❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاتێكیش هاته‌وه‌ هۆش ووتی توخوا مه‌یه‌ڵن رۆژووه‌كه‌م بشكێت!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-21 07:34:07

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

كاتێكیش هاته‌وه‌ هۆش ووتی توخوا مه‌یه‌ڵن رۆژووه‌كه‌م بشكێت!!!!

له‌ ژیاندا هه‌ندێ‌ ووته‌و گوفتار هه‌یه‌ كه‌ به‌ بیستن و بینینیان مۆرڤ له‌ ناخه‌وه‌ ده‌هه‌ژێنێت و سه‌رتاپا له‌رزه‌یه‌ك له‌ نوكی پێیه‌وه‌ دێت له‌سه‌رسه‌ریه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.وه‌ كاریگه‌ریه‌كی پراكتیكی له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا دروست ده‌كات.. ئیتر گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی مسڵمان بێت ئه‌وا ده‌بێته‌ ئامۆژگارییه‌ك بۆی وه‌ گه‌ر موسوڵمانیش نه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر موسوڵمان بوونی هه‌بێت ,,ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بۆتانی ڕوون بكه‌مه‌وه‌ به‌راستی ناخی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێت. له‌بیر كردنی زۆر مه‌حاڵه‌.برایه‌ك بۆی گێرامه‌وه‌ كه‌ له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا رۆژێك بۆ نوێژی عه‌سر به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌ڕوات له‌ ڕێگادا ده‌بینێت خه‌ڵكانێكی زۆر له‌سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه‌ ئه‌میش واده‌زانیت شت هه‌راج ده‌كات گۆێی پێنادات ده‌ڕوات نوێژی خۆی ده‌كات دوواتر كه‌ده‌گه‌رێته‌وه‌ ده‌بینێت خه‌ڵكه‌كه‌ زیاتر بوونه‌ ئه‌میش ده‌ڕوات بۆ سه‌یر كردنی ده‌بینێت لاوێكی زۆر هه‌ژاره‌ به‌قاڵی ده‌كات و بۆ بژێوی ژیانی خۆی ماڵه‌وه‌یان له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌رۆژووه‌ به‌به‌ر ئه‌و هه‌تاوه‌ گه‌رمه‌ی شاری كه‌لاردا كه‌ پێم وایه‌ هیچ شارێكی كوردستان به‌ هێنده‌ی شاری كه‌لار هه‌تاوی گه‌رم نیه‌ بۆیه‌ ئه‌م لاوه‌ به‌قاڵه‌ برسێتی و گه‌رمی هه‌تاو زۆری بۆ ده‌هێنێت و له‌ هۆشی خۆی چووه‌ته‌وه‌ وه‌ دوو هاورێشی هه‌ر ئاوی سارد به‌سه‌سه‌ریدا ده‌كه‌ن كاتێك هۆشی دێته‌وه‌ زۆر لاوازو بێ‌ توانا ده‌بێت توانای رێكردنی هیچ نامێنێت بۆیه‌ هه‌ردوو هاورێیه‌كه‌ی ده‌چنه‌ ژێر باڵی و هه‌ڵی ده‌سه‌ننه‌وه‌ له‌ ناكاوێكدا زۆر به‌هه‌ست و به‌ تكایه‌كه‌وه‌ له‌ هاورێیانی ده‌پارێته‌وه‌ (ها توخوا ئاممان نه‌یه‌ڵن رۆژووه‌كه‌م بشكێت!!)به‌راستی باسكردنی و له‌ بیركردنی به‌سه‌رهاتی له‌م شیوه‌ زۆر مه‌حاڵه‌. له‌ ژیانماندا هه‌موومان به‌سه‌رهاتێكی له‌م شیوه‌مان بینیوه‌و بیستوه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌ پراكتیكی له‌ كرداری رۆژانه‌ماندا ره‌نگ بداته‌وه‌ به‌سه‌ر هاتێكی تر كه‌ من بۆخۆم بینیم له‌م ره‌مه‌زانه‌دا له‌رۆژی 19ره‌مه‌زان له‌ نزیكی ماڵی خۆمان له‌ كه‌لار دوو ئۆتۆمبیل پێكیاندا له‌ ئاكامدا موسولمَانێك كه‌ له‌ناو یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبیله‌كاندا ده‌بێت به‌ سوكی بریندار ده‌بێت له‌ هۆش خۆی ده‌چێته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ن له‌وێش ئاوی (موغه‌ددی)لێهه‌ڵده‌به‌ستن ,كه‌ رۆژوو وانیش ئاوی (موغه‌ددیشت)لێهه‌ڵبه‌ست رۆژووی ده‌شكێت ,كاتێك هۆشی دێته‌وه‌ كه‌س و كاری ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ دێنن به‌ڵام ئه‌م زۆر به‌ توندی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رۆژووی خۆم ناشكێنم كه‌س و كاریشی ئه‌وه‌ی بۆ روون ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاوی (موغه‌ددی)لێهه‌ڵبه‌ستراوه‌ رۆژووی شكاوه‌ به‌ڵام ئه‌م ده‌ڵێت هه‌رگیز هیچ ناخۆم ناخۆمه‌وه‌ هه‌تا بانگی مه‌غریب ده‌دات له‌به‌ر ڕێزی مانگه‌ ره‌مه‌زان!!!كۆتایی بابه‌ته‌كه‌شم به‌ دوو پرسیار دێنم .. ئایه‌ ئێمه‌ وه‌كو ئه‌و لاوه‌ به‌قاڵه‌ پارێزگاری له‌ مانگه‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین ؟؟؟یان ئایه‌ ئێمه‌ وه‌كو ئه‌و موسوڵمانه‌ كه‌ بریندار بوو ڕێز له‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌گرین ؟؟؟لازمه‌ وه‌ڵاممان هه‌بێت...

ئه‌ركان دارا ره‌شید /كه‌لار
نوسینی پەیام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-21 08:00:27

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsMSIE7

Re: كاتێكیش هاته‌وه‌ هۆش ووتی توخوا مه‌یه‌ڵن رۆژووه‌كه‌م بشكێت!!!!

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت  بة راستى بابةتةكانت بةسوودن

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-24 10:55:39

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: كاتێكیش هاته‌وه‌ هۆش ووتی توخوا مه‌یه‌ڵن رۆژووه‌كه‌م بشكێت!!!!

به راستى بابه تيكى جوانه نه وه الله هه يه خواخوايه تى بليت روزوه كه ت شكاوه
ده ستت خوشبيت به هيواى سه ركه وتنت ئه زيزم

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-24 11:11:11

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: كاتێكیش هاته‌وه‌ هۆش ووتی توخوا مه‌یه‌ڵن رۆژووه‌كه‌م بشكێت!!!!

ده ست خۆه ش بیت
مروڤی موسڵمان هه رئه وی لیه چاوری لیه ده كریت باخه ڵكی هه ر شوینیك بیت له جیهاندا

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-24 11:35:12

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: كاتێكیش هاته‌وه‌ هۆش ووتی توخوا مه‌یه‌ڵن رۆژووه‌كه‌م بشكێت!!!!

ده‌ستت خۆش سیتا خان هه‌ربـــــــژیت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جـوانه‌.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net