❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تاکوردیه‌ک نه‌بێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-20 15:40:01

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

تاکوردیه‌ک نه‌بێ

زۆرده‌مێکه‌ که‌وتوویمه‌ ناوگه‌مارۆی‌خه‌م
دڵم تـــه‌ژی ئازارانه‌ و به‌ر چـــــاوم ‌ته‌م ‌
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م ساتێ نیه‌ دڵ‌بسـره‌وێ
منی کورده‌ که‌ ئارامیم بـــۆ ده‌رکـــه‌وێ
له‌ولا تـــازی و له‌ملا ڕۆمی دێنه‌ سـه‌رم
وا عــــه‌جه‌میش گرتویـــانه‌ ده‌ورو به‌رم
لێ ناگه‌ڕێن که‌ ئاسوده‌ و دڵشـــاد بژیم
له‌‌ناو‌مال و‌کاشـــیانه‌ی خۆم ‌ڕه‌هـا بژیم
هه‌موو ســـــاتێ وێڵم ده‌که‌ن ده‌مڕه‌تێنن
خاکی جوانی کوردســــــتانم ده‌ســوتێنن
ســــــاله‌هـــایه‌ بێ ئازادی ده‌خولێمه‌وه‌
به‌‌ده‌ست‌تازی‌و‌تورک‌وعه‌جه‌م‌ده‌بڕێمه‌وه‌
په‌ند وه‌رناگرم له‌ ڕابوردووی کاره‌ستان
تاکو بژیم منیش وه‌کو گشت‌سه‌ربه‌ستان
له‌وه‌تی هه‌م داگیــــــرکه‌ران ده‌مڕه‌تێنن
به‌ زۆرداری و ده‌ســـــتی سته‌م ده‌مرێنن
هه‌تا ئه‌مروش به‌ ســـاده‌یی و نه‌زانانه‌
ده‌بمه‌ دۆســــــــتی ئه‌و زۆردارو دڕندانه‌
ناڵیم ئه‌رێ دوژمنـــانم بۆ بکه‌م به‌ یار
هه‌تا که‌ینێ ڕزگار نه‌که‌م خاکی هه‌وار
گه‌ربۆ دوژمن هۆره‌‌نه‌بێ هه‌رگیز کوردێ
سه‌رده‌وکه‌وێ،کوردنه‌سازێ‌بۆ‌که‌س‌پردێ
یه‌ک بـاوه‌ڕو یه‌کگــــرتوو بن کورده‌واری
سه‌رده‌که‌وێ،سه‌ربه‌خۆیی وڕێی‌ڕزگاری
کورده‌وه‌رن‌ خائینان و نه‌یـــار قـــاوده‌ن
ئه‌سپی‌زانست‌بۆ‌کوردستان‌وه‌رن‌تاوبده‌ن
یه‌کتر بگرن بۆکوردســــتان تا‌سه‌رکه‌ون
ده‌ستی‌دوژمن‌به‌یه‌کگرتن له‌‌خاک ببڕین
ئه‌وسا کوردیش‌سه‌ربه‌خۆۆ وڕه‌هـا ده‌بێ
وه‌کو گه‌لان‌خاوه‌ن کیـان‌وده‌وله‌ت ‌ده‌بێ
به‌ڵام تاوا بۆ یه‌کتــری چــــاڵ هه‌ڵکه‌نن
نابن ‌به‌چی له‌‌ژێرچنـگی‌دوژمن ده‌مــرن
ده‌سا وه‌رن له‌ هه‌رچوارلا بۆ یه‌کتـــــری
براوپشت‌وپه‌نای یه‌کبــن تاکـوردنه‌مری
هه‌تاکه‌ینێ ئا به‌م شــــــێوه‌دڵ پاره‌بین
بۆکوردستان یه‌کتر نا‌گرن بێــــــچاره‌بن
وه‌رن وه‌رن،ئیتر به‌ســــــــــه‌ ئه‌م ژیــانه
با ڕزگارو ســــــه‌به‌خۆبین له‌م جیــهانه
گه‌لێ ئالای ســــه‌به‌خۆیی خـاکی نه‌بێ
پێشناکه‌وێ،ئه‌سیری‌ده‌ست‌دوژمن ده‌بێ
‌ به‌یادی یه‌کنه‌گرتن و کاره‌ چه‌په‌له‌کانی دژ به‌ یه‌کتر



ئه‌حمه‌د ده‌شتی

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-20 15:51:45

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: تاکوردیه‌ک نه‌بێ

dast xosh freshta gyan har sarkawto bet azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net