.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















لێهاتویی له ژیاندا
پێناسه‌ی لێهاتویی :
ئه‌و وزه‌یه‌یه وا ده‌كات مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاو و پۆزه‌تیڤانه له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانی ژیاندا بكات.
لێهاتویی ده‌روون- كۆمه‌ڵایه‌تی :
توانای تاكه بۆ قبوڵ كردن و مامه‌ڵه دروست و كارا له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانی ژیان و ژیانی رۆژانه، هه‌روه‌ها توانای تاكه بۆ پارێزگاری كردن له ته‌ندروستی هزر ، هه‌روه‌ها توانای خۆگونجاندنی پۆزه‌تیڤانه‌یه له‌گه‌ڵ ژینگه و تواناكانی ده‌روون و كۆمه‌لایه‌تی بوونی تاك، هه‌روه‌ها دروستی سه‌رجه‌م بواره‌كانی تاك ده‌گرێته‌وه وه‌ك جسته و هزر.
گرنگترین خاڵه‌كانی لێهاتوویی له ژیاندا:
1- به‌ئاگابوون له خود:
• ئه‌وه‌یه له خاڵه‌كانی به‌هێزی و بێهێزی خۆت شاره‌زابیت، بۆنموونه: خاڵی به‌هێزی جیدی بوونته له كاره‌كانتا، خاڵی بێهزیت بریتیه له هه‌ڵچوون و توره‌یی، له‌به‌ر ئه‌وه تاك ده‌بێت ده‌ست به‌سه‌ر ههڵچونهكانیا بگرێت.
2- شهر نه‌كردن، شهرنهكردن به‌مانای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نیه، هه‌روه‌ها فێری خۆراگری بین گه‌ر گاڵته‌مان پێكرا.
3- ده‌بێت له ساته تورهییهكانی خود تێبگه‌ین.
4- ده‌بێت گه‌شه به هیوایهتهكان بدرێت .
• ده‌بێت منداڵ له ساڵه یه‌كه‌مینه‌كانی ته‌مه‌نیدا فێری هه‌ندێ چه‌مكی ژیانی بكرێت( من، من كێم، كه‌سایه‌تیم چۆنه، هێزم، مافه‌كانم، ئه‌ركه‌كانم)
2- سۆز:
ئه‌وه‌یه جیاوازیه‌كانه نێوان مرۆڤه‌كان و خاڵی لێكچون بزانرێت هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانرێت مرۆڤه‌كان له یه‌كدی ناچن و تێروانیان بۆ شته‌كان جیاوازه و ده‌بێت رێز له‌م جیاوازیه بگیرێت.
• ده‌بێت خۆمان بخه‌ینه ئاستی به‌رامبه‌رن هه‌ست كردن به‌و(نه‌ك به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه)
• ده‌بێت له‌خۆمان له خۆ به‌گه‌وره‌زانین بپارێزین و جیاكاری بپرێزین تا راست گۆیانه مامه‌ڵه بكه‌ین، بۆنموونه له كاتی هه‌بوونی كه‌مه نهتهوایهتیهكاندا.
• ده‌بێت له هه‌سته‌كانی به‌رامبه‌ر تێبگه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌یارمه‌تی و ده‌ستی یارمه‌تی هه‌یه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دوچاری نه‌خۆشی بوون(نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان، كه‌م ئه‌ندامه‌كان و نه‌خۆشه ئایدزهكان)
3=په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان:
• توانا بوون بۆ پێك هێنانی هاورێیه‌تی به‌رده‌وام ، ئه‌م هاورێیه‌تیه گرنگه بۆ دروست بونی هزر.
• پارێزگاری كردن له په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان ، ئه‌مه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پالپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرێت.
• یارمه‌تی دانی منداڵ ئه‌وانه‌ی گرفتیان ههیهلهتوانا كۆمه‌ڵایه‌تیه نێگه‌تیڤه‌كان، په‌یوه‌ندی گونجاو تارزگاریان بێت له گۆشه گیری و خراپی مه‌زاج.
4- په‌یوه‌ندی كاریگه‌ر:
• توانا بوون بۆ شیكردنه‌وه‌ی خود به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئاستی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگا.
• توانابوون بۆدهربرینی بیر‌و بۆچونه‌كان و هه‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش و گه‌نجاو.
• ده‌بێت بزانرێت كه‌ی پێویستیمان به‌یارمه‌تی هه‌یه داوای بكه‌ین.
• ده‌بێت بوار به منداڵ بدرێت بۆدهرینی بیر‌و بۆچونه‌كانی و ته‌ریق نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌روه‌ها وڵامی پرسیاره‌كانی بدرێته‌وه.
5- بریار دان:
• چارهرسهری هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و بریاره‌ی تۆ ده‌یده‌یت ئایا دروست كه‌رو ئیجابیه یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
• هه‌ر كاتێك بریارمان دا ده‌بێت خۆمان به‌رپرس بین له‌لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كان و لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی .
• بریار ده‌بێت به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ی كێشه‌كه بێت نه‌ك گه‌وره‌تر له‌كێشه‌كه.
• باش نیه منداڵ فێری بریاردان بكرێت له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی گونجاو نیه.
6_چاره‌سه‌ر كردنی كێشه:
• گه‌ر وات زانی به‌وازهێنان له‌كێشه كێشه نامێنێت ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌دا چویت ، به‌ڵكو كۆمه‌لێك كێشه‌ی تر چاوه‌رێت ده‌كات وه‌ك تێكچونی باری ته‌ندروستی و ته‌نگژه‌ی ده‌روونی ، به‌ڵام چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ده‌بێته هۆی دروستی و مامه‌له‌ی دروست له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر .
• هه‌ندێك شێوازی چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه پشت به بۆچون ده‌به‌ستێت .
• هه‌ندێك شێوازی چاره‌سه‌ر هه‌یه پشت به سۆز ده‌به‌ستێت.
• چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه نه‌ك تاكه
ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش تینا خان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه هه‌ربژیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت سوپاسته‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش خاتو تینا بابه‌تێکی جوانه به‌راستی ئه‌زیزم سه‌رکه‌وت و سه‌رفراز بیت هیوای خؤشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم
به‌هیوای بهردهومیت،،

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس کاکه نامۆ ده‌ستی تۆی به‌ڕێزیش خۆشبێت
سوپاس سوهام ده‌ستی تۆس خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش هه‌ر بژی گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس باوانم ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه