.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

هــه‌ردی انور
بۆ به‌رز ڕاگرتنی به‌هاكانی ئایینی ئیسلام پێویستمان به جێ به جێ كردنی روكنه‌كانی ئیسلام هه‌یه....پێویستمان به جێ به جێ كردنی فرمانه‌كانی خوا‌و پێغمبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) هه‌یه...له پێش هه‌موو شتێكه‌وه جێ به‌جێ كردنی فرمانه‌كان وه‌ك " نوێژ، ڕۆژ، حه‌ج، زه‌كات...هتد. حه‌رام به حه‌رام و حهلاَڵ به حهلاَڵ بزانین... وه چه‌نده‌ها فرمانی دیكه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)، جێ به جێ كردنیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ. وه بالاَ پۆشی(حجاب) یه‌كێكه له فرمانه‌كانی خوای گه‌وره وه‌ك فه‌رمانه‌كانی تر، كه جێ به‌جێ كردنی فه‌ڕزه...خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته پیرۆزه له سوڕه‌تی ئه‌حزاب ده‌فه‌رموێ" يا أَیُّهَا النَّبِیُّ قُلْ لِأَزْۆاجِكَ وبَنَاتِكَ ونِسَاء الْمُؤمِنِینَ یُدْنِینَ عَلیْهِنَّ مِنْ جَلابِیبِهِنَّ ذلِكَ أَدْنَی أَنْ یُعْرَفْنَ فَڵا یُؤذیْنَ ...الحزاب 50 " واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ژنه‌كانت و كچه‌كانت و خێزانی خاوه‌ن باوه‌ڕان حاڵی بكه، با خۆیان به چارشێوه‌كانیان داپۆشن، ئه‌م كاره باشتر ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه بناسرێن و ئازار نه‌درێن... ته‌فسیری ماموستا هه‌ژار . خۆ ده‌رخستن و جوانی و له‌ش و لاری ئافره‌ت بۆ كه‌سانی نامه‌حڕه‌م جێ به‌جێ نه كردنی فرمانێكه له فرمانه‌كانی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان " وقُلْ لِلْمُۆمِنَاتِ یغْضضنَ مِنْ أَبْصَاڕهِنَّ ويحْفَظنَ فُرُوجَهُنَّ وڵا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا مَا ڤَهَرَ مِنْهَا... النور 31 "
واته: به ژنانی باوه‌ڕدار بڵێ: با چاویان دابخه‌ن له ته‌ماشای نامه‌حڕه‌م، عهورهتشیان بپارێزن له گوناه، زینه‌ت و جوانی خشڵی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن له ئاستی نامه‌حڕه‌م" بێجگه" له‌وه‌ی لێ ی ده‌رده‌كه‌وێ واته ئه‌و ئه‌ندامانه نه‌بێت له كاتی ئیش و كاری ناو ماڵدا ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ك ده‌م و چاو و هه‌ردوو ده‌ست وه‌ك(ابن عباس) ده‌ڵێ ئه‌وه قهیناكا(ته‌فسیری ڕامان).
جێ به‌جێ كردنی فرمانه‌كانی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان خۆشی و شادی و گه‌وره‌ی له‌دوایه له هه‌ردوو دونیا...له كاتی پۆشینی بالاَ پۆشییهكهت(حجاب) واته تۆ فرمانی خوای گه‌وره‌ت جێ به‌جێ ی كرد، خوای خۆت خۆش ده‌وێ و ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی بكات نایكه‌ی و ئه‌وه‌ی ئه‌و پێ ی خۆش بێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ی و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ی! ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بالاَ پۆش ده‌كا ده‌بێ بزانێ بۆچی ئه‌م ئیشه ده‌كات؟ بۆ كێ ی ده‌كات؟ ئامانج له‌م كاره چییه؟ ئه‌وه‌ی بالاَ پۆشی (حجاب) ده‌كات ده‌بێ حه‌قی بدات... گرنگی پێ بدات و خۆشی بوێ...ئه‌وه‌ی كه به چاوی سووك و كه‌م ته‌ماشای ئه فرمانه خواییه ده‌كات كه‌سانێكن چاوی به خۆت و دینه‌كه‌ت هه‌ڵ نایه‌ت و دوژمنی ئه‌وه ده‌بن كه تۆ ده‌یكه‌ی...چونكه ئه‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌ی نه‌فام و كه‌سه نزمه‌كانه...ده‌یانه‌وێ تۆش وه‌ك ئه‌وان بی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان پێ یان خۆشه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی تێ نه‌گه‌یشتن له به‌ها به‌رزه‌كانی ژیان...چونكه ژیان به بێ جێ به‌جێ كردنی فرمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه و سلم) ژیانێكی ڕه‌شه، تاریكه، تاڵ و بێ ئه‌نجامه...ماڵ وێرانی و به‌دبه‌ختی له دوایه...ئاده‌میزاد هه‌موو له زیانێكی گه‌وره‌دان" ان الانسان لفی خسر(2) الا الذین امنوا و عملوا الصالحات...العصر" به‌راستی هه‌رچی ئاده‌میزاد هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ته‌كلیفیان له‌سه‌ره له زیانێكی گه‌وره‌دان،جگه ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان هێناوه‌و كارهچاكهكانیان كردووه... واته هه‌رچی خێر‌و چاكه بۆ ولاَت و دین و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن و ئه‌یكه‌ن.( ته‌فسیری ڕامان). جێ به‌جێ كردن و پۆشینی بالاَ پۆشی (حجاب) یه‌كێكه له كاره چاك و خێره‌كان. كه بۆ دین و ولاَت سوودی هه‌یه‌و مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی ولاَته ئه‌و فرمانه خواییه وا ده‌كات خۆشحاڵ بی و خوشه‌ویست بی لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)... به ئازادی و پاكی له دایك بووم و ده‌بێ ی به ئازادی و پاكی بژیم و به پاكی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خوای خۆم...بالاَ پۆشییهكهم ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتن و خۆشییهكانه...ڕه‌مزی یه‌كسانی به‌ها به‌رزه‌كانی ئیسلام و ژیانه...ڕه‌مزی ئیسلام و جێ به‌جێ كردنی فرمانێكی به‌دیهێنه‌ره...ڕه‌مزی نه‌ترسی و شكانی كۆتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه...
سوودو ئامانجه‌كانی بالاَ پۆشی (حجاب) :
1- جێ به‌جێ كردنی فرمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)... كه ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ركه‌وتن و خۆشییه له هه‌ردوو دونیا.
2- روبه‌ڕوو بوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناحه‌زان و دوژمنانی ئیسلام، ئازایه‌تی تۆی بالاَپۆش ده‌رده‌خات.
3- شكانی كۆت و زنجیری ترس و به‌رژه‌وه‌ندی.
4- سه‌نگه‌رێكه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ نه‌فه‌سی پیسیان به تاڵ بكه‌ن.
5- ئاسنێكی پۆلاَیینه له به‌رامبه‌ر كه‌سانی ناحهزو ئاره‌زوو په‌ره‌ست.
"خاسییه‌ته‌كانی ساڵیك بالاَ پۆشیت به‌روارد بكه له گه‌ڵ هه‌موو رۆژگاره‌كانی تردا"
نوسینی پەیام
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
