه‌موو شتێكی (زینه‌ت) و سه‌رنج ڕاكێشیان داپۆشن و خۆیان ده‌ر نه‌خه‌ن بۆیان.
2- خۆ ده‌رخستن (التبرج): به‌وه ده‌ڵێن كه ژنان خشڵ و زه‌نبه‌ر و جوانیه‌كانیان ده‌ربخه‌ن بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م.
3- خۆ ده‌رخستن به چه‌ند شتێك ده‌بێ:
أ) داماڵینی حیجاب و خۆ ده‌رخستن له به‌رده‌م پیاوانی نامه‌حره‌مدا.
ب) هه‌ندێ له‌و زینه‌ت و جوانیانه‌ی ده‌ربخا بۆ پیاوان كه ڕێنه‌دراوه به‌ده‌ر خستنی.
ج) پێكوتان به زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی خاڵخاڵ و بازن و پاوانه‌كانیان ته‌قه‌ی بێت، وه یان به‌لارو له‌نجه بچێت به‌ڕێوه.
د) به‌نازو نوزه‌وه قسه بكات.
هـ) تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ پیاوان به‌هه‌ر جۆرێك ناپه‌سه‌ندو ناشه‌رعیی بێت، وه‌كو ته‌وقه‌كردن و پاڵه‌په‌ستۆ.
4- ئه‌و فه‌رموده‌یه كه ده‌ڵێ: (إن المرأة إذا بلغت المحیض لم یصلح أن یری منها إلا هذا وهذا) هه‌ركه كچه‌كان باڵغ بوون، ده‌م و چاوو ده‌ستیان نه‌بێ، نابێ شتێكی تریان ببینرێ. (اللجنة الدائمة) ده‌ڵێ: لاوازه)
5- ئه‌وی ڕێ به‌ژنان ده‌دا ده‌ری بخه‌ن بۆ مه‌حره‌میان: ده‌م و چاوو هه‌ردوو ده‌سته، خڵخاڵ و گواره‌و بازن و ملوانكه و سه‌رو هه‌ردوو پێیانه.
6- نابێ ژنان له بازاڕدا ده‌ست و باسكیان ده‌ربخه‌ن، چونكه فیتنه خێزهو سه‌رنج ڕاكێشه، به تایبه‌ت كه په‌نجه‌كانی پڕبن له ئه‌نگوستیله‌و باڵه‌كانی له بازن.
7- خۆده‌رخستن لای خزمه‌تگوزار (خدم) حه‌رامه‌و، نابێ پێكه‌وه‌یش به ته‌نها دابنیشن.
8- ڕوخسار ده‌رخستن لای نابینا‌و كوێر هیچ قه‌یدی نیه، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه كه ده‌فه‌رموێ: (إعتدی عند إبن أم مكتوم، فإنه رجل أعمی) چونكه فه‌رمووده‌ی: (أفعمیاوان أنتما، ألستما تبصرانه) به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی (شێخ بن باز) لاوازه.
9-چاو ڕه‌شكردن به (كل) و جوانكردنی ڕوخسار‌و ده‌رخستنی بۆ خه‌ڵكانی نامه‌حره‌م حه‌رامه.
10- ئه‌و ژنانه‌ی له‌سك و زا نیشتونه‌ته‌وه ده‌توانن ڕوخساریان لای نامه‌حره‌م ده‌ربخه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ری نه‌خه‌ن و خۆیان بپارێزن باشتره.
11- ژنی موسڵمان ده‌توانێ لای ژنی كافرو خوانه‌ناس لای سه‌روی ناوكیی و لای خواروی ئه‌ژنۆی ده‌ربخات، بهلاَم نێوان ئه‌ژنۆو ناوك بۆ هه‌موو ژنێكی مسوڵمان و نامسوڵمانیش عه‌وره‌ته، ئه‌گه‌رچی خزمی زۆر نزیكشی بێت.
12- كاره‌كه‌ر ده‌بێ لای گه‌وره‌كه‌یدا نه خۆی ده‌ربخات و نهخشڵ و زه‌نبه‌ری، وه نابێ هه‌ردوو پێكه‌وه له شوێنێكی چۆڵدا خه‌ڵوه‌ت بكه‌ن.
13- جل و به‌رگی ته‌سك بۆ ژنان، جگه له ناشهرعیهتهكهی ئاسه‌وار گه‌لێكی خراپیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
- پێست توشی حهسایهت ده‌بێ.
- گوشار ده‌كه‌وێته سه‌ر گه‌ده‌و ڕیخۆڵه و ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه.
- نه‌زۆكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
- گوشار ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌مارو ڕه‌گه‌كان، ئینجا به‌و هۆیه‌وه خوێنیش به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌وه‌یشه‌وه ڕۆشتنیش لاواز ده‌كات.
14- پێویسته (عابا) ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیادا بێت:
- ئه‌وه‌نده ئه‌ستوربێ، تاژێرهكهی ده‌رنه‌كه‌وێ و نهیشلكێ به جه‌سته‌دا.
- پان و پۆڕبێ و ته‌واوی جه‌سته داپۆشێ.
- ته‌نها له پێشه‌وه كراوه‌بێ و كۆتایی قۆڵه‌كانی ته‌سك بێ.
- پارچه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش نه‌بێ، واته: نیشانه‌و وێنه‌و نوسینێكی وای پێوه نه‌بێ، ببێته مایه‌ی سه‌رنج ڕاكێشان.
- له جل و به‌رگی ژنانی كافرو به‌دكردار نه‌كات.
- بیدات به سه‌ریا، نه‌ك ته‌نها قۆڵی پێوه بكات.
15- ژنان ده‌توانن (په‌رچه)یه‌ك به‌كار بهێنن و ڕوخساریان جگه له هه‌ردوو چاوو، یان یه‌كێكیان – داپۆشن – (بن باز) ده‌ڵێ: ئه‌و جۆره ژنان ده‌بنه (محجبه)ی شه‌رعی كه هیچ شتێك له‌جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن، دیاره هه‌ر ولاَتهی باو‌و عاده‌تێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆ به‌كارهێنانی عابا، بهلاَم هه‌ر ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیادا بێ.
16- (ئیبن عثیمین) و (إبن الفوزان) ده‌ڵێن: نابێ (نیقاب) وابێ ده‌م و چاوی تێدا ده‌ركه‌وێ، واته: ده‌ركه‌وتنی كوڵم و پێڵوو برۆو سه‌رتر و خوارتر دروست نییه، چونكه سه‌رنج ڕاكێشه.
17- (ئیبن جبرین) ده‌ڵی: نیقابێك لوت و برۆو كوڵمی تیا دیار بێت دروست نییه، بۆیه ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك بێت هیچ شتێك له ژێره‌وه‌ی ده‌رنه‌كه‌وێ.
18- ژنان هه‌ر ڕه‌نگێك هه‌ڵده‌بژێرن بۆ (حیجاب) له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانیدا دروسته.
19- هه‌ر نێرینه‌یه‌ك كه‌جێگه‌ی گومان بێت (ئه‌گه‌ر مێرد منداڵیش بێت) ده‌بێ ژنان خۆیانی لێ داپۆشن.، پێغه‌مبه‌رمان محمد ده‌فه‌رموێ: (أیما إمرأة وضعَت ثیابها فی غَیر بیت زوجِهَا فَقَد هَتَكَت سَترَ ما بَینها وبینَ الله) واته: هه‌ر ژنێك به‌ده‌ر له‌ماڵی مێردیدا جل و به‌رگه‌كه‌ی خۆی دابنێ (له‌به‌ریا دایماڵێ) ئه‌وه بێگومان په‌رده‌ی نێوان خۆیی و خودای ئه‌تك كردووه، مه‌به‌ست له‌م فه‌رمووده ئه‌وه‌یه كه نابێ ژنان زۆر به‌ئاسانی له‌ملاو له‌ولا جل و به‌رگیان داماڵن و عه‌وره‌تیان ببینرێ، تا ناو‌و شۆره‌تی به‌دكرداری بكه‌وێته دوایان، بهلاَم له شوێنێكی ئه‌من و ئاسایش‌دا، داماڵینی جل و به‌رگ بۆ خۆ گۆڕین، یان بۆ فێنكیی، یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی تری شه‌رعیی قه‌یدی نییه.
20- له پێكردنی گۆره‌وی ناسك و ته‌نك بۆ داپۆشینی (پێ) دروست نییه.
21- سه‌رپۆشی ناسك و ته‌نك (سه‌ر دانه‌پۆشێ) دروست نییه.
22- له پێكردنی (پانتۆڵ) بۆ ژنان دروست نییه، چونكه بۆته باو‌و عاده‌ت پیاوان له پێی ده‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ریش نه‌فرینی كردووه له‌و ژنانه‌ی كه خۆیان ده‌شوبهێنن به پیاوان.
23- نابێ ژنان جل و به‌رگێ له‌به‌ر بكه‌ن كه وێنه‌ی ئینسان و ئاژه‌ڵی پێوه بێ.
24- نابێ ژنان جل و به‌رگێ له‌به‌ر بكه‌ن عه‌وره‌تیان دانه‌پۆشێ (كورت بێت، یان ته‌نك).
25- ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی تایبه‌تن به ژنانی كافرو به‌دڕه‌وشته‌وه نابێ ژنانی ئیماندار له‌به‌ری بكه‌ن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود


له‌سه‌ر هێڵ نییه