❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سێ شه‌و و سێ چیرۆکی زێده‌ڕۆ له‌ڕۆمانسییه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-20 13:23:30

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

سێ شه‌و و سێ چیرۆکی زێده‌ڕۆ له‌ڕۆمانسییه‌ت

سێ شه‌و و سێ چیرۆکی زێده‌ڕۆ له‌ڕۆمانسییه‌ت




شه‌وی یه‌که‌م(ژنه‌ جوانه‌که‌): پیاوه‌که‌ی له‌سه‌فه‌ردا بوو ژنه‌که‌ی حه‌زی کرد له‌ ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌یدا  شه‌وێکی  زۆر ڕۆمانسی بۆ بڕه‌خسێنێ.به‌جوانترین شێوه‌ ژووری خه‌وتنی بۆ ڕازانده‌وه‌ وبۆن خۆشی کردو جلێکی زۆر سه‌رنج ڕاکێشی بۆ له‌به‌رکرد ،تا کات نزیک ده‌بۆوه‌ دڵی خۆشتر ده‌بوو……زۆر چاوه‌ڕێ ی کرد به‌ڵام پیاوه‌که‌ی زۆر دواکه‌وت ترس به‌سه‌ریدا نیشت …کاتێ پیاوه‌که‌ی گه‌یشته‌ جێ خێزانه‌که‌ی به‌و جل وبه‌رگه‌ ڕووتانه‌ دیت زۆر تووڕه‌ بوو،ده‌ستی کرد به‌ جوێن دان و تێهه‌ڵدانی و پێی گوت هه‌ی ناپاک ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کێ بوویت و کێ لێره‌ بوو؟ هه‌رچه‌نده‌ ژنه‌که‌ی ڕاستی پێ ده‌گوت به‌ڵام سوود‌ی نه‌بوو، ئه‌و شه‌وه‌ بوو به‌شه‌وێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بۆ هه‌ردوولاو به‌جیابوونه‌وه‌ کۆتایی هات.

شه‌وی دووه‌م(پڵنگی دارستان): خێزانه‌که‌ی بڕیاریدا شه‌وێکی زۆر خۆش له‌یه‌کێک له‌ هوتێله‌ هه‌ره‌ نایاب و خۆشه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌یدا به‌سه‌ر ببات، پیاوه‌که‌ی په‌یمانی دایه‌ سه‌عات (9)ی شه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی،  ژنه‌که‌ ژووری نووستنی وه‌ک دارستان ئاسا ڕازانده‌وه‌، جلێکی له‌به‌رکرد که‌ له‌شێوه‌دا له‌پڵنگ ده‌چوو، ڕووپۆشێکی  شێوه‌ی پڵنگیشی له‌چاوکردو چرای ژووره‌که‌ی کز کرد، چاوه‌ڕێی کاتژمێری  سفری ده‌کرد…پیاوی بێئاگا گه‌ڕایه‌وه‌و ده‌رگای ژووره‌که‌ی کرده‌وه‌ چی بینی؟ پڵنگێکی له‌سه‌ر سیسه‌مه‌که‌دا دیت، دیار بوو چاوه‌ڕێێ ئه‌وی ده‌کرد، یه‌کسه‌ر له‌ترسا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ هات وگیانی له‌ده‌ست دا !!!

دوای ئه‌وه‌ که‌سوکاری پیاوه‌که‌ سکاڵایان له‌سه‌ر ژنه‌که‌ تۆمار کردوو به‌ بڕیاری دادگا ژنه‌که‌ زیندانی کرا.

شه‌وی سێ یه‌م(ژنی شوکوڵاته‌یی) : هه‌ردوو هاوسه‌ر په‌یمانیاندا شه‌وێکی جودا له‌ شه‌وانی تر بڕه‌خسێنن و شه‌وێک خۆشتر له‌شه‌وانی تر به‌سه‌ر به‌رن…خێزانه‌که‌ی  ژووری نووستنی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان ڕازانده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌پیاوه‌که‌ی له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا هه‌ست به‌گۆڕانکاریه‌کی ته‌واو بکا له‌ماڵه‌که‌یدا…خزمه‌تکارێکیان هه‌بوو پێشنیارێکی بۆکرد گوتی بۆ نایه‌ی  به‌رگی شوکولاته‌ت له‌به‌ر بکه‌م  تاپیاوه‌که‌ت وه‌ک شوکولاته‌  به‌رگه‌که‌ت لێبکاته‌وه‌و بتخوات، ئه‌میش  ڕازی بوو….خزمه‌تکاره‌که‌ش هه‌ستا جه‌سته‌ی لوول داو به‌کاغه‌زی بریقه‌دار دایپۆشی، ئه‌و کاغه‌زه‌ی شکولاته‌ی پێ به‌رگ ده‌کرێ  به‌و کاغه‌زه‌ دایپۆشی که‌ئه‌وه‌ی بیدیبا وایده‌زانی شکولاته‌ی (گالاکسی یه‌)….خزمه‌تکاره‌که‌ دوای ته‌واو بوونی کاره‌که‌ی به‌جێی هێشت  و چوو بۆ ماڵی خوشکی ژنه‌که‌…کات نزیک بۆوه‌ به‌ڵام پیاوه‌که‌ کارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی هاته‌ پێش  و نه‌یتوانی په‌یوه‌ندی  پێوه‌ بکات و له‌ کاتی دیاری کراودا ئاماده‌ بێت …..ژنه‌که‌ به‌رگه‌که‌ی وا له‌به‌ر کرابوو لوول درابوو نه‌یده‌توانی  له‌ به‌رخۆی بکاته‌وه‌و چاوه‌ڕێی دواکه‌وتنی مێرده‌که‌شی نه‌ده‌کرد…چه‌ند سه‌عاتێک پیاوه‌که‌  دوا که‌وت کاتێ گه‌یشته‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌مێشکیدا نه‌خشه‌ی بۆ نه‌کێشابوو ڕویداو دیتی خێزانه‌که‌ی له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتووه‌، به‌رگه‌ بریقه‌داره‌که‌ی به‌په‌له‌ له‌به‌ر داکه‌نی به‌ڵام چی بینی !!! بینی خێزانه‌که‌ی خنکاوه‌و ڕه‌ق بۆته‌وه‌ له‌ناو جله‌ شوکولاته‌ییه‌که‌




ده‌رونناس
ی

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-21 08:36:31

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: سێ شه‌و و سێ چیرۆکی زێده‌ڕۆ له‌ڕۆمانسییه‌ت

ده‌ستت خۆش تبنا خان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌ """""""""""" هه‌ر بژیت

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-21 11:21:00

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: سێ شه‌و و سێ چیرۆکی زێده‌ڕۆ له‌ڕۆمانسییه‌ت

سوپاسته‌که‌م به‌ڕێزی ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net